خۆیان له ده‌سه‌لاتى ئاخوندى دهربرِى. خوێندكاران به شیعارى
\"مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی\" رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت.
له مه‌یدانى ئینقلاب و شهقامهكانى ده‌ورووبه‌رى زانستگاى تاران له نێوان خوێندكاران و لاوان و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان شهرِ و پێكدادان رووى دا و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان به شێوه‌یێكى درِندانه به گازى فرمێسك رێژ و ته‌قه‌ى هه‌وایی هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك.
هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكى تاران له شه‌قامى فه‌خرى رازى بۆ جمهورى به شیعارى مه‌رگ بۆ خامنه‌یی ده‌ستیان به رێپێوان كرد و له چه‌ند جێگهیێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژیم تێكگیران. و له شه‌قامى وه‌لى عه‌سریش شهرِ و پێكدادانى توند له نێوان لاوانى خه‌باتكار و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیم رووى دا.
له زانستگاى شه‌ریف خوێندكاران یادى ١٦ى سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت و له شهقامهكانى ده‌ورووبه‌رى ئه‌و زانستگایه هاوارى مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر ده‌گوترایه‌وه.
به پێى هه‌واڵه‌كان به‌شێكى به‌رچاو له دوكان و بازاره‌كانى شارى تاران ئه‌مرۆ داخرابوون.
له زانستگاى ئیسفه‌هان خوێندكاران له شهقامهكانى چواربا‌غ، شه‌قامى زانستگا و هه‌زار جریب و ناو زانستگا، له چه‌ند جێگهیێك شهرِ و پێكدادان له نێوان خوێندكاران و هێزه‌كانى رژیم رووى دا و به‌م هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك له خوێندكاران له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه گیران.
له شارى ته‌ورێز هه‌ر له شه‌وى رِابردووهوه به‌شێوه‌یێكى به‌رچاو بۆ یادكردنه‌وه‌ى رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌ز خه‌ڵك و خوێندكاران له پشتى بانهكانهوه شیعارهكانى مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و مه‌رگ بۆ خامنه‌ییان ده‌گوت و به شێوه‌یێكى به‌رینتر له سالانى رابردوو ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز رِاگرت.
هه‌روه‌ها خوێندكارانى خه‌باتكارى زانستگاى رازى كرماشان له ١٦ى سه‌رماوه‌زدا هاتنه شهقامهكانى ده‌ورووبه‌رى زانستگا و دژى سه‌رانى رژیم شیعاریان ده‌دا و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیم تێكگیران. وابرِیاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ى خوێندكاران تا رۆژى چوار شه‌ممه ١٨ى سه‌رماوه‌ز به‌رده‌وام بێ.
به پێى هه‌واڵه‌كان ده‌یان كه‌س له خوێندكاران و چالاكانى خوێندكارى له سه‌رانسه‌رى ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژیمى ئێرانه‌وه گیراون ره‌وانه‌ى گرتووخانه‌كان كراون.