كاردانه‌وه‌ى وه‌لاتان سه‌باره‌ت به رۆژى خوێندكار له ئێران
ئه‌مریكا نیگه‌رانى سه‌ركوتى خه‌ڵكى ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژیمهوهیه.
ناوبراو ووتى نارِازیان ده‌بێ بزانن كه ده‌نگیان بیستراوه.
دیوید میلیبه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به ده‌ركردنى راگه‌یێندراوێك سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵسووكه‌وتى سهركوتگهرانهى هێزه‌كانى رژیم نیگه‌رانى دهربرِى.
ناوبراو گووتى: ئازادى رِادهربرِین و ئازادى بیروبۆچوون له به‌ها بنهرِهتیهكانن كه هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان رێزى لێ بگرن. ئێمه چاوه‌رێى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌رپرسانى ئێران ئازادى هاووهلاتیان بپارێزێ نه‌ك سه‌ركوت بكا.
هه‌روه‌ها رێكخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌كار هێنانى هێزى سه‌ركوت دژ به خه‌ڵكى مه‌حكوم كردوه.
له‌لایێكى دیكه‌وه ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه سه‌ركوتى خه‌ڵكى ئێرانى به توندى مه‌حكوم كرد. ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه رایگه‌یاند ئه‌و توندوتیژیه‌ى به سه‌ر نارِازیان و خه‌ڵكى ئێران دا سه‌پاوه بۆ پاریس قه‌بووڵ نه‌كراوه و به توندى مه‌حكومى ده‌كا. ئه‌و ووته‌بێژه گووتى فه‌رانسه داوا له ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌كا ده‌ست له سه‌ركوتى نارِازیان هه‌ڵگرێ.
له ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى خوێندكار له ئێران له زۆربه‌ى زانستگاكان یاد و بیره‌وه‌رى ١٦ى سه‌رماوه‌زى ١٣٣٢ كرایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یێكى زۆر له خوێندكاران له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیمه‌وه گیران.
شایانى باسه رۆژى ١٧ى سه‌رماوه‌ز له تۆڵه‌ى نارِهزایهتی خوێندكاران له رۆژى خوێندكار، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیمى ئێران هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر زانستگاى تاران و چه‌ند شارى دیكه و ده‌ستیان داوه‌ته ئازار و شكه‌نجه‌ى خوێندكاران.
ڕێکه‌وت: 2009-12-08 16:22:59
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه