هێرشى هێزه سه‌ركوتگه‌ران بۆ سه‌ر زانستگاى تاران و گیرانى ٢٠٤ كه‌س له خوێندكاران
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیمى ئاخوندى بۆ ههرِهشه و ئازاردانى خوێندكاران رژانه زانكۆى تاران به‌تایبه‌ت كۆلیژى فهننى و به باتۆم و گازى بیبار و فرمێسك رێژیان به كار هێناوه و به‌شێوه‌یێكى گشتى خوێندكاران و به‌تایبه‌ت خوێندكاره كچه‌كانیان خه‌ڵتانى خوێن كردوه.
هه‌روه‌ها له رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌زدا زانستگاى شاره‌كانى كرماشان، ئیسلام ئابادى غه‌رب، سنه، ئیلام، سه‌قز، بۆكان، ورمێ... خوێندكارانى كورد به‌شێوه‌یێكى به‌رین رۆژى خوێندكاریان كرده هۆیێك بۆ دربرِینى نارِهزایهتى و بێزارى له ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى.
خوێندكارانى كورد به گووتنهوهى مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر، مه‌رگ بۆ خامنه‌یی، یاد و بیره‌وه‌رى ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز رِاگرت. له بهرانبهرشدا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیم هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر خوێندكاران و ده‌ستیان كرد به ئازاردان و شكه‌نجه‌ى به‌شداربوان، هه‌روه‌ها چه‌ندین خوێندكار و چالاكى خوێندكاریان ده‌ست به سه‌ر و رِهوانهى مۆڵگه‌كانیان كرد.
فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیم له رِاگهیێندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه كردوه كه له راپه‌رینه‌كانى رۆژى خوێندكاردا توانیویانه ٢٠٤ كه‌س بگرن كه له‌و ژماره ١٦٥ كه‌سیان پیاو و ٣٩ كه‌سى دیكه ژنن.
شایانى باسه كۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركوتى رِاپهرِینهكانى ١٦ى سه‌رماوه‌زى له‌لایه‌ن هێزه به‌كرێگیراوه‌كانى رژیمى به توندى مه‌حكوم كرد و چاوپێكه‌وتنێكى له پێش دیارى كراوى خۆى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌رپرسانى رژیم هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
"ناوى پیلاى" گووتى: كاتێ وه‌لاتێك به به‌شێوه‌یێكى داخراو كار ده‌كا پێمان ناخۆش ده‌بێ. رژیمى ئێران یه‌ك له‌وانه. هه‌ر كات مهسهلهیێكیان له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌ین حاڵه‌تى دیفاع به خۆوه ده‌گرن، به‌لام ئێمه هه‌روا مه‌سه‌له‌كان باس ده‌كه‌ین.
ڕێکه‌وت: 2009-12-09 18:16:53
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه