به‌زۆر گواستنه‌وه‌ى دانیشتوانى شاری ئه‌شره‌ف برِیارێكى نارِهوایه
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران هه‌ر جۆره فشارێك بۆسه‌ر دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف و به‌زۆر گواستنه‌وه‌یان به كرده‌وه‌یێكى نارِهوا ده‌زانێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا داوا له رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوه مرۆڤ دۆسته جیهانیه‌كان، سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا و حیزب و كه‌سایه‌تیه سیاسیه عێراقیه‌كان ده‌دكا، بۆ پاراستنى گیانى دانیشتوانى شاری ئه‌شره‌ف و رێگه‌گرتن له روودانى كاره‌ساتێكى دیكه‌ى ئینسانى هه‌وڵى جیددى بده‌ن. بێگومان هه‌ر نه‌وعه فشارێك بۆسه‌ر دانیشتوانى شاری ئه‌شره‌ف، ده‌بێته هۆی دڵخۆش بوونى رژیمى ملهورِی ئاخوندى و كاربه‌ده‌سته ستهمگهرهكانى.
بۆیه هه‌ر هه‌ڵوێست و كردهوهیێك كه له چوارچێوه‌ى قازانجى ده‌سه‌لاتداریی ملهورِیی ئاخوندیدابێ، راسته‌وه‌خۆ و نارِاستهوخۆ خزمه‌ت به دیكتاتۆریه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیهه.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٠ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ ـ ١١ى دێسامبری ٢٠٠٩
ڕێکه‌وت: 2009-12-12 15:32:48
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه