به‌یاننامه‌ى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به برِیارى داخستنى D.T.P
٣٧ كه‌س له كه‌سایه‌تىیه‌كانى D.T.Pى بۆ ماوه‌ى ٥ ساڵ كارى سیاسىء ئه‌ندامه‌تى له هه‌ر حیزبێكى سیاسى توركیه‌یان لێ قه‌ده‌غه كرا.
برِیارى ئه‌و دادگایه‌ى توركیه له كاتێكدا ده‌رده‌چێ كه له ماوه‌یه‌ك له‌وه پێشه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تى توركیه‌وه ره‌وتێك بۆ دابین كردنى هێندێك له مافه سه‌ره‌تایىیه‌كانى گه‌لى كورد ده‌ستى پێى كردبووء چاوه‌رِوان ده‌كرا درێژه‌ى ئه‌و ره‌وته به سه‌رئه‌نجامێكى باش به قازانجى كورده‌كانى كوردستانى توركیه‌ء ولاتى توركیه به گشتى ته‌واو بێ، به‌لام بێگومان ئه‌م برِیاره ده‌توانێ كوسپێك له سه‌ر رێگاى به‌ره‌وپێش چوونى ره‌وته‌كه دابنێ به چه‌شنێك كه هه‌ر ئێستا بۆه‌ته هۆى ئاڵوزىءء بشێوى زیاتر له‌م ولاته‌دا.
ئێمه وێرِاى مه‌حكووم كردنى حوكمى داسه‌پاوى دادگاى یاساى بنه‌رِه‌تى توركیه به سه‌ر D.T.Pدا هیوادارى ده‌رده‌برِین سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش ره‌وتى كرانه‌وه‌ى دێموكراسى به رووى كورده‌وه به‌رده‌وامء به‌ئاكام بێ. هه‌روه‌ها هیوادارین كه خوشكء برا كورده‌كانء ده‌وڵه‌تى توركیه بتوانن به هاوكارى زیاتر له رێگاى تێپه‌رِبون به سه‌ر ئه‌م ئاسته‌نگه‌دا، یارمه‌تیده‌رى به‌ره‌وپێش چوونى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسىء دێموكراتى له‌و ولاته‌دا بن.
حیزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران
كۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
پارتى ئازادى كوردستان
١٤ – ١٢- ٢٠٠٩
ڕێکه‌وت: 2009-12-15 20:04:23
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه