په‌یامى كونگره‌ى چواره‌م بۆ زیندانیانى سیاسی و بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان
كونگره‌ى چواره‌مى خۆى به‌ناوى كونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) سه‌ربه‌رزانه كۆتایی پێ هێنا و مكۆرتر له‌جاران درێژه به‌خه‌بات و تێكۆشانى خۆى بو ده‌ست خستنى مافهرِهواكانى گه‌له‌كه‌ى ده‌ده‌ا.
به‌ندییه سیاسیه‌كان تێكۆشه‌ره‌كان، سازمانى خه‌بات له‌كاتێك دا، كونگره‌ى چواره‌مى خۆى به‌رێوه‌برد كه ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌ئێران له‌چه‌ند لاوه گه‌مارۆ دراوه و ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه، كۆمه‌ڵگاى جیهانى له‌سه‌ر درێژه‌دانى ههوسارپچراوانهى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى به به‌رنامه ئه‌تۆمیه مه‌ترسیداره‌كانى كه‌وتوونه‌ته هه‌ولێكى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ربه‌ست كردن و راگرتنى گه‌ڵاڵه ناوكه‌ییه‌كانى ئێران و رۆژ نییه ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌و لایه‌نه‌وه نه‌كه‌وێته ژێر گازه‌نده و بایكۆتى زیاترى وه‌لاتانى جیهان. سهرهرِاى ئه‌وانه له‌نێوخۆی ئێرانیش شاهیدى ته‌وژمێكى خرۆشاوى جه‌ماوه‌ریی له‌دژى سیاسه‌ته فریوكاریی و ئیستبدادیهكانى ئاخونده‌كان بووینه و جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێران لێبرِاوانه و بوێرانه هاتوونه سه‌رشه‌قامه‌كان و مه‌رگ و نه‌مان بۆ ده‌سه‌لاتداران ده‌نێرن و داواى له‌سه‌ركار لاچوونى ئه‌و نیزامه دواكه‌وتووانه ده‌كه‌ن. له‌هه‌مانكاتدا له‌نێو سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندیش شاهیدى ناكۆكى و دژبهریێكى قووڵ و دژمنانهین له‌نێوان مۆره‌كانى ده‌سه‌لات. وه‌ك دیاره به‌كرده‌وه پایه‌كانى رژیم لێكترازاوه و درزى تێكه‌وتووه. سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران بهلهبهرچاوگرتنى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه كه له‌قازانجى جه‌ماوه‌رى كوردستان دایه، جارێكى تر له‌سه‌ر دروشمى رووخانى ئه‌و رژیمه پێدادهگرێتهوه و لهوچوارچێوهیهش دا خه‌باتى هه‌مه‌لایه‌نه و هاوكارى و لێك نزیكى خه‌باتكارانى كوردستانى و ئێرانى به زه‌روره‌تێكى ئه‌مرۆى شۆرشى ئازادیخوازانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ات و له‌وپێناوه‌ش دا چالاكى و هه‌وڵه‌كانى زیاتر وهگهرِ ده‌خات.
كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران وێراى پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌وه دڵنیاتان ده‌كاته‌وه، كه ته‌مه‌نى رژیمى نگریسى ئاخوندى روو به كۆتاییه و خۆرى ئازادى به هه‌لاتنى خۆى شه‌وه زه‌نگى زوڵم و ناعه‌داڵه‌تى ده‌تارێنێ و ئێوه زیندانى و بنه‌ماڵه‌ى زیندانیه سیاسیه‌كان به یه‌كتر شاد ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌به‌زی و قاره‌مانى كه‌م وێنه‌تان له‌چاڵه رِهشهكانى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى به‌رز ده‌نرخێنێ و فیداكاریهكانتان به ههوینى ئازادى و رووناك كه‌ره‌وه‌ى رێگه‌ى شۆرِش ده‌زانێ.
له‌گه‌ڵ هومێد بهسهركهوتنتان له‌خزمه‌ت به گه‌لى سته‌م لێكراوى كورد
كونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨
ڕێکه‌وت: 2009-12-24 18:15:43
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه