په‌یامى كونگره‌ى چواره‌م بۆ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان
كه‌س و كاره سهربهرزهكانى شه‌هیده سوورخهلاتهكان، هۆگرانى رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات، به خۆشیه‌وه كونگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌دواى چوار شه‌و و رۆژ، كارى به‌رده‌وام، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات كونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) درود ده‌نێرێ بۆ رۆحى پاكى شه‌هیدانى كوردستان و شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى. كونگره‌ى چواره‌مى سازمان كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى سازمان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه سازمانه تێكۆشه‌ره‌كه‌یان تا سه‌ركه‌وتن و هاتنه دیی ئاواته‌كانى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رى كوردستان له‌تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێ. به‌و بۆنه‌وه داوا له‌خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى سازمان ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه پشت و په‌ناى كادر و پێشمه‌رگه و هه‌ڵسووراوانى دڵسۆز و چالاك له‌رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران بن.
به‌و هومێده‌ى كاره‌كانى كونگره‌ى چواره‌م، خاڵه په‌سه‌ندكراو و برِیارهكانى هانده‌رى زیاتر بێ بۆ نه‌وه‌ى نوێ تا لهئورگانه جیاجیاكانى سازمان زیاتر له‌رابردوو له‌خزمه‌ت رێبازى شه‌هیدان و كه‌س و كارى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رى كوردستان بن.
سه‌ركه‌وتوو بێ خه‌باتى رِهواى ئازادیخوازى گه‌لى كورد و گه‌لانى ئێران
شادبێ روحى هه‌میشه زیندووى شه‌هیدانى كوردستان و شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى
كونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ كۆچى خۆرى
ڕێکه‌وت: 2009-12-24 18:20:18
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه