به‌رێوه‌چوونى دادگایی دوو زیندانى سیاسى كورد
به‌ تۆمه‌ته‌كانى دوو زیندانى سیاسى كورد به‌ ناوه‌كانى ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى كورِى حه‌سه‌ن و ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى كورِى فارس كه‌ نزیك به‌ چوار مانگ له‌وه‌ به‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیم له‌ شاره‌ كامیاران گیرابوون، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ١١ى رێبه‌ندان له‌ لقى ٢ى دادگاى رژیم له‌ سنه‌ به‌رێوه‌ چوو. ناوبراوان به‌ پێى كاواكاریێك كه‌ له‌لایه‌ن دادستان گشتى و دادستانى رژیم له‌ شارى كامیاران له‌و دادگایه‌دا به‌ دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێگه‌ى ئه‌ندامه‌تى له‌ ئه‌حزابی كوردستانى تۆمه‌تبار كراون.
شاسانى باسه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ مانگى ره‌زبه‌رى رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیمه‌وه‌ گیراون و ماوه‌ى دوو مانگ له‌ گرتووخانه‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه‌دا شكه‌نجه‌ى رۆحى جه‌سته‌یی كراون.


ڕێکه‌وت: 2010-02-02 19:50:28
به‌شی ( )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌