نوێنه‌رانى چوار حیزبى كوردستانى سووریه، سه‌ردانى ده‌فته‌رى نوێنه‌رایه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانیان كرد.
نوێنه‌رانى چوار حیزبى كوردستانى سووریه كه پێكهاتبوون له بهرِێزان عه‌لى شهمدینى نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى پێشكه‌وتنخوازى كورد له سلێمانى و دوكتۆر مه‌حمود عه‌ربۆ نوێنه‌رى پارتى ئازادى له هه‌ولێر و ئه‌بو صابیر نوێنه‌رى یه‌كێتى دیمو‌كراتى كورد (یه‌كێتى) له هه‌ولێر و، هه‌روه‌ها مسته‌فا ابراهیم نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كورد (الپارتى) له هه‌ولێر، سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێرى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێرانیان كرد و به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى پیرۆزباییان پێش كه‌ش كرد. له‌و دانیشتنه‌دا كه سه‌عاتێكى خایاند پێنج لایه‌ن له‌سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوكارى زیاتر پێداگریان كرد.
ڕێکه‌وت: 2010-02-05 18:23:54
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه