یاد و بیره‌وه‌ری سه‌ركه‌وتنى شۆرِشى گه‌لانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر رژیمى پاشایه‌تى دا پیرۆزبێ
هه‌موو ئاسۆ و دهرووێكیان له‌خه‌ڵكى ئێران به‌ست و لهماوهیێكى كه‌مدا، سته‌م و درِهندهیی خۆیان و ده‌سه‌لاته‌كه‌یان به‌خه‌ڵكى دڵخۆش به‌ئازادى و شاد به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتى پادشایه‌تیدا سه‌پاند و لهماوهیێكى كورتدا كارێكیان كرد كه زۆربه‌ى دانیشتووانى ئێران دڵیان له‌و ده‌سه‌لاته رِهش بوو. خومه‌ینى و ئاخوندانى هاوفكرى رژیمى دیكتاتۆرى ویلایه‌تى فهقیهیان به زۆر و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هه‌ستى مه‌زهه‌بی خه‌ڵك كه ئه‌و سه‌رده‌مانه ئه‌و وه‌زعه یارمه‌تى خومه‌ینى و لایه‌نگرانى دا بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و رژیمه سهركووتگهره.
له‌ماوه‌ى زیاتر له‌سی ساڵ حوكمرانى ئاخونده‌كان، وه‌لاتى ئێران گه‌وره‌ترین و قورس ترین زیانى، ئابوورى سیاسی، كۆمه‌لایه‌تى لێكهتووه. به‌فیرۆدانى به‌رهه‌مى خه‌بات و راپهرِینى به‌رینى جه‌ماوه‌رى ئێران و نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانى ئه‌و وه‌لاته و هاتنه سه‌ر حوكمى رژیمى دیكتاتۆرى و ملهورى ئاخوندى بۆته هۆى دواكه‌وتوویی و په‌ره‌سه‌ندنى فه‌ساد و بێ موتمانه‌یی و بێ هیوایی خه‌ڵك بهداهاتوویان. سته‌م و درِهندهیی رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فقیه به رِادهیێك به‌رینه، گه‌نده‌ڵى و نهزانكارى ئاخوندان بهرادهیێك زۆره كه بۆته هۆى له‌ریشه ده‌رهێنانى بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندییه گرینگه‌كانى باو له‌كۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا.
ئه‌و سته‌م و بێعداڵهتیانهى ده‌سه‌لاتداران رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر پهرهدهستێنى. ئیعدام، زیندانى كردنى لاوان و تێكۆشه‌رانى رێگه‌ى ئازادى زیاتر بووه و هه‌ركه‌سێك كه رِهخنه له‌و ده‌سه‌لاته ملهوره بگرێ، كه‌وتۆته به‌ر بێرِهحمانهترین نه‌وعى سته‌م و شكه‌نجه. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان و ئامانجه‌كانى ئینقلابی ساڵى ١٣٥٧ى كۆچى خۆرى گه‌لانى ئێران له‌لایه‌ن خومه‌ینى و ئاخونده‌كانه‌وه به تالان و به‌لارێدا برا و هه‌روه‌ها سته‌م و بێعهداڵهتى تاقه‌ت پرۆكێن، تێكراى خه‌ڵكى ئێرانى گرته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ماوه‌رى ئێران له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته تاكرِه و نادیموكرات و نامه‌نتیقیه، خۆرِاگرانه بۆ هاتنه‌دی ئامانجه‌كانیان فیداكارى كه‌م وێنه‌یان نیشان داوه.
رِاپهرینى به شكۆ و قاره‌مانانه‌ى جه‌ماوه‌رى ئێران له‌هه‌شت مانگى رابردوو كه به‌دواى دانانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به سه‌رۆك كۆمارى گه‌رمتر بوونى جه‌نگى ده‌سه‌لات هاتۆته ئاراوه، رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر بڵێسه ده‌ستێنێ و ئاخونده دهسهلاتدارهكانى نیگه‌ران كردوه. سهرهرِاى سه‌ركووتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى جه‌ماوه‌ر و گرتن و ئیعدامى ده‌یان لاوى شۆرِشگێرى كورد و فارس و باقى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه له‌ئێران، رِاپهرین و هه‌ستى به‌ربه‌ره‌كانێ و خه‌بات كردنى له‌به‌رانبه‌ر ئاخوندان زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ.
چاوهرِوان ده‌كرێ له بیست و دووى رێبه‌ندان چالاكى و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى له‌زۆربه‌ى شار و ناوچه‌كانى ئێران له‌دژى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه به‌رێوه بچێ. بۆ رێگه‌گرتن لهنارهزایهتى خه‌ڵك ماوه‌ى چه‌ند مانگه ناوه‌نده سهركووتگهرهكانى ده‌سه‌لات و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه غه‌یره ئه‌منیه‌تیه‌كان، هه‌ركام به شێوه و كاركردى تایبه‌ت به خۆى كه‌وتوونه هه‌وڵ بۆ رێگه گرتن لهبهرێوهچوونى نارِهزایهتى. له‌لایێك باڵى ته‌واو ئیرتجیاعى بهرێبهرایهتى خامنه‌یی بهههرِِهشه له‌خه‌ڵك و هه‌روه‌ها به‌ده‌ركردنى راگه‌ێندراوى جیاجیا و هێنانه مه‌یدانى ئاخوندان بۆ ئه‌وه‌ى قسه له گه‌وره‌یی رژیمه‌كه‌یان و ئاخوند خامنه‌یی بكه‌ن، هه‌روه‌ها به ههرِهشه له‌خه‌ڵك و ترساندنیان به ئیعدام و زیندانى كردن، له‌هه‌وڵدایه رێگه بگرێ له‌و ناره‌زایه‌تیه چاوهرِوانكراوانه كه وێده‌چێ زۆربه‌ى شاره‌كانى ئێران بگرێته‌وه. له‌لایێكى دیكه، به‌رپرسانى رژیم له‌هه‌وڵدان به به‌رتیل دان به بهكرێگیراوان و ژماره‌یێك لهكارمهندهكانى ئیداره‌كان، هه‌ل و مه‌رجى رۆژى ٢٢ى رێبه‌ندان به قازانجى سیاسه‌ته‌كانى خۆیان رێك بخه‌ن، هه‌روه‌ها سپاى پاسدران ستادى بوحرانى دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌رۆژى ٢٢ى رێبه‌ندان رێگه لهبهرێوهچوونى نارِهزایهتى جه‌ماوه‌رى بگرێ.
ئاشكرایه له‌ماوه‌ى ٣١ ساڵ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بهرِێوهبهرانى ئه‌و ده‌سه‌لاته ئه‌وه‌ى سته‌م و درِهندهییه له‌به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رى ئێران به‌رێوه‌یان بردووه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته سته‌مه، موقاوه‌مه‌ت و پایهداریهى جه‌ماوه‌ر ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خا كه خه‌ڵكى ئێران و كوردستان به ههرِهشهى ئاخونده درِهندهان ترسیان لێ نانیشێ و له٢٢ى رێبه‌ندان و رۆژان و مانگه‌كانى داهاتوو، به‌به‌رده‌وام بوون له راپه‌رین و خۆراگرى به‌ردى بناغه‌ى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه لهرِیشه ده‌ردێنن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، سازمانى خه‌بات و حیزبی دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى ئازادى كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان لهراگهێندراوێكى هاوبه‌ش به بۆنه‌ى ئه‌و رۆژه مێژووییه و خه‌باتى به‌رفراوان و به‌رده‌وامى خه‌ڵكى ئێران له‌به‌رانبه‌ر حكوومه‌تى ملهورى ئاخونده‌كان، داوایان له‌جه‌ماوه‌رى كوردستان كردووه له‌و رۆژه‌دا چه‌نده و چۆن ده‌توانن له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندان ناره‌زایه‌تى و بێزارى خۆیان دهرببرِن، تا ئه‌و نارِهزایهتیانه پشتیوانێك بێ لهرِاپهرین و ناره‌زایه‌تیه كه‌م وێنه‌كانى خه‌ڵك لهشارهكانى تاران، ئیسفه‌هان، مشهه‌د، ته‌ورێز و باقى شاره و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێران.
بێگومان به به‌رده‌وامى خه‌بات و كۆڵنه‌دان و یه‌كێتى و هاوكارى هێزه ئێرانى و كوردستانیه‌كان و هه‌روه‌ها له‌مه‌یداندا بوونى جه‌ماوه‌رى خۆراگر و قاره‌مان كۆتایی به ده‌سه‌لاتى رِهشی ویلایه‌تى فه‌قیه دێت و زۆرتر ئاسۆى ئازادى و دیموكراسی باڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كێشێ.
ڕێکه‌وت: 2010-02-10 19:30:42
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه