جارێكى دیكه رژیمى ئاخوندى و به‌كرێگیراوانى هێرشیان كرده سه‌ر شارى ئه‌شره‌ف
ئهوفشارانهى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و به‌كرێگیراوانى بۆ سهردانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف نارِهوایه و ده‌وڵه‌تى عێراق و ده‌سه‌لاتدارانى عێراق نابێ رێگه بده‌ن، ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانى رژیمى ئاخوندى فشار بخه‌نه سه‌ر شارى ئه‌شره‌ف. هه‌روه‌ها حه‌ق نییه، ناوه‌نده نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان و هێزى هاوپه‌یمانان له‌حاست ئه‌و بێ رێزى و فشارخستنه‌سه‌ر دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف بێ ده‌نگ بن و هه‌روه‌ها پێویسته بۆپارێزگاری كردن له‌دانیشتووانى ئه‌شره‌ف كارى به په‌له بكه‌ن.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران جارێكى دیكه لهتێكرِاى مرۆڤه خاوه‌ن هه‌سته‌كان و ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانى پشتیوانى مافه‌كانى مرۆڤ داواكاره، به جیددى كار بۆ پاراستنى دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف بكه‌ن.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٣ى رِهشهممهى ١٣٨٨
ڕێکه‌وت: 2010-02-21 18:59:38
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه