یارمه‌تى چوارسه‌د میلیون دولارى رژیمى ئێران به حیزبوڵلاى لوبنان
به هۆى گه‌مارۆ خستنه سه‌ر ئه‌و بانكه و هه‌ستیاربوونى چالاكى ئه‌و بانكه، گوازتنه‌وه‌ى پول له‌رێگه‌ى سه‌فاره‌تى ئێران به حیزبوڵلا ده‌درێ. به پێى راپۆرته‌كان به مه‌به‌ستى گوازتنه‌وه‌ى نه‌هێنى پاره بۆ حیزبوڵلا، مانگى رابردوو به بیانووى حهوتوى دۆستایه‌تى خه‌ڵكى ئێران و لوبنان، بهرنامهێكى فه‌رهه‌نگى له‌و وه‌لاته پێكهات كه هاوكات مێهردادى به‌زرپاش سه‌ردانى به‌یروتى كرد تا به بیانووى ئه‌و مه‌راسیمه فه‌رهه‌نگیه چوارسه‌د ملییۆن دولار پوڵ به حیزبوڵلا بدات. به پێى راپۆرته‌كان یه‌كێكى تر له هۆكانى ئه‌و شێوه یارمه‌تی ناردنه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دزین و گه‌نده‌ڵى به‌رپرسانى حێزبوڵلا كه تا ئێستا چه‌ندین حاڵه‌تى وه‌لاخستنى پاره رووى داوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رژیم راسته‌وخۆ كه‌سانى خۆى ده‌نێرێ بۆ گوازتنه‌وه‌ى یارمه‌تیه ماڵیهكانى بۆ ئه‌و تاقمه ترۆریستیه.
ڕێکه‌وت: 2010-02-24 17:15:16
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه