ده‌هه‌سته‌وه باوكى ئازیز
رِۆژى نه‌داران بووى. بێ باوك بوون
بێ به‌شان، ئازاریان گه‌یشته گیان. نهلهیاد چوویى و نه له‌یاد ده‌چیته‌وه،
ئه‌و رِێگهى گرتت قه‌ت نابرِێتهوه. رِێبازت قیبله‌یه و یادت زیندوه،ئه‌وه‌ى
رِێگهت بگرێ هه‌رگیز نه‌مردوه. سه‌ر هه‌ڵێنه باوكى ئازیز رِهنگمان زه‌رده، وه‌كو پاییز، رِۆڵهكانت له پشت سه‌رت گوڵ ده‌چێنن ، بهخورِ ئه‌سرین ده‌بارێنن.
بێ تۆیان زۆر لێ دیاره، چاو هه‌ڵێنه بزانه كێ دیاره. عهزیزانت،كچانى
دڵ بهژانت، پۆل پۆل گوڵیان پێیه، بۆ واژه‌ى ده‌به‌ن گڵكۆى تۆى لێیه، رِابردویان دێته‌وه یاد، ئهوباوكهى هه‌رگیز بۆى نه‌هات. ئه‌وه‌ى ده‌یڵێن نایڵێنه‌وه،له‌دووریت سه‌رده‌نێنه‌وه، هاوارت بۆدێنن له ئامێزیان بگریت، وه‌كو هه‌میشه له‌باوه‌شیان بگریت
ده‌تو خوا ئه‌م رێگه مهگرهبهر، دووریت زۆر به‌ژانه، ئه‌وین تیاچوون و
فه‌وتانه. مه‌گه‌ر نه‌تگوت یه‌ك ده‌گرینه‌وه، لهدهوورى یه‌ك كۆ ده‌بینه‌وه، كۆتایى
به دابرِان دێنین، رِیشهى جیایى ده‌رده‌هێنین؟ باوكى ناودار ده‌هه‌سته‌وه، وه‌كو جاران دڵمان به‌وه، وه‌ك رِابردوو پێشمان كه‌وه. هه‌ڵدێرمان بۆ ته‌خت بكه، قۆربان جارێك یادمان بكه. ئێمه به‌تۆوه هه‌ین و بۆتۆ ده‌ژین، بێ تۆ بیزارین له ژین، ده سه‌ر هه‌ڵێنه شۆرهسوارى كورد، به‌تۆ سه‌ربه‌رزه ئه‌وه‌ى له‌م رێیه مرد.
ڕێکه‌وت: 2010-08-22 08:53:08
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه