له ژێر ناوى كۆمارى ئیسلامى به‌ڵى یا نا؟ خسته به‌ر ده‌نگى خه‌ڵكى تینووى ئازادى و دیموكراسی. له‌گه‌رمه‌ى نوقم بوون له خۆشی و شادى زاڵ بوون به‌سه‌ر نیزامى دیكتاتۆرى شاهه‌نشاهى زۆربه‌ى خه‌ڵك دهرویێك بۆ بیركردنه‌وه له ناوه‌رۆك و چۆنیه‌تى و ئاكامه‌كانى راپرسی ١٢ى خاكه‌لێوه‌یان نه‌بوو و به‌م شێوه‌ییه ئاخوندانى فریوكار توانیان جه‌ماوه‌ر به لارێ‌دا ببه‌ن و مهشروعیهتێكى هاكه‌زایی و له‌راستى دا گاڵته‌جارانه بۆ خۆیان و نیزامه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
رژیمى ئاخوندى كه ئه‌و رووداوه به مه‌شروعیه‌تى ٩٠ له‌سه‌دى خه‌ڵك بۆ سیسته‌مى پیشنیارى خۆى ناو ده‌با، هه‌رگیز جارێكى دیكه خۆى نه‌خسته به‌ر محهكێكى هاوشێوه و وه‌ك هه‌ر نیزامێكى دیموكراتیك و پێبه‌ند به ده‌نگى خه‌ڵك راپرسیه‌كى له‌چه‌شنى راپرسی ١٢ى ریفراندۆمى رێكنهخستهوه و له‌وپه‌رى بێشه‌رمى دا ساڵیانێكى دورودرێژه ئه‌و به‌ناو سه‌ركه‌وتن و مه‌شروعیه‌ته وه‌بیر خه‌ڵك دێنێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك جاریش بیر له‌دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه بكاته‌وه.
له‌ماوه‌ى ٣٢ ساڵى ده‌سه‌لاتى ئاخوندان سه‌رجه‌م دروشم و به‌ڵێنه‌كانى به‌رپرسانى رژیم و له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه خومه‌ینى بۆهه‌موو جیهانیان ده‌ركه‌وت كه درۆیێك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات زیاتر نه‌بوو و ئه‌مرۆ خه‌ڵك به راده‌یێك گیرۆده‌ى كێشه كۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى و سیاسیه‌كان بوونه كه ئاوات ده‌خوازن بۆ رژیمى رابردوو.
جێگه‌ى شانازییه بۆ گه‌لى كورد له كوردستانى ئێران ئه‌و به‌ناو رێفراندۆمه كه ته‌نیا له پرسیارێكى ناكارناسی و بێ واتا كورت كرابوویهوهى بایكۆت كرد و به‌شدارى تێدا نه‌كرد.
ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر ئه‌زموونى راپرسی ١٢ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٥٨ هه‌ر به‌و ناوه‌رۆكه دووباره بێته‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ بارگه و بنه‌ى دهسهلاتدارییه نامهشروعهكهى كه ته‌نیا به زه‌برى سه‌ركوت و كوشتن و برین راگرتووه، وه‌پێچێ و پێچێته زبڵدانى مێژووه‌وه.