پزیشكه‌كان بهبنهماڵهكهیان راگه‌یاندووه كه ده‌بێ قاچێكی ببرِنهوه و فه‌رشادیش یه‌كێك له‌چاوه‌كانی به‌هۆی گولله‌ى چه‌كى هێزه‌كانى رژیم له‌ده‌ستداوه هه‌روه‌ها فیشه‌كێكیش به‌ر رِانی چه‌پی كه‌وتووه. سه‌ره‌رای ئه‌و دۆخه‌ش له‌ترسی گیران بۆ نه‌خۆشخانه نه‌چووه و دواى ماوه‌ێك گواستراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێنی كوردستانی باشوور و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌كانه.
هێرشێكی چه‌كدارانه‌ی تر بۆ پاسگایه‌كی سه‌رسنووری مه‌ریوان
شه‌وی

سێشه‌ممه ١٦ خاكه‌لێوه سه‌ربازێكی تری هێزی ئینتزامی له ناوچه‌ی سنووری مه‌ریوان كوژرا. به پێى ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر پاسگایه‌كی سه‌رسنووری مه‌ریوان، سه‌ربازێكی هێَزهكانی ئینتزامی كوژرا. هه‌تا نووسینی ئه‌و هه‌واڵه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. جێگه‌ی باسه كه له ١٣ خاكه‌لێوه‌ش به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانه بۆ سه‌ر پاسگای كانی كه‌وه‌ى ناوچه‌ی مه‌ریوان، ٤ كه‌س له‌هێزه‌كانی سه‌رسنوور كوژران.
گیانی دوو ده‌رهێنه‌ری فیلم، خه‌ڵكی كوردستان كه له‌تاراوگه‌ن له‌مه‌ترسی دایه
شاهۆ نیعمه‌تی و سابیر كاكه حه‌سه‌ن ده‌رهێنه‌رانی فیلم كه ساڵی رابردوو له‌باكووری ئێران فیلمێكیان لهمهرِ ژیانی كورده‌كان باكوور سازكرد و له‌لایه‌ن ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دانانی بارمته‌ی قورسی ٥٠ و ١٠٠ ملیۆنی به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كران و له‌دوای چوونی دووباره‌ی ئیتلاعات بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فیلمی كۆمپیۆته‌ر و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیان ناوبراوان بۆ شاری هه‌ولێر سه‌ر به كوردستانی باشوور هه‌ڵهاتن و ئێستا گیانیان له‌مه‌ترسی دایه، ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه به به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه هه‌ره‌شه‌ى گرتنیان لێ ده‌كرێت.
لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی رژیم سه‌ردانی كوردستانی كرد
به‌یانی رۆژی سێشهممه١٦ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٩٠ لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تى رژێم له‌تارانه‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی روواوهكانی ئه‌و دووحه‌وتوویه‌ی شارى سنه بهسهپهرهشتی جێگری كاروباری وه‌زیری ناوخۆ سه‌ردانی كوردستانیان كرد. به‌پێی راپۆرِتی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی رژێم له‌ناوه‌نده‌وه به‌سه‌رپه‌رشی جێگری ئاسایشی وه‌زیری ناوخۆ بۆ تاوتوێ كردنی زیاتر له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌ودواییانه‌ی كوردستان هاتنه شاری سنه و بریار وایه كه له‌سه‌ر رووداوه‌كان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌و لێژنه‌یه‌دا سهرهرِای جێگری ئاسایشی وه‌زیری ناوخۆ، جێگری هێزه‌كانی ئینتزامی، ده‌زگاكانی ئاسایشی و ئه‌ندامانی كومیسۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی مه‌جلیسی شۆرِای ئێرانیش تیایدا به‌شدارن.
كرێكارێكی سه‌قزی له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بیردا گیانی له ده‌ستدا
رۆژی یهكشه

ممه رێكه‌وتی ١٤ی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌ی سه‌قزی به ناوی "كه‌ماڵ محه‌ممه‌دی" كه له شاری تاران سه‌رقاڵی كرێكاری بوو، له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بیرێكی ئاو له یه‌كێك له باخه‌كانی گهرِهكی "شمران"ی ئه‌و شاره، گیانی له ده‌ستدا. ناوبراو له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌كه‌دا و به هۆی هه‌ره‌س هێنان و رِۆچوونی به‌شێك له بیره‌كه، بوه به ژێر خۆڵه‌وه و گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه كه خوالێخۆشبوو كه‌ماڵ محه‌ممه‌دی خێزانداره و خاوه‌نی دوو منداڵی ساوایه و له‌به‌ر هه‌ژاری و كه‌م ده‌رامه‌تی و نه‌بوونی كاروكاسبی له سه‌قز، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو كه زێد و شوێنی له‌دایكبوونی خۆی جێهێشتبوو و بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی رووی له شاری تاران كردبوو.
ده‌ركردنى كرێكاران كارخانهى ئاردى سونبولى مه‌هاباد
به پێى راپ

ۆرتى كومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى دان به دروست كردنى پێكهاته كریكارییه‌كان، خاوه‌نكارى كارخانهى ئاردى سونبولى مه‌هاباد، ژماره‌یێك له كرێكارانى ئه‌و كارخانهیهى ده‌ركردووه. ئه‌و راپۆرته باس له‌وه ده‌كا كه كرێكارانى ده‌ركراو، چه‌ندین ساڵه پێشوونهى كاریان لهكارخانهدا هه‌یه. به پێى ئه‌و راپۆرته ژماره‌یێك له كارگه‌كانى دروست كردنى كه‌وشی ته‌ورێز داخراون و ههروههاكارخانهى قزڵدهشتى مه‌هاباد له نزیك سێراى داره‌له‌ك له‌دواى چه‌ندین دانیشتن قه‌رار وایه ههروهككارخانهى سونبول به‌شێك له كرێكاران كه خه‌ریكى كارن دهربكرین. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوابه‌دواى ئامانجداركردنى یارانه‌كان، به‌شێكى زۆر له كرێكارانى ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان ده‌ركراون و فشار بۆسه‌ر كرێكاران چه‌ندین به‌رانبه‌ر به‌ره‌وسه‌ر چووه.
مه‌ترسی له‌ناوچوونى رێكخراوه ناحكوومیهكان له‌ئێران
له‌ناوچوونى رێكخراوه ناحكوومیهكان له‌ئێران بابه‌تى راگه‌یه‌ندراوى دوورێكخراوى لێبووردوونى نێوده‌وڵه‌تى و مه‌یدانى سێهه‌مه. ئه‌و دوو رێكخراو

ه نیگه‌رانى خۆیان له په‌سه‌ندكردنى ئه‌و یاسایه له‌ئێران دهربرِیوه كه درێژه‌ى ژیانى رێكخراوه‌كانى ناحكوومى له‌ئێران ده‌وه‌ستێنێ. لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى و مه‌یدانى سێهه‌م سه‌باره‌ت به گهلاڵهیێك كه ماوه‌یێك له‌مه‌وبه‌ر به رِهزامهندى ١٣٠ نوێنه‌رى مه‌جلیس و به بێ تێپه‌راندنى قۆناغه‌كانى یاسایی له‌حاڵى په‌سه‌ندكردندایه، نارِهزایهتیان دهربرِیوه و داوایان له‌نوێنه‌رانى مه‌جلیسى ئێران كردووه ئه‌و گه‌لاڵه‌یه په‌سه‌ند نه‌كه‌ن و ره‌دى بكه‌نه‌وه. ئه‌و دوو رێكخراوه وراییان داوه كه گه‌لاڵه‌ى دامه‌زراندن و چاودێرى به‌سه‌ر چالاكیه‌كانى رێكخراوه‌كانى ناحكوومى زه‌نگى مردنى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى لێده‌دا. جێگه‌ى باسه كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌كاتى هاتنهسهركارى ئه‌حمدى نه‌ژاد فشار و سهركووتێكى زیاترى خراوه‌ته سه‌ر و په‌سه‌ندكردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ئامانجى له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كى له‌پشته.
نیگه‌ران
ى ئه‌حمه‌دى موقه‌دده‌م سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانى تۆره كۆمهلایهتیهكانى فه‌یسبووك و تویتێر پاسدار ئه‌حمه‌دى موقه‌دده‌م سه‌ركرده‌ى هێزى ئینتزامى رژیم به نیگه‌رانیه‌وه گووتى: تۆرهكۆمهلایهتیهكانى وه‌ك فه‌یسبووك و تویتێر ئه‌مرۆ هێزێكى دروست كردووه كه تاوانباران و رایلهكانى سیخۆرى له‌ده‌ورى یه‌ك كۆده‌كاته‌وه و رێكیان ده‌خا. بۆیه بوونى زانیارى راست و خێرا گرینگى زۆرى هه‌یه. ناوبراو ووتى دژمنان هه‌ولیان دا تا له رۆژى ٢٥ى رێبه‌ندان به زۆرى وینهیێك بگرن و فیلمێك بلاوبكه‌نه‌وه و بلێن ئێرانیش میسر و ئه‌رده‌ن و تونیسه.