ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. جێَگهی باس كه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دادوه‌ری شاری دێگولان رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌لام به‌پێی هه‌واڵه‌كان، هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو ئه‌منیه‌تى بووه.
ئیعدامى
٣ زیندانى له حه‌وشه‌ى زیندانى ورمێ به‌پێی هه‌واڵى ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان ٣ زیندانى مه‌حكووم به‌ئیعدام له‌حه‌وشه‌ى زیندانى ورمێ حوكمه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوو. پێشتر راگه‌یه‌ندرا، چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئیعدام به برِیاری به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ بۆ قورهنتێنهی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه گۆاسترانهوه. ناوى ئهوكهسانهى كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ئیعدام كران بریتیه له ته‌وحید مه‌عسوومى دجین و مه‌سعود قه‌وی په‌نجه و خالید ئیسماعیلی یه. جێگه‌ى باسه تۆمه‌تى ئه‌وكه‌سانه قاچاخی مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یه‌ندراوه.
مامۆستایانی ئایینی له مه‌هاباد ده‌كه‌ونه به‌ر فشارى هێزه‌كانى رژیم
به گوێره‌ی هه‌واڵی

رۆژهه‌لات تایمز، مامۆستایان ئایینی ئه‌م شاره كه له مزگه‌وته‌كانی ده‌وروپشتی شاری مه‌هاباد نوێژی هه‌ێنی به جێ دێنن و خوتبه بۆ خه‌ڵك ده‌خوێننه‌وه، كه‌وتوونه‌ته ژێر فشار و فشاری زیاتری "مركز بزرگ اسلامی" ئه‌م شاره و ئه‌گه‌ری قۆڵبه‌ست كردن و دادگایی كردنی هیندهك له‌وان، له دادگای تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی ( دادگاه ویژه‌ی روحانیت) هه‌یه. مامۆستایانی ئایینی ئه‌م شاره‌ش بۆ مه‌حكووم كردن و شهرمهزاركردنهوهی ئه‌م هه‌ڵوێسته ناشه‌رعی و نایاساییه‌ی ناوه‌ندی ناوبراو، چه‌ندین نامه و سكاڵا و فه‌توای شه‌رعییان له‌مه‌ر رِهوا بوونی خوێندن و بهرِیوهبردنی ئه‌ركی ئایینی هه‌ینی بۆ لایه‌نه پێوه‌ندیدار و كاربه‌ده‌ستان ناردووه كه هیندهك له‌م دۆكۆمێنتانه له خواره‌وه ده‌خرێته به‌رچاوی خوێنه‌رانی هێژا. شیاوی باسه مامۆستایانی ئایینی مه‌هاباد له هه‌موو كۆرِ و سازمانه مرۆڤدۆسته‌كان داواكارن كه دژ به‌م كاره نایاسایی و ناشه‌رعییه‌ی كاربه‌ده‌ستان، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ئه‌م پشتگیرییهشیان وه‌كوو هێمایه‌ك بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی سه‌ره‌تایی مرۆڤ پێناسه كردووه. هه‌روه‌ها داوایان له خه‌ڵكی موسوڵمانی كوردی كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ی مه‌هاباد به‌تایبه‌تی كردووه كه له به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بهرِیوهبردنی ئه‌ركه دینی و مه‌زه‌بییه‌كان پشتیان بگرن و دووپاتیان كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه پێشیان پێ بگیرێ هه‌روه‌ك پێشتر به‌ڵێنیان داوه، رِێورِهسمی ئایینی فه‌رزی نوێژی جومعه، له مه‌یدانی مه‌لاجامی واته ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد، به‌جێ دێنن.