ئۆرۆگۆئه زیادى كرد: دوایین بریاره‌كانى ده‌زگاى قه‌زایی عێراق باس له كرده‌وه‌ى جیددى بۆ پێش‌گرتن له چالاكى و بوونى موجاهیدین له خاكى ئه‌وه وه‌لاته ده‌كا. ناوبراو ووتى ئیدعاكانى مونافقین له‌سه‌ر بوونى دامه‌زراوه‌ى دروست كردنى كه‌ل و په‌لى سانتریفیوژ له نزیك تاران دۆزینهوهیێكى نوێ نییه و به‌لێ ئه‌و كارخانه‌یه به‌و مه‌به‌سته هه‌یه و شاراوه نییه.
نیگه‌رانى واشینگتۆن و له‌نده‌ن و یه‌كێتى ئورووپا له رووداوه‌كانى شارى ئه‌شره‌ف
له‌دواى جینایه‌تى هێزه‌كانى عێراق له‌دژى دانیش

تووانى شارى ئه‌شره‌ف ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا نیگه‌رانى ده‌برى و داواى له پله‌به‌رزترین به‌رپرسانى عێراقى كردووه كه توندوتیژى به‌كارنه‌هێنن. ده‌وڵه‌تى بریتانیاش نیگه‌رانى قووڵى خۆى به‌م هۆیه ده‌ربرى و له بهیانییهیێك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته رۆژى هه‌ینى رایگه‌یاند: بریتانیا داوا له ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كا ئه‌و عه‌ملیاته توندوتیژه كۆتایی پێ بێنێ. سه‌ره‌راى ئوه‌ش یه‌كێتى ئورووپا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به كوشتنى نامرۆڤانه‌ى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف ده‌ربرى و خوازیارى راگرتنى به په‌له‌ى ئه‌و هێرشانه بوو. له‌هه‌مان كاتیش‌دا سازمانى راپۆرتدهرانى بێ سنوور پێش‌گرتن له چوونى ههوالنێرانى بۆ كه‌مپى ئه‌شره‌ف مه‌حكووم كرد و ووتى ئه‌و ته‌حریم خستنه سه‌ر راپۆرتدهران و هه‌واڵنێران ته‌حمووڵ ناكرێ و به‌و مه‌به‌ستیه كه جینایه‌ته‌كان به شاراوه‌یی بمێنه‌وه. له‌و جینایه‌ته نامرۆڤانه‌یه دا ٣٧ ئه‌ندامى موجاهیدنى خه‌ڵق شه‌هید كراون و ٣٠٠ كه‌سیش بریندارن كه دۆخى ژمارهیێكیان زۆر ناله‌باره و پێویستى به په‌له‌یان به چاره‌سه‌ر هه‌یه. جێگه‌ى باسه هێزه‌كانى عێراق رۆژى شه‌ممه پیشیان به یارمه‌تیه‌كانى ئه‌مریكا بۆ برینداره‌كان گرتووه.
حوكمى ئیعدامى ٢ كه
س په‌سه‌ند كرایه‌وه حوكمى ئیعدامى ٢ كه‌س كه پێشتر له لایه‌ن لقى یه‌كى دادگاى رژیم له شیراز به تاوانى موحاره‌به به ئیعدام مهحكوومكرابوون له لایه‌ن لقى ٣٢ى دیوانى به‌رزى وه‌لات په‌سه‌ند كرایه‌وه. به پێى نووسراوه‌ى رۆژنامه‌ى فه‌رهیختگان، پێناسه‌ى ئه‌و دوو كه‌سه (ع ـ ه و ئه‌لیف ـ ع) راگه‌یه‌ندراوه. به پێى ئه‌و راپۆرته نیوبراوان له باشوورى ئێران دزییان له چوار بانك كردووه و له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایی به موحاریب ناسراون.
ئه‌گه‌رى پچرانى پێوه‌ندى وه‌لاتانى عه‌ره‌بی كه‌نداوى فارس له‌گه‌ڵ رژیمى تاران
به پێى راپۆرتى ئه‌لعه‌ربیه، ئاڵۆزى پێوه‌ندى نێوان وه‌لاتانى عه‌ره‌بی كه‌نداوى فارس له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى لهحالى په‌ره‌سه‌ندن دایه. رۆ

ژنامهى كووهیتى ئهسیاسی له‌زمان لێپرسراوێكى دیپلۆماتیكىئهو شورایه نووسی: هه‌نگاوى دوایی شوراى هاوكارى له‌ئه‌گه‌رى ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ره‌شه‌كانى رژیمى تاران، برِینى پێوه‌ندى دیپلۆماسی، ئابوورى و نه‌وتى له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمه‌یه. به‌و پێیه سه‌رجه‌م باڵوێزخانه‌كانى رژیمى ئاخوندى له ٦ وه‌لاتى ئه‌ندامى شوراى هاوكارى داده‌خرێن و هه‌زاران ئێرانى له‌و وه‌لاتانه كه خه‌ریكى كارن ده‌رده‌كرێن. ئهسیاسیه ده‌نووسی: حیزبوڵلاى لوبنان وه‌كوو ئامرۆازى ده‌ستى سپاى پاسداران ده‌ورێكى خراپى له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی وه‌لاتانى عه‌ره‌بی كه‌نداوى فارس هه‌یه. لێپرسراوێكى كوویتى ده‌ڵێ، باسى پچرانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى له‌ئاستێكى به‌رز له‌حاڵى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كردندایه.
مه‌ترسی ده
ركردنى ٥٠ هه‌زار كرێكارى شارى پیشه‌یی كاوه به‌رده‌وام ئاكام و ده‌ركه‌وته خراپه‌كانى گه‌لاڵه‌ى ئامانجداركردنى یارانه‌كان له‌ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان دێته دى. به پێى راپۆرتى كه‌لیمه نوینه‌رى ساوه و زهرندییه له مه‌جلیس، سه‌باره‌ت به مه‌ترسی ده‌ركردنى ده‌یان هه‌زار كرێكار وریایی دا. حوسێنى ئیسلامى گووتى: به هۆى هێنانتهوهى ههوسارپچراوانه و پشتیوانى نه‌كردن له پیشه‌سازى ناوخۆ، ٥٠ هه‌زار كرێكارى شارى پیشه‌یی كاوه له‌مه‌ترسی ده‌ركردن دان و هیچ پشتیوانیه‌كیان لێ ناكرێ. ناوبراو ووتى: ئه‌و بابه‌ته له‌دواى ئامانجداركردنى یارانهكانهوه رووى داوه و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م تا پشتیوانى جیددى له پیشه‌سازى نه‌كرێ ئه‌و روداوانه زیاتر ده‌بن. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه دا كه یه‌كێك له هۆییهكانى ئاڵۆزى لهنیزامى بانكى دانى وام به ناوى ناوه‌ند گه‌لێك بووه كه بوونیان نه‌بووه. لهلاێكى دیكه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ى تهعرفهكان مه‌ترسی له‌ناوچوونى كانگا و پیشه‌سازى و له‌ئاكامدا بێكاربوونى ده‌یان هه‌زار كه‌سی به‌رز كردۆته‌وه.