ئیمكاناتى پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنیان شه‌هید بوونه. له‌و راگه‌یه‌ندراوه دا هاتووه كه تائێستا چه‌ندین جار داواكراوه كه ئه‌و بریندارانه بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ر بكرێن به‌لام هێزه‌كانى نیزامى عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌ند برینداره‌ش كه گواستربوونهوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى به‌عقوبه هێناویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌شره‌ف و ئیزنى هیچ جۆره یارمه‌تیه‌ك ناده‌ن. دهبیرخانهى شوراى میللى موقاوه‌مه‌ت ٣ رێگه چاره بۆ ده‌ربازبوون له‌ودۆخه ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه پێوهندییدارهكان:
١ـ داوا له سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن برینداره‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌و ١٢ كه‌سه‌ى دۆخیان یه‌كجار خراپه بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌مریكاییه‌كان له‌نزیكى شارى ئه‌شره‌ف و بخرێنه بهرچاودێرى پزیشكى.
٢ـ داوا له سه‌رۆكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شوراى ئه‌منیه‌ت و كومیسهرى به‌رزى مافى مرۆڤ و نوێنه‌رى به‌رزى یه‌كێتى ئورووپا ده‌كه‌ن به‌په‌له برینداره‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شارى هه‌ولێر و یان بۆ وه‌لاتانى ئورووپایی و به‌خه‌رجى موجاهیدین چاره‌سه‌ر بكرێن.
٣ـ داوا له ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تى عێراق ناچار بكات وه‌كوو هه‌موو وه‌لاتێك و كۆمه‌ڵگاى شارستانى مافى ئازادانه‌ى ده‌ستراگه‌یشتنى بریندار و نه‌خۆشه‌كان به خزمه‌تگوازرى پزیشكى به ره‌سمى بناسن و برینداره‌كان بتوانن به خه‌رجى خۆیان له نه‌خۆشخانه گشتى و كلینیكه تایبه‌ته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.