ره‌حیمی ئاوایی گوبه، سۆهراب جههانگیرزاده خه‌ڵكی ئاوایی بروشخۆران ، عبدالله محمدزاده ملحمی خه‌ڵكی ئاوایی همت ئاباد و فه‌رهاد جه‌هانگیری خه‌ڵكی ئاواییی دیر علی له ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان دان. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و كه‌سانه زانیاریه‌ك له ده‌ست دا نییه.
پارێزه‌رێكى ناسراو له زیندانى ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ره
به پێى راپۆرتى كومیته‌ى راپۆرتدهرانى مافى مرۆڤ، محه‌ممه‌د سه‌یفزاده وه‌كیلى ناسراوى دادگوسته‌رى له‌زیندانى ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر

ه. مه‌رزیه نی‌ك ئارا پارێزه‌رى ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ كومیته‌ى راپۆرتدهرانى مافى مرۆڤ ووتى: ئاغاى سه‌یفزاده ئێستا له‌زیندانى ورمێیه و پهروهندهكهى له لقى شه‌شى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورمێ له‌ژێر پێراگه‌یشتن دایه. تاوانى ئاغاى سه‌یف زاده كرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی له‌رێگه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى نایاسایی له مه‌ز راگه‌یه‌ندراوه، به‌لام ناوبراو له لێكۆڵینه‌وه‌كان دا ره‌دى كردۆته‌وه و ووتوویه‌تى به‌مه‌به‌ستى كارى لێكۆڵینه‌وه‌یی سه‌ردانى ورمێم كردووه. محه‌ممه‌د سه‌یفزاده پارێزه‌رى مافى مرۆڤ و ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى كانونى پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ و لهخهزهڵوهرى ساڵى رابردوو حوكمى ٩ ساڵ زیندان و ١٠ ساڵ بێ به‌ش بوون له پارێزه‌رى بۆ هاته‌وه و پهروهندهكهى ئێستا له‌حاڵى پێداچوونه‌وه‌یه. تاوانى ناوبراو كۆبوونه‌وه و هاندان به‌مه‌به‌ستى شێواندنى ئه‌منیه‌تى ناوخۆ و پروپاگه‌نده دژى نیزام و دامه‌زراندنى كانونى پارێزوانانى مافى مرۆڤه.
هاوه‌لاتیه‌كى كرماشانى ئیعدام كرا
به پێى راپ

ۆرتى سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى كه‌سێك به‌ناوى ع گوڵمحهممهدى له‌شارى كرماشان ئیعدام كرا. شایانى باسه به پێى ئیدعاى سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى تاوانى ئه‌وكه‌سه قاچاخى ماده‌ى هۆشبه‌ر بووه. هه‌ربه‌پێى هه‌واڵه‌كان له‌تارانیش ٢ هاوه‌لاتى به‌ناوه‌كانى ئومید و ئاره‌ش ئیعدام كراون.
١٠٠ كه‌سایه‌تى كاریگه‌ر له‌ساڵى ٢٠١١
گۆڤارى تا

یم ناوى ١٠٠ كه‌سایه‌تى كاریگه‌رى له‌ساڵى ٢٠١١ بلاوكرده‌وه. لهوپێرسته دا شوێنى یه‌كه‌م درا به وایل غه‌نیم وێبلاگنووسی میسرى شیركه‌تى گووگل كه له جه‌ریانى ناره‌زایه‌تیه‌كانى میسر ده‌ورى گرینگى گێرا. جولیان ئاسانج له سیما كاریگه‌ره‌كانى ساڵى ٢٠١١ بوو كه ناوى ناوبراو به ئاشكراكردنهكانى سایتى ویكیلیكس بۆ میدیاكان گرینگ بوو. دیلما رۆسۆف یه‌كه‌مین ژنى سه‌رۆ كۆمارى برێزیل، مارك زاكربێگ بونیاتنه‌رى فه‌یسبووك و یاریزانى ئهرژانتینى لیونێل میسیش له‌و پێرسته به‌رچاو ده‌كه‌ون.
سالانه ١ میلیۆن و ٢٠٠ هه
زار كه‌س به حه‌شیمه‌تى بێكارى ئێران زیاد ده‌بێ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ماڵى كرێكار گووتى، له‌ئێستا دا به پێى سه‌رچاوه ره‌سمیه‌كان ٣ میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار بێكارمان له وه‌لاتى ئێران هه‌یه و سالانه‌ش ١ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س به‌و ژماره‌یه زیاد ده‌بن. بۆیه ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و دوو كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له‌باشترین حاڵه‌ت دا شاهیدى كه‌مبوونه‌وه‌ى ١ له‌سه‌دى بێكارى ده‌بین. عه‌لیره‌زا مه‌حبووب سه‌باره‌ت به گه‌لاڵه‌ى ئامانجداركردنى یارانه‌كان و ئاكامه خراپه‌كانى ووتى: ده‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه له‌سه‌ر ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و كار دروست كردن باش نه‌بووه. ناوبراو ووتى ئێمه ده‌بێ ئه‌و كارانه‌ى له‌ئێستا دا هه‌ن راگرین و نه‌هێلین ده‌رفه‌تى كار له‌ناوبچێ، ئه‌گینا ئاكامى زۆر خراپ له‌سه‌ر پیشه‌سازى داده‌نێ.
سێهه‌مین رێبه‌رى عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن نارازییان له‌سه‌ر كار لابرا
به پێى راپۆر

تى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له سه‌نعا، سه‌رۆك كۆمارى یه‌مه‌ن قه‌بووڵى كردووه كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح بریارى داوه له‌به‌رانبه‌ر پاراستنى خۆى له‌به‌دواداچوونى قانونى، له‌ماوه‌ى چه‌ند حهوتوووى داهاتوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. به پێى راپۆرتى گه‌لاڵه‌ى شوراى هاوكارى كه‌نداوى فارس، ساڵح یه‌ك مانگ دواى ئیمزاكردنى رێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ نه‌یاران، ده‌سه‌لات بۆ جێگره‌كه‌ى ده‌گوازرێته‌وه. جێگه‌ى باسه میلیۆنان كه‌س به وهرێحستنى ته‌زاهورات له شهقامهكانى یه‌مه‌ن خوازیارى كۆتایی هێنان به حكوومه‌تى ٣٢ ساڵه‌ى ناوبراو بوون. تهزاهوراتچیهكان ساڵحیان به گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌رێوه‌بردنى حكوومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرد. عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح له دواى حوسنى موباره‌ك و زین و لعابدین بن عه‌لى سێهه‌مین رێبه‌رى عه‌ره‌به كه له‌سه‌ر كار لاده‌برێ.