مرۆڤایه‌تی هه‌بوه. له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خاسییه‌ته باشانهشدا، ئایین زانێكی به ته‌واو مه‌عناو بلیمه‌ت و له دین تێگه‌یشتو و خواناس بوو.
نازانم باس له كام ئاكاری جوان و پاك و شۆرشگێرانه‌ی ئه‌م پێاوه مه‌زنه بكه‌م؟. ئه‌م باسه پێویستی به پسپۆری لێزان و بلیمه‌ت هه‌یه، له توانای منێكی نهخووێندهواردا نی یه. من خۆم به شیاوی ئه‌وه نازانم كه بتوانم باس له سه‌ر گه‌وره‌یی و زانایی و لێهاتویی جه‌نابی مامۆستا شیخ جه‌لال بكه‌م . به‌ڵام من وه‌ك رێبوارێكی رێگای ئه‌م رێبه‌ره كۆلنهدهره، پێم باش بو كه گه‌لی كورد وهه‌موو گه‌لانی جیهان بزانن كه‌مامۆستا چی كردوه‌و له كوی ژیاوه‌و چ ئازارێكی دیوه‌و چ بهربهرهكانییهكی كردوه تا توانیویه‌تی سه‌رفرازى و سه‌ربه‌رزى بۆ خۆی و بۆ سازمانى خه‌بات، ده‌سته‌به‌ر بكا و به سه‌ركه‌وتویی بگه‌یه‌نێته ئه‌م قۆناغه‌ی ئیستا. وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه جه‌ماوه‌ری چوارپارچه‌ی كوردستان و هه‌موو ئه‌حزابه سیاسیه‌كانی و سازمانه سه‌راسه‌ریه‌كانی ئیران چ ماتهمگێرى و سهرهخۆشییهكیان گێرا بۆ مامۆستای رێبه‌رمان كه به حه‌ق شیاوی بو. بێجگه له كوردستان له چه‌ندین وڵاتی جیهان كۆری سه‌ره خۆشی و ماتهمگێری به‌رێوه چو. كه هه‌زاران كوردستانی تێدا به‌شداربون و پۆل پۆل له هه‌مو لایه‌كه‌وه له شار‌و ولاتانه‌وه ئه‌هاتن و پشتیوانی و هاوده‌ردی و هاوخه‌می خۆیان بۆ سازمانی خه‌بات و بنه‌ماله‌ی به‌ریزی مامۆستا ده‌ر ده‌بری. نوینه‌ری رێكخراو و ئه‌حزابه‌كانی كوردستان و شه‌خسییه‌ته سیاسیه‌كانی كوردستان و ئیران و سازمانه سه‌راسه‌ریه‌كان به په‌یامی پشتیوانی و هاوده‌ردی، ریورهسمهكهیان رازاندبوه‌وه. له‌سه‌روی ئه‌مانه‌شه‌وه شۆرای میلی موقاومه‌ت به رێبه‌ری به‌ریز مه‌سعودی ره‌جه‌وی له هه‌موو پرسه‌و سه‌ره خۆشیه‌كاندا نوێنه‌ریان حازر بوه‌و، تاجهگولینهیان له ده‌وری عه‌كسه‌كه‌ی رێبه‌ری خوالیخۆشبومان دائه‌نا. وه‌ك هه‌مولایه‌ك ئاگادارن كه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رینی شۆرای میلی مقاومه‌تدا به‌ریز مه‌سعودی ره‌جه‌وی قسه‌ی بۆ به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه ده‌كرد. سازمانی خه‌باتی وه‌ك سازمانێكی ره‌سه‌ن و دۆست وهاوپه‌یمانی سازمانی موجاهیدینی خه‌لكی ئیران ناو ده‌بردو باسی له قاره‌مانه‌تی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات كرد و جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لالی وه‌ك دانشمهندێكی گه‌لی كوردستان ناو برد و زۆر به رێزه‌وه باسی له گه‌وره‌یی مامۆستای رێبه‌رمان كرد كه به راستی ئه‌وان به باشی مامۆستایان ناسی بوو. دیاره ئێمه رێبوارانی رێبازه پێرۆزهكهی مامۆستا خه‌سارێكی گه‌وره‌مان لی كه‌وت و سه‌روه‌رو پێشه‌وامان له ده‌ست چوو، به‌ڵام كه ده‌بینین هه‌موو شۆرشگێرانی كوردستان و ئیران و هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌و په‌ری دلسۆزییه‌وه هاوخه‌میان كردین به راستی مردنی وا شانازییه‌و ئه‌وه‌ش به‌لگه‌یه‌كی روون بوو بۆ سه‌داقه‌ت و پاكی و باشی و شۆرشگێرى جه‌نابی مامۆستا‌و سازمانی خه‌باتی كوردستان. من نامه‌وی لێره‌دا باس له سه‌ر رابردوی دورودرێژی جه‌نابی مامۆستاشێخ جه‌لال بكه‌م. ناچمه‌وه ده‌ورانی مێرمندالی و حوجره‌و فه‌قی یه‌تی، باس له چۆنیه‌تی بوونی به ئه‌ندام له كۆمه‌له‌ی( ژك) و سوێند و په‌یمان خواردنی بۆ( ك ژ ك- و كاری نه‌هێنی ناو مزگه‌وت و ته‌حتی ته‌عقیب بوونی جه‌نابی مامۆستا له لایه‌ن ساواكه‌وه بكه‌م. من به كورتی ئه‌مه‌وی باس له دلۆپێك له ده‌ریای ره‌نج و زه‌حمه‌ت و كوێره‌وه‌ری و ئازاره‌كانی ئه‌م ئینسانه خۆراگر‌و ماندو نه‌ناسه بكه‌م له ماوه‌ی ئه‌م شۆرشه‌ی دوایی گه‌له‌كه‌ماندا دژ به رژێمی داگیركه‌ری وێلایه‌تی فه‌قیه له ئیران‌دا.
دیاره هه‌ر وه‌ك له پێشدا باسم كرد جه‌نابی مامۆستا هه‌ر له مێرمنداڵی را خولیای موبارزه‌ی دژی داگیركه‌رانی كوردستانی له سه‌ردا بووه‌و، قه‌ت له‌وه غافل نه‌بوه‌و له هه‌ر كا ت و زه‌مانێكدا چی بۆ ههلكهوتووه به دژی رژێم كردویه‌تی، تا سالی ١٣٥٧ كه ناره‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری خه‌لكی ئیران دژ به‌رژێمی پاشایه‌تی ده‌ستی پێ كرد. له كوردستانیش جه‌ماوه‌ر به رێبه‌رایه‌تی جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال و ئه‌حزابی سیاسی و خه‌لكی رۆشنبیر، هه‌مو چین و توێژه‌كانى خه‌ڵك به‌گه‌رمی هاتنه مه‌یدان. جه‌نابی مامۆستا له‌و هانده‌ره هه‌ره گرینگ و ئازایانه بوو كه پێش جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌كه‌وت و له هه‌موو ناره‌زایه‌تی و ، ته‌زاهورات و مێتینگێكدا دژی رژێمی پاشایه‌تی و بۆ روخاندن و ته‌فروتوناكردنی ئه‌و رژێمه هانی جه‌ماوه‌ری ئه‌دا. هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه له شاری بانه شۆرشه‌كه‌ی درێژه پی بدا. به‌ڵكو بۆ هاندانی خه‌ڵكی هه‌موو كوردستان روی له شاره‌كانی سهقزو و جوانرۆ ودیوانده‌ره و سنه‌و باقی شاره‌كانی تر ده‌كرد. له شاری سنه‌ی قاره‌مان پێشوازییه‌كی شایانی لی كرا‌و هه‌موو یه‌ك ده‌نگ پشتیوانی‌یان كرد‌و جه‌نابی مامۆستا له مه‌یدانێكی گه‌وره‌ی شاردا قسه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر كرد و له‌و كاته‌دا كه كه‌س نهدهیوێرا ناوی شا به‌رێ، مامۆستا به‌و په‌ری ئازایه‌تییه‌وه له‌شارى سه‌قز دروشمى دژى رژێمی پاشایه‌تی ده‌دا و به په‌نجه‌ی موباره‌كی ئیشاره‌ی به په‌یكه‌ره داسه‌پاوه‌كه‌ی شای ئیران كرد‌و فه‌رموی ئه‌م لوت كهلهشاخه ئه‌بی بروا!. ئه‌وه له كاتێكدابوو كه‌س نه‌یده‌ویرا ئاوا به ئاشكرا پێش جه‌ماوه‌ر كه‌وێ و خه‌لك دژی رژێم هاندا. جه‌نابی مامۆستا به بێ ترس هاته مه‌یدان و به تێكۆشانی بی وچانی، ته‌می ترسی رژێمی درنده‌ی پاشایه‌تی له دلی خه‌لكی هه‌ژارو چه‌وساوه‌دا رهواندهوهو، وه‌ك كاوه‌ی ئاسنگه‌ر پێش جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه‌وت. به برِیارى مامۆستا خه‌ڵك له شاری بانه هه‌ر دوو په‌یكه‌ری ناشیرین و نه‌خوازراوی شایان سه‌ره‌و خوار كرد‌و دارماند.

كاتێك له تاران و باقی شاره‌كانی تری ئیران‌دا ناره‌زایه‌تی په‌ره‌ی ساندو شای خائین و بنه‌ماله‌كه‌ی به‌ناچارى له ئیران هه‌لاتن، دوای چه‌ند رۆژ خومه‌ینی خوێن رێژ هاته‌وه ئیران و خه‌لكی ئیران و جه‌ماوه‌ری كوردستان خومه‌ینییان نه‌ده‌ناسی كه كی یه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی زۆرداری شا برِوات خه‌لك به‌وه رازیبوو كه كێ ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ با بیگرێ. نه‌مانزانی له كۆلكه ره‌شه سلهماینهوهو كه‌وتین به سه‌ر ئه‌و ورچه درندهیهداكه بووه هۆی نه‌دامه‌تی و به‌دبه‌ختی و مالویرانی هه‌مو گه‌لانی ئیران، به تایبه‌تی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی رژێمی ئاخوندى به سهروكایهتی خومه‌ینی باڵی ره‌شی به‌سه‌ر ئیران‌دا كێشا‌و، خومه‌ینی له‌و قه‌ول و قه‌راره‌ی پێش هاتنه‌وه‌ی به خه‌لكی ئیران و كوردستانی دابووی پاشگه‌ز بۆوه، هه‌وای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كوردستانیشی كرد.
دوای وتووێژ‌و دانێشتن له نێوان رێبه‌رانی گه‌لی كورد‌و سه‌رانی رژێمی خومه‌ینى بۆ یه‌ك كه‌وتن و پێكه‌وه ژیان ئاكهمی نه‌بوو. ده‌سه‌لات گفتوگۆی بۆ چاو به‌ست و فریوكاری بوو، تا خۆی بگری، كه هه‌ر وا ده‌رچوو و له‌دواى هێندێك خۆی گرتنه‌وه، ئه‌وه بوو خومه‌ینی گه‌لی كوردی به كافرو جیایی خواز ناو برد‌و فه‌رمانی جیهادی دژی گه‌لی موسۆلمانی كورد رِاگهیاندو هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان . كه ئه‌و هێرشانه بووه هۆی كوژران و برینداربون و مالوێرانییهكی زۆری خه‌لكی كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بووه هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانى ده‌فته‌ری مامۆستا‌و خه‌لكی شۆرشگێر بۆ باشووری كوردستان،كه له ناوچه‌ی ماوه‌ت و ده‌وروبه‌ری مابونه‌وه. جه‌ماعه‌ت چه‌ند بریندارێكیان كه پی ئه‌بی له بیمارستانی ماوه‌ت موداوایان ئه‌كه‌ن و ، دوای ماوه‌یه‌ك له گه‌رمكی ناوچه‌ی پێنجوێنه‌وه هاتنه‌وه رۆژهه‌لاتی كوردستان و تێكه‌ل به جه‌ماعه‌ت و جه‌ماوه‌ر بونه‌وه. نوێنه‌رانی گه‌لی كورد زۆریان هه‌ول دا كه كێشه‌كه به وتووێژ له گه‌ڵ رژێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه رژێم رێگای ئاشتی نه‌گرته به‌رو رِۆژ به رِۆژ هێرشی داگیركاری په‌ره‌ی ئه‌ساند. هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال ناچار بون بۆ دیفاع له گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان شه‌ری نه‌خوازراو و داسه‌پاوى رژیمى ئێران ده‌ست پی بكه‌ن. بو ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ش جه‌نابی مامۆستا پێشتر پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، نه‌ی هێشت بوو چهكو چۆڵی پادگانی بانه به تاڵان بچێ. بێجگه له‌وه‌ش چووارسه‌د برنهویشی له ده‌وڵه‌تى كاتى(بازرگان) وه‌رگرتبوو كه هه‌موی ئه‌و چه‌كانه‌ی له نێوان هێزی به‌رگری نیشتیمانی و خه‌لكدا دابه‌ش كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی پی پێك هێناو پێشمه‌رگه ده‌ستی دایه به‌ربه‌ره‌كانێى هێزى داگیركه‌ر. گه‌لی كورد له رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌و په‌ری دلسۆزییه‌وه هاتنه مه‌یدان و پشتیوانی خۆیان بۆ شۆرش و بۆ دیفاع له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بری. سه‌رانی رژێمی دیكتاتۆری ئێران كه چاویان به‌و تۆزه ئازادییه‌ی كه له كوردستاندا بوو هه‌ڵ نه‌ده‌هات، شاره‌كانی كوردستانیان گرته‌وه‌و زۆربه‌ی پادگان و پاسگهكانیان ئاوه‌دان كردبوه‌وه‌و ئه‌یانویست له نێو شاره‌كانیشدا جێگا‌و پێگه‌ی خۆیان خۆشكه‌ن و مۆڵگه دانین. هه‌ر له‌و كاته‌شدا ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه و دێهاته‌كان و له ناو شاره‌كانیشدا حزورمان هه‌بوو. رژێم بۆ چاوترسێنكردنی خه‌لكی شۆرشگێری كوردستان و بۆ به‌هێزكردنی هێزه بێ ورهكهی ، گوردانی گاردی جاویدانی ره‌وانه‌ی كوردستان كرد. كه ئه‌م گارده هێزێكی تایبه‌ت و پۆشته‌و په‌رداخ و به پشتیوانی چه‌ند هه‌لیكۆپته‌ر شار به شاری كوردستان ده‌گه‌را وه‌ك مانۆرو هه‌ره‌شه . تا له‌١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٥٨ له روژی جێژنی قورباندا به فه‌رمانی به‌رێز مامۆستا شێخ جه‌لال كه فه‌رموی نابی ئه‌رته‌شی رژێم به كوردستاندا بگه‌رێ، له سه‌ر رِێگای سه‌رده‌شت ــ بانه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستا كه‌مینێكی به‌رینیان بۆ گاردی جاویدان دانایه‌وه، كه خۆم یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌م كه به‌شداری ئه‌و شه‌ره بووم. له دوانێوهرودا له به‌ینی گوندی زهرواوهوه تا كهوپێچی ده‌روازه‌ی شاری بانه‌ی خۆراگر. پێشمه‌رگه‌و هێزی به‌رگری به درێژایی هه‌مو رِێگای هه‌ژده‌دۆلان و سوێروێ، له سه‌نگه‌ردا بون، كه گاردی جاویدان كه‌وتنه كه‌مینی شێره كورانی گه‌لی كورد به جارێك سه‌ریان لی شێوا، ئه‌وان چاوه‌رێی به‌رگری نه‌بون. به هه‌مو كوردستاندا گهرابون كه‌س فیشه‌كێكی پێوه نهنابون. هه‌ر چه‌ند به هۆی كه‌م تهجروبهیی نیزامی و ، كه‌م و كوری چه‌ك وچۆلهوه، زیانێكی زۆرمان پێ گه‌یی و هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له رۆژی جێژنی قورباندا بوونه قوربانیی رێگای گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان. به‌ڵام هه‌ر له به‌ینی هه‌ژده‌دۆلان و كهوپێچدا چه‌ند ماشێنیان لی سوتێندراو به ده‌یان كه‌سیان لی كوژراو چه‌ك وچۆڵهیهكی زۆریش كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه‌كان. به‌كرێگیراوانی رژێم كه له كهمێنهكه ده‌رباز ببون به سه‌رلێ شێواوی ، پێیان واده‌بێ رزگاریان بووه. نه‌یانزانی له ده‌وری شاری بانه‌و ناو شار شێره كورانی ده‌فته‌ری مامۆستا‌و خه‌لكی ناوشار بۆیان له كهمێندان و ئاگری دۆزه‌خیان بۆ داده‌خه‌ن له تۆله‌ی هه‌شت شه‌هیده قارهمانهكهیان . هێزه وره داتهپیوهكه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان خۆشی بو كه له شاری بانه نزیك بونه‌وه.هه‌ر كه گه‌ێشتنه ده‌روازه‌ی شار له هه‌مولایه‌كه‌وه كه‌وتنه به‌ر هێرشی قاره‌مانانی گه‌ل. نه پشتیوانی هه‌وایی وه نه تانك و زرێپۆش، هیچی پی نه كرا له به‌رابه‌ر هێزی گه‌لدا. ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا به ده‌یان كه‌س به دیل گیراو هه‌موی ئه‌و گارده تهفروتونابو. چه‌ك و چۆلیان كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ر، و به ده‌یان ده‌زگا ماشێن و زریپۆشیان له مه‌یدانی شه‌ره‌كه‌دا سوتێندرا. كه تا رۆژی دواتریش ئاگرو دوكه‌ڵی ئه‌و ماشینانه ئاسمانی شاری بانه‌ی داگرتبو. هه‌موی ئه‌و قارهمانهتیانه به رێبه‌رایه‌تی جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال ده‌كرا، بۆیه ئه‌بی گه‌لی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان رێز‌و قیمه‌تی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه بزانن. دوای ئه‌و زه‌ربه قورسه‌ی كه له رژێم درا و رژێمی دوباره مه‌جبور كرده‌وه به گفتوگۆ. ئه‌وه بو نوێنه‌رانی گه‌لی كورد بانگ كران بو تاران. له‌و كاته‌شدا مامۆستا شێخ جه‌لال باوه‌ری به‌و گفت‌و گۆیه نه‌بو چون ده‌یزانی بو فریوكاریهو هه‌ر واش بو . دوای چه‌ند مانگ له به‌هاری سالی ١٣٥٩ دا شه‌ری سی مانگه‌ی شاره‌كانی كوردستان ده‌ستی پیكرد كه بوه هۆی مالوێرانیهكی زۆر. زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان له ژێر بۆمبارانی فرۆكه شه‌ركه‌ره‌كانی ئیران‌دا بون، خه‌ساره‌تێكی زۆر به شاره‌كان گه‌یی و ماڵ و حاڵی خه‌ڵك وێران بو ، به سه‌دان گه‌نج و لاوی كورد شه‌هیدو بریندار بون و خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌ی گونده‌كانی ده‌وری شاره‌كان بون. له‌و كاته‌شدا دوو هێزی ده‌فته‌ری مامۆستا له ناوچه‌ی كامیاران و ناو شاری سنه‌دا بون، كه بۆ پشتیوانی و هاریكاری برایانی كۆمه‌له‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی دوژمن له بانه‌و سه‌قزه‌وه ناردرابون. له دووی مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٥٩ دا له بانه‌ش وه‌ك باقی شاره‌كانی تری كوردستان شهر ده‌ستی پی كرد. پێویسته لێره‌دا بگوترێ كه له بانه ده‌فته‌ری مامۆستا نه‌بو كه ئاوری شه‌ری هه‌ڵگیرساند،به‌ڵكوو ریفیقانی چریكی فیدایی بون كه به دۆشكه‌ی كالیبر ٧٥ هكهیانهوه ته‌قه‌یان له هه‌لێكۆپته‌ره‌كانی رژێم كردوئهوجار پادگانی بانه‌ش ناو شاری دایه به‌ر تۆپ و خومپاره. رفیقانی چریك كه‌س نه‌یزانی چیان به‌سه‌ر هات و هه‌موو قورسایی شه‌ره‌كه كه‌وته سه‌ر شانی ئێمه‌و برایانی كۆمه‌له‌و حیزبی دیموكرات، بۆ ماوه‌ی سی تا چل رۆژ به‌و په‌ری خۆراگریهوه له به‌رابه‌ر تۆپ و تانگ و بۆمبارانی فروكه‌كانی رژێمی داگیركردا مقاومه‌تمان كرد. له هه‌مو ماوه‌ی شه‌ری ناو شاری بانه‌دا به رێز مامۆستا شێخ جه‌لال به‌خۆی و ماڵ و منداڵیه‌وه له ناو شاردا بون. هاوسه‌ره‌كه‌ی مامۆستا‌و كچه‌كانی نان و پێخۆریان بۆ پێشمه‌رگه‌كان ساز دهكردو ، جه‌نابی مامۆستاش بۆ وره‌دان به پێشمه‌رگه‌كان سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر ده‌گه‌راو پێشمه‌رگه‌ی به سه‌ر ئه‌كرده‌وه. له بیمارستانی بانه برینداره‌كانی بهسهرئهكردهوهو دلخۆشی ئه‌دانه‌وه. بۆ به خاكسپاردنی شه‌هیده‌كان له بۆیه‌نی خوارو خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه‌و فه‌رموی ئه‌چم ، له ناو رِێدا هه‌لیكۆپته‌ر هاته سه‌ر ئه‌و كاروانهیكه له گه‌ل به‌رێز مامۆستادا بون، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان به دۆشكه ته‌قه‌یان له هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كرد‌و نه‌یان هێشت نزیك ببنه‌وه. كوره‌كانی جه‌نابی مامۆستاش وه‌ك هه‌مو پێشمه‌رگه‌كان له شه‌ره‌كاندا به‌شدار بون و ده‌وری سه‌ره‌كیان ئه‌بینی، به تایبه‌ت شه‌هێد كاك عبدولكه‌ریم وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی لێزان و شاره‌زا تهراح بوو بۆ زه‌ربه‌دان له داگیركه‌ران و ده‌ستێكی بالای هه‌بو بۆ به گژاچونهوهو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی دوژمن. رژێم كه زانی به هێچ جۆرێك ناتوانی شاری بانه بگرێته‌وه، ئه‌وجار به شێوه‌یه‌كی درندانه‌تر له رێگای سه‌قزه‌وه هێرشی زرێی هێنا . كه له‌و هێرشه‌دا زیاتر له شه‌ست تانكی چفتێن و سكۆرپیون كه خه‌ته‌رترین تانكن به كار هێنا ، دیاره شه‌ره‌كه له پێچه‌كانی قروچاوو پشتی سه‌به‌تڵوو كه هێزێكی ده‌فته‌ری مامۆستا سه‌نگه‌ریان لی گرتبوو ده‌ستی پی كرد. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه كه هێزه‌كه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستا كه‌م بوون و نه‌یانتوانی بوو به‌ر به هێرشه‌كه بگرن ، ئه‌وه‌بو هێزێكی دیكه‌ی خۆمان له گه‌ڵ هێزێكی زۆری برایانی كۆمه‌له‌و حیزبی دیموكرات و باقی سازمانه‌كانی دیكه‌ش به پشتیوانیه‌وه هاتن و ، له راستیدا گه‌رمه‌ی شه‌ره‌كه كه‌وته به‌ر ئاوایی درۆلهوه كه به پشتیوانی هه‌مو لایه‌ك هێزی پۆشته‌و په‌رداخی رژێمیان شكه‌ست دا‌و به ده‌یان تانك‌و زرێپۆش كه‌وته ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌و به ده‌یان ماشێن و تانك ئاوریان تی به‌ردراو سوتان. كه‌لوپه‌لێكی زۆری نیزامی كه‌وته ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه. هێزه به‌زیوه‌كه‌ی رژێمیش ئه‌وه‌ی ده‌رباز ببو گه‌راوه بو سه‌قز. هه‌ر به‌دوای ئه‌و زه‌ربه قورسه‌دا رژێم كۆڵی نه‌داو دوباره هێرشی هێناوه‌و بهفرِۆكه شه‌ركه‌ره‌كانی بۆمبا بارانی ناو شاری ئه‌كرد . له زۆر جی بۆمبی ناپالمی به كار ئه‌هێنا كه بوه هۆی مالوێرانییهكی زۆر ، دوابه‌دوای ئه‌و بۆمبارانه به‌رێز مامۆستا شێخ جه‌لال فه‌رموی واباشه له گه‌ڵ ئه‌حزابه سیاسیه كانی دی كۆبینه‌وه‌و له سه‌ر ئه‌وه پێك بێین كه شار جی بێڵین، بو ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر خه‌لك نه‌كوژرێ و شار وێران نه‌بی، ئه‌وه‌بو شارمان جێ هێشت و هه‌مو چهكو چۆلمان له گه‌ل چه‌ند له‌و زرێپۆشانه و زیلی ئه‌رته‌شی گواسته‌وه بو ده‌وروبه‌ری قه‌لای خه‌بات. دوای دوو رۆژێش ئهرتهشهكه نه‌ی ئه‌وێرا بچێته ناو شار. رادوێی بی بی سی كه ئه‌و كات به زمانی فارسی بلاو ئه‌بووه‌وه باسی شه‌ری بانه‌ی ئه‌كردو بلاوی كرده‌وه كه رژێمی ئاخوندی به زه‌حمه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانی بانه بگرێته‌وه( چون بانه از ویژهگیهایی بهخوردار است) ویژهگیها هه‌ر خۆراگری مامۆستا‌و مقاومه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بو.كه شارێشمان جی هێشت هێزی پێشمه‌رگه له گونده‌كانی ده‌وری شار دور نه‌كه‌وتینه‌وه، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابی مامۆستا شوێنیكی ئه‌منی بێت دور له ده ستره‌سی رژێم. ئه‌وه‌بو جه‌نابی پێشتر ناوچه‌ی بلهكێی دیاری كردبو و چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كی دانابو. یه‌ك له‌و شوێنانه كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی بو له په‌نا گوندی كانی مامر له بناری سووركێو كه ئه‌و شوێنه بووه قه‌ڵای خه‌بات و بوه شوێنی راهێنانی پێشمه‌رگه‌و به ده‌یان كادری سێاسی لێزان و فه‌رمانده‌ی لێهاتوی لێ په‌روه‌رده كرا‌و ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شهر له دژی رژێمی جمهوری ئیسلامی ئیران كران. قه‌ڵای خه‌بات له راستیدا قهلایهكی پۆڵایین بو بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات ، هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری ئه‌م باره‌گایه سازمانی خه‌باتیان به دڵ خۆش ئه‌ویست و زۆربه‌ی زۆریان خه‌باتی بوون و چه‌كی خه‌باتییان له لابوو بۆ پاراستنی خۆیان و بنكه‌كان. پێویسته لێره‌شه‌وه سپاسی ئه‌و هه‌سته پاك و شۆرشگێرانهیهی هه‌موو خه‌لكی ناوچه‌ی بله كێ و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بكه‌م كه به راستی خه‌مخۆرو دلسۆز بوون بۆ سازمانی خه‌بات. ماوه‌ی چه‌ند ساڵ كه له‌و ناوچه‌یه مه‌قه‌ری سهركردایهتیمانی لێ بو، نه رژێم توانی زه‌ربه‌مان لێدا و نه ئه‌و چه‌ند جاره كه هێزه كوردستانیه‌كان كه ئه‌و كات چاویان به پێشمه‌رگه خه‌بات و بوونی سازمان هه‌ڵ نه‌ئه‌هات ، و چه‌ند جار خه‌یاڵی هێرش هێنانیان بوو بۆ سه‌ر باره‌گاكانی خه‌بات، به‌ڵام به خۆشییه‌وه نه‌یانتوانی . خۆراگری و قاره‌مانه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات و لێهاتۆیی و لێزانی مامۆستای رێبه‌رمان بوو كه سازمان توانی مه‌وجودییه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ و به‌و هه‌موو قۆناغه سه‌خت و دژوارانه‌دا تێ په‌ری . له سه‌ره‌تاوه كه سازمان نه رادیۆیه‌كی بو،و نه ئینتیشارات و بڵاو كراوه‌یه‌ك ، زۆر زه‌حمه‌ت بوو خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار كاته‌وه له وه‌زعی خۆی ، و بتوانێ پروپاگه‌نده‌ی رژێم دژ به شۆرش و گه‌له‌كه‌مان پوچهڵكاتهوهو راستییه‌كان به جه‌ماوه‌ری بگه‌یه‌نێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌نابی مامۆستا شه‌خسی خوى له گه‌ڵ هێزێكی پێشمه‌رگه‌و چه‌ندین كادری لێهاتو به ناوچه‌كانی كوردستاندا جه‌وله‌یان ئه‌كردو گوند به گوند ده‌گه‌ران و له نزیكه‌وه خه‌ڵكیان ئه‌بینی و تبلیغی شۆرشیان بٶ خه‌ڵك ئه‌كردو ، ئه‌و شارانه‌ش كه له لایه‌ن رژێمه‌وه نهگیرابونهوه وه‌ك بۆكان، مهاباد ، سه‌رده‌شت، ره‌به‌ت و زۆر ناوچه‌ی تر، جه‌نابی مامۆستا‌و كادره‌كانی ده‌فته‌ری مامۆستاشێخ عیزه‌دین، كۆبونه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كرد. له‌و جه‌وله و گه‌رانه‌دا بو كه جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال له گه‌ڵ زۆر شه‌خسییه‌تی به‌رچاوو به نفوزی ناوچه‌كانی تری كوردستاندا چاوپیكهوتنی بوو و له سه‌ر وه‌زعی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان باس و لێكدانه‌وه‌یان ئه‌كرد. ئێمه كه خۆمان به‌پێشمه‌رگه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حسینی ئه‌زانی و پێمان وابو له دوارۆژدا ته‌شكیلاتێك جا به هه‌ر ناوێكه‌وه بێ دروست ئه‌بێ ! له چالاكی و تێكۆشانی خۆمان به‌رده‌وام بوین ، ئه‌وه بو مامۆستا شێخ عێزه‌دین رِایگهیاند كه جه‌نابیان هیچ هێزێكی چه‌كداری نییه و، ناشیه‌وێ هێزی نیزامی هه‌بێ . جه‌نابی، ویستی وه‌ك شه‌خسییه‌تێكی ئایینی گه‌لی كورد بمێنیته‌وه‌و خۆی نه‌به‌ستێته‌وه به یه‌ك حیزب یا رێكخراوه‌وه. هه‌ر چه‌ند مامۆستا شێخ جه‌لال زۆر هه‌وڵی دا كه به‌رێز مامۆستا شێخ عێزه‌دین رازی بكات كه رێخراوێك پێك بینن و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه هاتۆته مه‌یدان و چه‌كی هه‌ڵگرتووه، په‌رت و بڵاو نه‌بێ ،چون به راستی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی ببونه پێشمه‌رگه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستا بیروباوه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیان بو، نه‌یانده‌توانی له سه‌فی چه‌په‌كاندا جێگای خۆیان بكه‌نه‌وه . هه‌رچه‌ند كۆمه‌لێكی زۆر بێ ئه‌وه‌ی له ئیدئولۆژی سازمانه چه‌په‌كان گه‌یشتبێتن، ببوونه پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگریان، كه له دواییدا بۆیان رون بوه‌وه كه ئاورو ئاو پێكه‌وه ناگونجی، ناكرێ كابرا كومونیست بێ و نوێژ بكات، به‌ناچاری وازیان هێناو دانیشتن. وه‌ك به‌رێز جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال ئه‌یفه‌رموو، ئێمه ناهومێد نه‌بوین. ئه‌وان ناهومێد نه‌بون تا هاوینی ١٣٥٩ له گه‌ڵ ده‌فته‌ری مامۆستا مانه‌وه ، دوای وتووێژێكی زۆر كه مامۆستا هه‌ر رازی نه‌بوو و ئه‌و كاره‌ش پێویستییه‌كی مێژویی و نه‌ته‌وه‌یی بوو كه ئه‌بوایه هه‌ر بكرایه، مامۆستا شێخ جه‌لال كۆلی نه‌داو له گه‌ڵ ژماریێك له كه‌سایه‌تی شۆرشگێری به ته‌جروبه‌و رۆشنبیر‌و مامۆستایانی زانا كه هه‌ر كه‌سه‌و له ناوچه‌و شوێنی خۆیدا خاوه‌ن ئیحترام و جێگای باوه‌رو مه‌تمانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆیان بوون ،له سه‌ر ئه‌وه ساخبوونه‌وه كه به هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌موو لایه‌ك سازمانێك پێك بێنن كه بتوانن كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستانی تێداكۆكهنهوهو ته‌شكیلاتێكی ره‌سه‌نی كوردهواری بێت و بتوانێ جوابده‌ره‌وه‌ی ویست و داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد بێ له رۆژهه‌لاتی كوردستان دا.
دوای نوسین و پێداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر به هه‌وڵ و تێكۆشانی دلسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ساسنامه‌و پهیرروی ناوخۆی سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی كوردستانی ئیرانیان گه‌ڵاڵه كرد‌و له پێنجی خه‌رمانانی سالی ١٣٥٩ دا مه‌وجودیه‌تی ئه‌و سازمانه راگه‌ێندراو، ئه‌و رِۆژه بووه رِۆژێكی مێژویی له تاریخی گه‌له‌كه‌ماندا.
ئه‌و به‌رێزانه‌ی ئه‌م بیر‌و تێرِوانینه پیرۆزه‌یان بوو ، بریتیبون له جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لالی حسینی كه بۆ هه‌موو گه‌لی كوردله كوردستان ناسراوه‌و رابردویهكی پرِ له شانازی و شۆرشگێرانه‌ی هه‌بوو، ئه‌بێ بلێین زانا‌و بلیمه‌ت بوو. له ناو شاری بانه‌دا جێگای رێز‌و خۆشه‌ویستی هه‌موان بوو. له هه‌موو كوردستاندا لاینگرو پشتیوان و دۆست و دلسۆزێكێكی یه‌كجار زۆری هه‌بوو. شه‌خسی دوهه‌م ، خودالێخۆش‌بوو رێزدار مامۆستا مه‌لاخدری عه‌بباسی بوو كه ئه‌و به‌رێزه‌ش ده‌ورێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له دامه‌زراندنی سازماندا. مامۆستا مه‌لا خدر شۆرشگێرێكی بهتواناوبه ته‌جروبه‌و لێزان بوو. له ده‌ورانی رژێمی پاشایه‌تیدا چه‌ندین ساڵ له زیندانه‌كانی ساواكدا به هۆی كاری سیاسیه‌وه ئه‌شكه‌نجه كرابوو . ماوه‌یه‌كی زۆریش به هۆی زه‌ختی زۆری ساواكه‌وه ئاواره‌ی باشووری كوردستان بووه و له ناوچه‌ی رانیه له گوندی بۆسكێن و ماوه‌یه‌كیش له گوندی هێرۆ له پشتی قه‌لادزی ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری به‌سه‌ر بردووه. زۆر كه‌سی تری دلسۆزو لیهاتوو، وه‌ك شه‌هید مامۆستا ئارام،مامۆستا مه‌لاكه‌ریمی سارده كوێستان، مامۆستا سه‌یید خه‌لێل. كه ده‌وری سه‌ره‌كیان له دامه‌زراندنی سازماندا بووه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانێكی بێ وچانیان بۆ كرد‌و له پێناو رێبازهكهشیاندا شه‌هید بون، و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئایینی و نیشتمان په‌روه‌ری دیكه‌ی كوردستان كه ناكری لێره‌دا ناویان ببرێ ئه‌وانێش بۆ دامه‌زراندن و گه‌شه‌كردنی سازمان هه‌ولێكی زۆریان دا نموونه‌ی به‌ر چاویان میزا عه‌بدووڵلا نه‌علبه‌ندی. پێویسته لێره‌دا باسی تێكۆشان و سه‌ختی كار‌و چالاكی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی خه‌بات له ناوچه‌كانی بۆكان، سه‌رده‌شت ،سه‌قز، مه‌ریوان كه به هۆی كۆسپ نانه‌وه‌و رێگری هێزه كوردستانیه كانه‌وه به تایبه‌ت حیزبی دیموكرات، سازمان به باشی نه‌ی ئه‌توانی په‌ل و پۆی خۆی بڵاوكات . له ناوچه‌ی بۆكان و مه‌هاباد مه‌قه‌ری سازمان له لایه‌ن حیزبی یه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌را گیراو چه‌ك و چۆڵ و كه‌لوپه‌لی مهقهرهكهیان به تالان بردین. چه‌ند جار له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت هه‌وڵی چه‌ك كردن و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی مه‌قه‌ره‌كانی سازمانیاندائهوه بوو كه چونه سه‌ر مهقهرِی سازمان له گوندی سارتكێ و وێرای برینداركردنی چه‌ند كه‌س له پێشمه‌رگه‌كانی سازمان، مهقهرِهكهشیان تاڵان كرد. زۆر جار لایه‌نگرو هه‌واداره‌كانی خۆیان هانده‌دا كه یارمه‌تی ئێمه نه‌ده‌ن، وكۆسپ بخه‌نه رێمان و ته‌بلیغاتی بێ ناوه‌رۆك و دوور له راستیان دژ به پێشمه‌رگه‌ی سازمان بۆ هه‌واداره‌كانیان ده‌كرد. پێویست نه‌بوو لێره‌دا باس له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی برایانی حیزب بكه‌م ، به‌ڵام ئه‌م باسانه با بۆ مێژوو بمێنیته‌وه و جاری تر له مێژوی گه‌له‌كه‌ماندا روو نه‌داته‌وه ، ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانێ و خۆ به زل زانین و ته‌ك رهویانه بون كه شۆرشی گه‌له‌كه‌مانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان فه‌شه‌ل پی هێناو رژێم توانی هه‌موو ناوچه‌كان بگرێته‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ كه شه‌خسی مامۆستا شێخ جه‌لال و پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات له دوو جبهه‌دا موبارزهمان ده‌كرد. جبهه‌ی یه‌كه‌م دژ به رژێمی داگیركه‌ری ئیران بوو، كه به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵی زه‌ربه لێدانی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سازمانی خه‌بات بوو. جه‌بهه‌ی دووهه‌م موبارزه دژی پرِو پاگه‌نده‌ی ژهراوی دژ به شه‌خسی مامۆستا شێخ جه‌لال و سازمانی خه‌بات كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه بوو . بو ئه‌وه‌ی له‌تمه له شه‌خسییه‌تی مامۆستا بده‌ن و سازمانی خه‌بات لای به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان بێ بایه‌خ بكه‌ن ، تۆهمه‌تی زۆر ناره‌وایان ساز ده‌كرد. زۆرم نموونه هه‌ن له سه‌ر ئه‌م باسه به‌ڵام لێره‌دا ئیشاره به یه‌كیان ده‌كه‌م. له جه‌وله‌یه‌كی به‌رێز مامۆستا شێخ جه‌لال دا بۆ گونده‌كانی به‌ینی بانه‌و سه‌رده‌شت له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ریندا له مزگه‌وته‌كه‌ی گوندی كۆخاندا به به‌شداری هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌و چه‌ند لایه‌نی سیاسی كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بون، دوای قسه‌و باسی تێر‌و ته‌سه‌لی مامۆستا له سه‌ر وه‌زع و ههلو مه‌رجی ئه‌و كاتی كوردستان و سازمانی خه‌بات ،له لایه‌ن هه‌وادارێكی فێركراوی حیزبی كومونیستهوه پرسیارێك له جه‌نابی مامۆستا كرا. كه ئه‌مه پرسیاره‌كه بوو: ئێوه وابه‌سته به عیراقن؟ به‌رێز مامۆستا بێ ئه‌وه‌ی هێچ تورِه بی، ئاوا جوابی داوه. برام ئه‌گه‌ر ئێمه وابه‌سته ین ، حێزبی دیكه دابه‌سته و دوابهستهن!. جابزانن تا چه‌نده دژایه‌تی هه‌بوو. له كاتێكدا كه هه‌مو لایه‌نه‌كان كه‌م یا زۆر له حكومه‌تی عیراق یارمه‌تیان وه‌رده‌گرت. دیاره ره‌وتی مێژوو ده‌ری ئهخاكه كێ چی كردوه، پێویست ناكا كه‌س ئه‌وی تر تاوانبار كات. به خۆشییه‌وه به مروری زه‌مان و به خۆراگری پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی سازمان و لێ هاتووییی شه‌خسی مامۆستا، بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسیه‌كان ده‌ركه‌وت كه ئێمه به راستی دلسۆزو خه‌مخۆری نیشتیمانهكهمانین، خۆراگرین و پاك‌و شۆرشگێر و بۆ خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌مان له هێچ چه‌شنه گێانبازییهك درێغیمان نه‌كردوه.
