به‌رچاوى وه‌لاتانى جیهانیش ئه‌و رۆژه‌یان به فه‌رمى ناساند و لهرۆژهوهدا ئه‌و یاده ده‌بێته هۆیێك بۆ رێزگرتن له زه‌حمه‌ت و مه‌ینه‌تى كرێكاران و ده‌رفه‌تێك بۆ داواكردنى ویسته كرێكارییه‌كان و ئاوردانه‌وه و پێراگه‌یشتن پێیان.
كرێكار به‌و به‌شه‌ى كۆمه‌ڵگاكان ده‌وترێ كه له رێگه‌ى ماندووبون و زه‌حمه‌تكێشانه‌وه حه‌ق ده‌ست وه‌رده‌گرن و كار بۆ كه‌سێك به‌ناوى خاوه‌ن كار ده‌كات.
كریكارانى جیهان به درێژایی مێژوو سهرهرِاى ماف پێشێلكراوییان، به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردنى دۆخى خۆیان تێكۆشاون و به پێى رێژه‌ى دیموكراسی و عه‌داڵه‌تى وه‌لاتان و سیسته‌مى بهرێوهبهرێتیهكان، كرێكاران توانیویانه ویست و داواكارییه‌كانیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له‌رابردوودا به هۆى كێشه‌ى كه‌م خوێنده‌وارى، زۆرى خایاندووه تا كه‌سانى هه‌ڵكه‌وتوو و نوخبه‌ى ئه‌و چینه بتوانن زه‌حمه‌تكێشان له‌ده‌ورى یه‌ك كۆبكه‌نه‌وه و كرێكاران له‌گه‌ڵ مافه‌كانیان ئاشنا بكه‌ن و ئاماده‌ى تێكۆشان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانیان بكه‌ن. به‌لام هه‌روه‌ك مێژوو ده‌ریده‌خا له‌دواى ئاماده‌بوون و وریابوونه‌وه‌یان سه‌رهه‌ڵدان و هه‌نگاوى یه‌كجار مه‌زنیان وه‌رێخستووه و ده‌سه‌لاته دیكتاتۆره‌كان و خاوه‌ن كاره ناعادڵهكانیان له‌راست مافه‌كانیان به چۆكدا هێناوه. بۆیه رهوڵ و ده‌ورى كه‌سانى نوخبه و رێبه‌رانى كرێكارى له گه‌یشتنى كریكاران به ویسته‌كانیان گه‌لێك گرینگ و به‌رچاو بووه و بابه‌تى وریابوون و زانینى ویست و داواكارییه‌كانى كریكاران یهكلایكهرهوه بووه بۆ ئه‌و چینه.
ئه‌مرۆ به‌شێكى زۆرى كرێكاران خاوه‌نى رێكخستن و سازى كاریگه‌ر و به‌هێزى خۆیانن و له‌رێگه‌ى ئه‌و رێكخراوه و لق و پۆپهكانى به‌رپه‌رچى بێ مافى و چهوسانهوهكان ده‌ده‌نه‌وه و پشتگیرى یه‌كدى ده‌كه‌ن. به‌لام سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش هێشتا له‌هێندێك لهوهلاتان كریكاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌كه‌مترین مافه‌كانیان بی به‌شن و رێبه‌ره‌كانیان ده‌خرێنه زیندان و به‌ر به‌هه‌ر جۆره جم و جۆڵێكیان ده‌گیرێ و ده‌نگى مافویستیان كپ ده‌كرێ. یه‌كێك له‌دیارترین وهلاتانێك كه كرێكاران تێیدا له‌گه‌ڵ سته‌م و زۆرێكى له‌راده‌به‌ده‌ر به‌ره‌وروون، وه‌لاتى دیكتاتۆر لێدراوى ئێران له ژێر فه‌رمانره‌وایه‌تى ئاخوندانى دواكه‌وتوویه. به‌داخه‌وه هه‌روه‌ك له سه‌رژمێرى و هه‌واڵ و زانیارییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ دۆخى كرێكاران له ئێران زیاتر له هه‌ر چینێكى تر‌ى كۆمه‌ڵگا ناله‌بارتره و زه‌حمه‌تكێشان و كرێكاران زۆرترین پشكى بێ مافیهكانیان به‌رده‌كه‌وێ. سه‌رژمێرییه‌كانى ساڵى ٨٩ تا ٩٠ ده‌ریده‌خا كه به لانى كه‌مه‌وه ٣٤٢١٨٨٣ جار كرێكاران له‌گه‌ڵ پێشێلكردنى مافه‌كانیان بهرهورووبوونه و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٥٨ جار كۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى و مانگرتنیان به‌رێوه‌بردووه. ئه‌و سه‌رژمێرییانه كه به‌شێك له سه‌رژمێرییه راسته‌قینه‌كان ده‌رده‌خا قولایی دۆخى نه‌شیاوى ئه‌و چینه زهحمهتكێشهى كۆمه‌ڵگا ئاشكرا ده‌كا. هه‌نووكه له‌ئێران یاساكانى كار به‌ته‌واوى له‌دژى قازانجى كرێكاران دایه و كرێكاران كه‌مترین دامه‌زراوه و پێكهاته‌ی سه‌ربه‌خۆ و راسته‌قینه‌ى داكۆكى كردن له مافه‌كانیان هه‌یه و زۆرێك له سه‌رۆك و چالاكه كرێكارییه‌كان لهزیندانهكانى رژیم دان. كاتێك داواى حه‌ق ده‌ستى دواخراویان ده‌كه‌ن و ناره‌زایه‌تى دهردهبرِن له‌گه‌ڵ سه‌ركووتى بێ به‌زییانه و ئازار و شكه‌نجه و زیندان به‌ره‌وروو ده‌بن. سهرهرِاى ئه‌و دۆخه خهماوهیهى كرێكاران، له‌دواى به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجداركردنى یارانه‌كان ئاسۆ له‌به‌رده‌م كرێكاران زیاتر له‌رابردووش تاریك و لێل ده‌بێ و شاهیدى ئاڵۆزبوون و خراپتر بوونى دۆخى كریكارانین. هه‌ر له‌وماوه كه‌مه‌ى پاش په‌سه‌ندكردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانى، زۆربه‌ى ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌ره بچووك و گه‌وره‌كان تووشی داخران و وه‌رشكست بوون و یان به‌ناچار ژماره‌ى كرێكارانیان تێدا كه‌م كراوه‌ته‌وه. ده‌سه‌لاتى سیاسی ئێران به جێى ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كار بۆ ژماره‌ى سهرسوورهێنهرى بێكاران پێك بێنى ، خه‌ریكه ژماره‌ى پێشووش نزم ده‌كاته‌وه و لافاوى بێكاران زیاتر ده‌كا.
كرێكارانى زه‌حمه‌تكێشى كوردستان!
هه‌رچه‌ند ئه‌و دۆخه نه‌شیاوه له‌سه‌رانسه‌رى ئێران‌دا له‌ئارادایه و كرێكارانى سه‌رانسه‌رى ئێران رۆژانه له‌گه‌ڵ بێ مافى و مه‌ترسی پیشه‌یی به‌ره‌وروون، به‌لام ئه‌و دۆخه له كوردستانى ئه‌منیه‌تى كرا‌و و بێ به‌ش له‌هه‌موو مافێك زیاتر ره‌نگى داوه‌ته‌وه و كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له‌گه‌ڵ فشارێكى چه‌ند به‌رانبه‌ر به‌ره‌وروون. یه‌كێك له‌هه‌ره سته‌مه به‌رچاوه‌كانى رژیمى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندى له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ركارییه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رێوه‌بردنى سیاسه‌تى شوومى هێشتنه‌وه‌ى كوردستان له دۆخێكى ناله‌بارى ئابوورى بووه و كوردستان جگه له سیستان و به‌لوچستان خاوه‌ن كه‌مترین ناوندى كار و شوێنى كار و ده‌رفه‌تى كاره و به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگاى هه‌ژارى كوردستان بۆ بژیوى ژیان روو لهشارهكانى تر‌ى ئێران ده‌كه‌ن و یان تاو ده‌ده‌نه كاره تاقه‌ت پرۆكێن و كه‌م ده‌رامه‌ت و پرِ مه‌ترسیه‌كانى تر كه هه‌ر به‌ناو پێیان ده‌وترێ كار. كوردستان له‌بوارى پیشه‌یی لهدواكهوتووترین هه‌ل و مه‌رجدا راگیراوه و به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك له‌رووى ناچارى رووده‌كه‌نه كارى كۆڵبهرى و قاچاخى كه‌ل و په‌ل له‌سنووره‌كان و له‌گه‌ڵ ده‌یان مه‌ترسی وه‌ك كوشتن له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژیم و چوونه سه‌ر مین و زه‌رو زیانى گیانى و مادى دیكه به‌روروو ده‌بن. هه‌ر به پێى ئه‌و سیاسه‌ته گهلاوهى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى كه‌مترین جووڵه‌ى سه‌ندیكایی و كرێكارى بهرچهسپى ئه‌منیه‌تى و تاوانگهلێكى سهرسوورهێنهرى لێده‌درێ و به‌م جۆره بێ به‌زییانه سه‌ركووت ده‌كرێ و گرتن و زیندان و دورخستنهوهش دوا ئاكامى ده‌بێ.
جێگه‌ى خۆشیه سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تى و رۆژهرهشیانهى له ئێران و كوردستانى ئازیزمان رۆژانه ده‌یبینین، ئه‌مرۆكه ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى كه سه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م گیروگرفته‌كانى هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگایه، لهدۆخێكى یه‌كجار قه‌یراناویی دایه و كێشه جۆراوجۆره‌كان ده‌وران ده‌ورى سیستهمهكهیانى ته‌نیوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ئاڵقه‌ى گه‌مارۆى كێشه ده‌ره‌كى و ناوخۆییه‌كان ته‌سكتر ده‌بێته‌وه و ئه‌وه دڵخۆشمان ده‌كا به‌وه‌ى كه رۆژه سه‌خته‌كانى خه‌ڵكى ئێران و به‌تایبه‌ت كرێكاران روو له كۆتاییه و ئه‌و رۆژه نزیكه كه هه‌موو چین و توێژه‌كانى پێكهێنه‌رى كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاتێكى دادپه‌روه‌ر و یاسا سه‌روه‌ر و دیموكرات و پارله‌مانى به سه‌رجه‌م مافه زه‌وتكراوه‌كانیان بگه‌ن.
سازمانى خه‌بات ى كوردستان ئێران، وێراى ئه‌وه‌ى كه رۆژى ١١ى بانه‌مه‌ر ساڵرۆژى جیهانى كرێكاران له‌سه‌رجه‌م كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و ئێران و جیهان پێرۆز ده‌كا، داوا له‌سه‌رجه‌م پێكهێنه‌رانى ئه‌و توێژه زهحمهتكێشهى كۆمه‌ڵگا ده‌كا زیاتر له‌رابردوو ئاوێته‌ى خه‌بات و تێكۆشان بۆ نه‌هێشتنى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بن و هه‌موو به یه‌كێتى و برایه‌تى وێراى باقى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌پێناو نه‌هێشتنى سێبه‌رى ره‌شى نیزامى وه‌لى فه‌قیه و دهستهبهركرانى مافه سیاسی و ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى و فهرههنگیهكانمان تێ‌بكۆشین.
به‌رز و به‌رێز بێ ١ى مانگى مه‌ى رۆژى كرێكاران
بروخێ رژیمى دیكتاتۆر وستهمگهرى ئاخوندى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
١٠/٢/١٣٩٠