به‌لامه‌وه په‌سند و... جێگای بایه‌خه.
دیاره ئێمه‌ش وه‌كو خۆمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارته‌كه‌مانه‌وه بابه‌تێكی چه‌ند لاپهرِهییمان به ناوی "گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانمان "دابوو، كه به داخه‌وه تاكو ئێستاش هه‌ر له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمێكدا ماوه‌ته‌وه و تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه به هۆی كۆسپه‌كانی به‌رده‌ممانه‌وه بیخه‌ینه رِوو.
دیاره هه‌میشه كۆده‌نگیی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له مه‌یدانی سیاسه‌تدا ئالتێرناتیڤێكی چالاكی ده‌سه‌ڵاتی ههژموونیخوازه، ئه‌مه‌یش ده‌توانێ وه‌كو ده‌ستپێكێكی باش بۆ داهاتووی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و وه‌كو میكانیزمێكی ئازادیخوازانه‌و شۆرِشگێرِ له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، كاری بۆ بكرێ و خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێ.
دروستبوونی هێمای ته‌بایی نێوان هێزه‌كانی ئوپوزیسیۆن به كرده‌وه و له چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی گه‌وره‌تر له حیزب‌دا، ده‌توانێ له به‌ره‌و پێشچوونی سیاسه‌تی ئازادیخوازانه‌و مافخوازانه‌ی گه‌لی ئێمه‌دا رۆڵێكی كارا بگێرِێ و رێخۆشكه‌ری ته‌بایی نێوان ریزه‌كانی كورد و هه‌وێنی سرِینهوهی ته‌می نێوان باڵه‌كان، فراكسیۆن و حیزب و گرووپه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێت.
ئه‌مه خواستێكی گشتیی میللی و رِهوای، تاك به تاكی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی نیشتمان وخه‌ڵكی ههڵسوورِی كوردستانه، كه نایانهه‌وێ له به‌رانبه‌ری چاره‌نووسی ره‌شی په‌رته‌وازه‌بوونی ریزه‌كانی خه‌بات و پرش و بڵاویی ده‌نگه‌كانیان، خۆیان مت كردبێ و جه‌نابی "كاك بابا شێخ"یش یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه بووه كه به پێویستی زانیوه، ئه‌و خاڵانه بخاته به‌ردیدی ئێوه‌ی بهرِێز.
منیش گه‌ڵایه‌كم هێناوه‌ته به‌ردیدی خوێنه‌رانی رۆژهه‌ڵات، كه خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاریی "پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان"
خاڵی سه‌ره‌كی و ده‌سپێكی كار ئه‌وه‌یه هه‌موو هێزه‌كان دان به بوونی یه‌كتردا بنێن.ئیتر ده‌وری دووهه‌می چالاكییه‌كانمان ده‌ست پێده‌كات.
١-- كاركردن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به جۆرێك ناكۆكییان پێكه‌وه هه‌یه، له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كانیان.
٢—دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی قورس له نێو لایه‌نه‌كاندا، به له قاودانی سیاسه‌تی خراپی ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه نایانهه‌وێ له به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا له‌گه‌ڵ دۆستان دابنیشن، كه‌چی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا دانیشتن بكه‌ن.
٣—ئه‌گه‌ر هه‌وڵدان بۆ دروستكردنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی حیزبه لهتبووهكان زۆری پێویست بوو، بێجگه له‌وه‌ی ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانماندا به‌رده‌وام بین، له هه‌وڵی دروستكردنی(به‌ره)یه‌كی چالاكی كوردستانیدا بین، كه له‌وانه‌یه گرفتی كه‌متر بێ و به دروستكردنی لایه‌نی پێوه‌ندیدار به‌و پرس و كێشهیهوهو به سازدانی سمینار و دهربرِینی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان، ده‌ست به كار‌و چالاكییه‌كانمان بكه‌ین و ئازایانه‌و هۆشیارتر له جاران هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرین.لێره‌دا ته‌نیا تۆزێك له خۆبوردوویی و دابه‌زین له گوتاری پوانخوازانه پێویسته، ئه‌گینا كارێكی ئاسان و مومكینه
٤—با ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه ئاماده‌ی دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه نابن، هه‌ڵوێستی خۆیان به زووترین كات دهرببرِن، تاكو خه‌ڵكی كوردستانیش بزانن، كێ له‌گه‌ڵ وه‌دیهێنانی خواسته‌كانی ئه‌واندایه و كێ نییه(!؟)كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه پێیوابووه، ده‌بێ ئوپوزیسیۆن یه‌كگرتوو و هاوهه‌ڵوێست بێ و له یه‌ك ریزدا بۆ به چۆكداهێنانی دوژمن هه‌وڵ بده‌ن.
ئه‌مانه‌یش چه‌ندین خاڵی سه‌ره‌كیی هاوبه‌شی هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی یه‌كگرتوون:
١- هه‌موو خوازیاری رووخانی حكوومه‌تی ئاخووندی - ن.
٢- هه‌موویان نایانهه‌وێ چیتر ، هێزی گه‌ل به فیرِۆ برِوات و لانیكه‌م به بهیاننامهیش بێت دهریانبرِیوه : حه‌زیان له به‌هێز بوونی جووڵانه‌وه‌ی دێمۆكراتیكی نهتهوهیییه، به هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌كی حیزبی یه‌وه كه هه‌یانه.
٣- هه‌موویان هه‌وڵیان بۆ ئازادی نیشتمان، به‌كه‌م و زۆره‌وه داوه.
٤- لانیكه‌م هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی دێمۆكراسی به ره‌وا ده‌زانن.
٥- میلله‌ت ئه‌وه‌ی پێسهلماندوون كه سهرهرِۆیی و براكوژی و خستنه په‌راوێزی براكانی دیكه، بۆ ئاسوده‌یی ماڵی خۆیان، له قامووسی تێگه‌یشتنی تازه‌ی جه‌ماوه‌ردا، هیچ مانایه‌كی نییه و ره‌تده‌كرێته‌وه.
ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه‌یش لامانوایه باش بن:
-- دروستبوونی رۆحی( ته‌بایی نه‌ته‌وه‌یی ) به كرده‌وه‌و له چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی وه‌كو" كۆنفێدراسیۆنی هێزه‌كانی ئوپوزیسیۆنی رۆژهه‌ڵات"
-- بۆیه له زاراوه‌ی "كۆنفێدراسیۆن" كه‌ڵك وه‌رگیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی هیچكام له قه‌واره‌كان نه‌خرێته مه‌ترسییه‌وه و به شێوه‌ی ده‌وره‌یی و دێمۆكراتیك كاروباره‌كان دابه‌ش بكرێن.
-- دامه‌زراندنی فێدراسیۆنهكانی كار، بۆ چالاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كارای سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ده‌توانن شێلگیرانه بۆ خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌یان ههڵسوورِێن.
-- دامه‌زرانی مه‌جلیسی ستراتێژیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌كو هێزێكی نموونه‌یی كه خاوه‌نی ئایین نامه‌یه‌كی تایبه‌ت، وه‌كو یاسایه‌كی ئاڵتێرناتیڤ ، به بێ جیاوازی‌دانان له نێوان هێزه‌كاندا بێت. له‌م مه‌جلیسه‌دا، كه مه‌جلیسی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل له رۆژهه‌ڵات ده‌بێت( له‌گه‌ڵ ئه‌و پهرِی رێز بۆ رِای گشتی و ده‌نگی خه‌ڵك ) بێجگه له نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌كان، كه‌سانی نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش ده‌توانن خاوه‌نی ده‌نگ و پێگه‌ی خۆیان له‌م ئۆرگانهدا بن.
با یاساكانی مه‌جلیسیش ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا بگونجێ:
١-- دێموكراسی و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی سهرهرِۆیی تاكه حیزب
٢-- به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل، له سه‌رووی حیزب و به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نه‌كانه‌وه بێت.
٣-- حیزب و به‌ره ده‌بێ له خزمه‌تی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی میلله‌تدا پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ن.
٤—دروستكردنی وه‌فدێكی دیپلۆماتێك له هێزه سیاسییه دیار و به‌رچاوه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی پێگه‌ی باش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ كاری سیاسی و ئه‌نجامی چالاكیی دیپلۆماتیكن .
٥—له‌به‌رچاوگرتنی هێزی رێكخه‌ره‌وه و وریاكه‌ره‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی كورد له باشووری كوردستان، كه به‌ڵێن بوو، له به‌هاری ئه‌مساڵدا كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گرێ بده‌ن و كار بۆ كاراكردنی هێزه كوردییه‌كان بكه‌ن.
سكرتێری پارتی لێبرال دیموكراتی كوردستان
عه‌لی زیره‌ك