رابردوو ٣٦% كه‌م بۆته‌وه و له‌چاو مانگی رابردووش ٣٤% زیادی كردووه.
به‌وپێی ئه‌و پێشێلكاریانه كه له ئێران روو ده‌دا به‌هۆی ئیزن نه‌دانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه به هه‌ڵسوورانی پشتیوانانی مافی مرۆڤ كه به دهرسهدێك كه هاورِێ ده‌بێت.
به هۆى به‌ربه‌سته‌كانى ده‌وڵه‌ت له بلاوبوونهوهى هه‌واڵ و زانیارى كۆمه‌ڵی راپۆرِتهكانی كۆكراوه ته‌نیا به‌شێكی بچووك له پێشێلكردنی سیسته‌ماتیكی مافی مرۆڤ له ئێرانه.
ورده‌كارى پێشێلكارییه‌كان به‌مجۆره‌یه:
كرێكاران:
له مانگی گولان، ١٢٢٢٨ راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی كرێكارانی له ئێران، له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرى كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ بلاوكراوه‌ته‌وه.
١١ى بانهمهرِ هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی یه‌كی مانگ مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار لهمهرِ رێزگرتن له‌و رۆژه شه‌ش هه‌ڵسووراوی كرێكاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ١١ كه‌سیش بۆ ده‌فته‌ره‌كانی پارێزگاری ئیتلاعات بانگ‌كران.
به‌پێی راپۆرِته بلاوكراوه‌كان له مانگی گولان، لانیكه‌م ٦٠٨كرێكار له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانیان به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ١٠٣٠٣ جار بێكاری بههۆكانی جیاجیا وه‌ك داخرانی كارخانه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌ك بۆته هۆی نه‌دانى حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كان تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها، له‌و مانگه‌دا ٤ مانگرتنی كرێكاری بهرِێوهچوو كه زیاتریان به‌هۆی داخوازییه پیشه‌ییه‌كان وه‌ك نه‌دانی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانیان كه به‌پێی راپۆرِتهكان جاری وایه گه‌یشتۆته ٣٢ مانگ.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پێویست له شوێنی كار چه‌ند رووداوى دڵته‌زێن روویداوه كه لانیكه‌م ١١ كرێكار كوژراون و ٥ كه‌سیشیان برینداربوون.
به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كانى سه‌روو و له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافی كرێكاران ٢٣% زیادی كردووه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردووش ٢٦% زیادی كردووه.
كه‌مینه ئایینیه‌كان:
له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو لانیكه‌م ٣٧ راپۆرِتی پێشێلكردن مافی كه‌مینه ئایینیه‌كان له ئێران له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرى و بلاوكراوهى كۆمه‌ڵه‌ى چالاكانى مافى مرۆڤ تۆمار كراوه.
ئه‌و سه‌رژمێرییه بریتیه له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٥ كه‌س له هاولاتیانی ئایینی جگه له‌ئیسلامی شیعه و بانگكرانی ٢٠ كه‌س تر.
هه‌روه‌ها ده‌زگای داد كه‌سێك له هاولاتیانی مه‌سیحی دادگایی كرد و دوو حوكمی بۆ دوو كه‌س له به‌هاییه‌كان ده‌ركرد.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافی كه‌مینه ئایینیه‌كان ٨٥% كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٢٥% زۆری كردووه.
كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان:
له مانگی گولانی ١٣٩٠، ١٧١ راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ئێران له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرى و ، بلاوكراوهى كۆمه‌ڵه‌ى چالاكانى مافى مرۆڤ تۆمار كراوه.
به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه له مانگی رابردوو لانیكه‌م ١١٩ كه‌س له به‌شی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ١٨ كه‌سیش له‌لایه‌ن ده‌زگای داد موحاكیمه كراون و ٢١ كه‌سیش له‌لایه‌ن دادگاكانی شۆرِش به گشتی به ٢٨٨ مانگ زیندان و ١٨ مانگی زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حكوم كراون.
هه‌روه‌ها ٧ هاولاتیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامی و ئاسایشی كوژراون كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی كوردستان و له كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی كورد بوون.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ٣٠% زیادیكردووه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٧% زیادى كردووه.
پیشه‌ییه‌كان:
له مانگی بانه‌مه‌ر ١٢٠٣٢ جار راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی دامه‌زراوه پیشه‌ییه جیاجیاكان له‌لایه‌ن واحیدی ئامار و بلاوكراوهى چالاكانى مافى مرۆڤ له‌ئێران تۆماركراوه كه له‌و رێژه‌یه ١٢٠٠ جاری پێوه‌ندی به بێكاربوونی پزیشكه‌كانی گشتی له‌به‌شی پێشێلكرانی كار له گشت ئێران بووه.
ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢ هه‌ڵسووراوی پیشه‌یی، بانگكردنی لانیكه‌م ٢٠ كه‌س، له‌و پێشێلكردانهى مافه پیشه‌ییه‌كان بووه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌شه‌دا ٥ كه‌س له‌لایه‌ن دادگاكانی شۆرِش به گشتی ١٣٢ مانگ زیندان، ٣٠ مانگ زیندانى هه‌لپه‌سێردراو و ٦٠ مانگ بێبه‌شكران له هه‌ڵسووران له شوێنی كاره‌كانیان مه‌حكوم كراون.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافه سنفیه‌كان ٨٢% كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٧٦% زیادی كردووه.
فه‌رهه‌نگی:
له مانگی گولانی ١٣٩٠، ١٠٠١ راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی فه‌رهه‌نگی تۆماركراوه كه زیاتریان پێوه‌ندی به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌زار به‌رگ كتێبه له پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێب.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافی فه‌رهه‌نگی ١٠٠% زیادیكردووه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو به رێژه‌یه‌كی ٢٥٠ قات كه‌م بۆته‌وه.
ژنان:
له مانگی بانهمهرِ ١٣٩٠، لانیكه‌م ٦ جار راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی ژنان تۆماركراوه، كه زۆربه‌یان پێوه‌ندی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ڵسووراوانى بواری ژنان و ٣ جاریش خۆسووتاندنی ژنان له ناوچه بێبهشهكان به‌هۆی بارودۆخی خراپی فه‌رهه‌نگی و سوننه‌تی ده‌سه‌لاتداری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادایه.
هه‌روه‌ها پهرهستارێكیش كه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رپۆشی ئیسلامی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرابوو خۆی كوشت.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافی ژنان ٣٣% كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٣٣% زیادی كردووه.
مندالان:
له‌مانگی بانهمهرِى ١٣٩٠، ٥ جار راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی مندالان له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرى و بلاو كراوه‌ی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ تۆمار كراوه.
به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه ٢ منداڵ كه له‌كاتی تاوان ته‌مه‌نیان كه‌متر بووه له ته‌مه‌نی یاسایی، له به‌نده‌رعه‌بباس له‌سێداره‌دران، هه‌روه‌ها منداڵێك به‌هۆی كێشه‌ی دابین كردنی بژێوى ژیان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه فرۆشترا و دوو منداڵی دیكه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه تووشی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوون.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافى مندالان ٧٥% زیادی كردووه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٢٥% كه‌می كردووه.
ئیعدام:
به‌پێی راپۆرته‌كانى گه‌یشتوو، له مانگی بانهمهرِى ١٣٩٠، ٢٤ هاولاتی له‌سێداره‌دراون كه له‌و ژماره‌یه لانیكه‌م ١١ كه‌سیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له‌سێداره‌دراون.
هه‌روه‌ها ده‌زگای داد بۆ ٨ كه‌سی تر حوكمی سێداره‌ی ده‌ركردووه كه هۆی زیاتری ئه‌و حوكمانه له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌كان به تاوانی كوشتن و زیناح راگه‌یه‌ندراوه.
به‌پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر ئیعدامى هاولاتیان ٤١% زیادی كردووه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردووش ٤١% زیادی كردووه.
خوێندكاران:
له ماوه‌ی مانگی بانهمهرِى ١٣٩٠ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ١١١ راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی خوێندكاران له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرى و بلاوكراوه‌ی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئێران تۆماركراوه.
له‌وماوه‌یه‌دا لانیكه‌م ٢ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و دوو كهسیتریش له‌لایه‌ن لقه جیاجیاكانی دادگاكانی شۆرِش موحاكه‌مه كراون. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ده‌زگای داد ٤٧ خوێندكاریان مه‌حكوم كردووه كه له‌و ژماره‌یه ٤٠ مهحكومییهت پێوه‌ندی به رووداوه‌كه‌ی ((كوی زانكۆی تاران))وه له‌ساڵی ١٣٨٨ هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ١١ خوێندكاریش له‌خوێندن بێبه‌ش یان هه‌ڵپه‌سێردراون، ١٣ كه‌س ده‌كراون و ١١ خوێندكاریش بۆ دادگا یا بۆ پارێزگاری ئیتلاعات بانگ‌كراون. ٣ جار جیاكردنه‌وه‌ی جنسییه‌تی، ١ بابه‌ت شێواندنی كۆبوونه‌وه‌كان و ٦ بابه‌تیش قه‌ده‌غه‌كراویی له بابهتهكانیتری بوارى مافی خوێندكاران بووه.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافی خوێندكاران ١٢٤% كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٦٦% زیادی كردووه.
به‌ندكراوان:
له مانگی بانهمهرِى ١٣٩٠، ١٢٣ بابه‌تی پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرى و بلاوكراوه‌ی هه‌ڵسوراوانی مافی مرۆڤ له ئێران تۆمار كراوه.
له‌و مانگه‌دا لانیكه‌م ٥٠٠ كه‌س له به‌ندكراوان له گرتووخانه‌كان شكهنجهدران و ١٣ كه‌سیشیان راگوێزی ژووری تاكه‌كه‌سی كران.
ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ٣٤ بابه‌ت پێوه‌ندى به دروست كردنى به‌ربه‌ست و ٥٥٠ بابه‌تیش بهرنزكردنهوهى فشار و هه‌ره‌شه‌كان بووه.
له‌لایه‌كیتریش له‌و ماوه‌یه‌دا ٩ به‌ندكراو بۆ ناره‌زایه‌تی دهرِبرین به بارودۆخی ناله‌بار ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
٦٢ گواستنه‌وه‌ی ئیجباری، ٧ بابه‌ت نه‌بوونی پارێزه‌ر، ١٢ بابه‌ت نادیاربوونی چاره‌نووس، ٢ بابه‌ت په‌روه‌نده‌سازی و ١ بابه‌تیش را‌گرتن له بارودۆخی ناله‌بار له بابه‌ته‌كانی تری پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان له مانگی بانهمهرِ بووه.
به پێی سه‌رژمێرى سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان ١٦% زیادی كردووه، هه‌روها له‌چاو مانگی رابردوو ٤٨% زیادی كردووه.
ئه‌ندێشه و رادهربرِین:
له مانگی بانهمهرِى ١٣٩٠، ٤٧ راپۆرِتی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له بوای ئه‌ندێشه و راِدهربرِین له‌لایه‌ن واحێدی سه‌رژمێرى و بلاوكراوه‌ی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئێران تۆمار كراوه.
به‌وپێیه ١٦ كه‌س له ههڵسوواوان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و كه‌سێكی تریش بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگكراوه. هه‌روه‌ها ٨ كه‌سی تریش له‌لایه‌ن لقه جیاجیاكانی دادگاكانی شۆرِش به گشتی ١٦٢ مانگ زیندان، ١٢ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو و ٦٠٠ مانگ بێبه‌ش بوون له هه‌ڵسووران له بواری پێوه‌ندیدار مه‌حكوم كراون.
هه‌روه‌ها ٣ بلاوكراوه یا رۆژنامه راگیراوه و هێزه‌كانی ئاسایشی پێشیان له بهرِێوچوونی رێورسمى رێزگرتن له رۆژنامه‌نووسێك گرتووه.
به پێی رێژه‌ی سه‌روو و به هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگی هاوشێوی ساڵی رابردوو له راپۆرِتهكانی پێشێلكردنی مافی ئه‌ندیشه و رِادهربرِین ٢٣٤% كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو گۆرِانێكی نه‌كردووه.