سه‌ناى ئه‌مریكا خوازیارى زۆركردنى ئابلۆقهكان دژى رژیمى ئێران بوو
خه‌باتمێدیا: له‌دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌تى ئۆباما حه‌وتووى رابردوو ئێرانى خسته به‌ر ئابلۆقه‌ى نوێ، هێندێك له ئه‌ندامانى سه‌نا خوازیارى به‌ره‌وسه‌ر بردنى بهحریم و سزاكان دژى رژیمى ئێران بوون تا ئه‌و وه‌لاته به زووترین كات هه‌وڵه ناوكه‌ییه‌كانى له پێناو گه‌یشتن...
به چه‌كى ناوكه‌یی رابگرێت. رۆژى چوارشه‌ممه ٥ى جۆزه‌ردان كۆمه‌لێك له ئه‌ندامانى سه‌نا پێشنیارییان كرد كه ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا سزاكانى سه‌ر رژیمى ئێران زیاد بكات. ئه‌و هه‌ڵوێسته بۆته هۆى نیگه‌رانى ئه‌و شیركه‌ته خاریجیانهى كه گوێ ناده‌ن به تهحریمهكانى سه‌ر ئێران به تایبه‌ت له وه‌لاتى چین. ئاژانسی ناوكه‌یی دوو رۆژ پێشتر ئاشكراى كرد كه به‌ڵگه‌ى نوێمان به‌رده‌ست كه‌وتووه كه ده‌ریده‌خا رژیمى ئێران هه‌وڵ ده‌دا به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كانى به مه‌به‌ستى دروست كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى درێژه پێ‌بدا.
هێزی ده‌ریایی كوه‌یت له هاتنی پاپۆرِی رژێمی ئێران بۆ ئاوه‌كانی به‌حره‌ین پێشگیرى كرد
هێندێك لهسهرچاوهك

انی كوه‌یت دركاندیان كه هێزی ده‌ریایی كوه‌یت جێگر له ئاوه‌كانی ناوچه‌یی به‌حره‌ین له هاتنی پاپۆرِێكى رژێمی ئێران بۆ ئاوه‌كانی به‌حره‌ین به‌رگریان كرد و ئه‌وان ناچار بوون بگهرِێنهوه. رۆژنامه‌ى ((ئه‌لوه‌ته‌ن)) بلاوكراوه‌ی كوه‌یت له ژماره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه ٢٤/٥/٢٠١١ له زمانی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوی ئاشكرا نه‌كرد نووسی: هێزی ده‌ریایی كوه‌یت چه‌ند رۆژ له هاتنی ئه‌و پاپۆرِه به‌رگری كرد. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه پاپۆرِكه به برِیاری رژێمی ئێران بۆ یارمه‌تیدان به خه‌ڵكی به‌حره‌ین به‌ره و به‌حرین وهرِێ كه‌وتبوو به‌لام ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین ئه‌و ههناردهیهى ره‌ت كرده‌وه و داوای له رژێمی ئێران كرد كه ئیتر له‌ناردنی پاپۆرِگهلی ئاوا خۆبپارێزێ. ده‌وڵه‌تى به‌حره‌ین هه‌روه‌ها داوای له ده‌وڵه‌تی ئێران كرد كه له كاروباری به‌حره‌ین ده‌ستێوه‌ردان نه‌كات.
ڕێکه‌وت: 2011-05-26 10:51:59
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى ئێران )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
هه‌واڵه‌كانى ئێران هه‌واڵه‌كانى ئێران هه‌واڵه‌كانى ئێران هه‌واڵه‌كانى ئێران