درێژخایه‌ن و ئاشتییانه بۆ چاره‌سه‌كردنی پرسی ئهشرِهف.
له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا، ئاندرێو كارد، سه‌رۆكی ستاد (ئه‌ركان)ی سه‌ركۆماری ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوش، لۆرد ئادی ئهشدۆن، نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ بوسنیا هه‌رزه‌گۆڤینا، وێسلهی كلارك، فه‌رمانده‌ی پێشووی ناتۆ و پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، بیل ریچاردسۆن، وه‌زیری وزه‌ی پێشووو باڵیۆزی پێشووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رده‌می كلینتۆن، فیلیپ دی زهلیكۆ، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می سهركۆمار بوش، باڵیۆز دێل دایلهی، هاوئاهه‌نگكه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه له سه‌رده‌می كۆندۆلیزا رایس، جیم هیگینز، ئه‌ندامی نووسینگه‌ى په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ستروان ستیڤێنسۆن، سه‌رۆكی گروپی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و تونه كه‌لام، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وتاریان پێشكه‌ش كرد.
خانمی ره‌جه‌وی له وتارێكدا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه گوتی: ”پێشوازی ده‌كه‌ین له برِیاری رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه خوازیاری هاوكاریكردنه له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه. ئێمه پێشوازی ده‌كه‌ین له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شاندی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیی بهرِێز ستیڤێنسۆن. ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێداده‌گرێت له‌سه‌ر سه‌ر دابینكردنی ئاسایشی خێرا بۆ دانیشتووانی ئهشرِهف به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لومه‌رجی شیاو بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی پایه‌دار و ئاشتیانه. گوتیشی ههرورهك دانیشتووانی ئه‌شره‌ف وریاییان داوه هه‌ر چه‌شنه جێگۆرِكێ پێكردنێكی به‌زۆره‌ملی، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ قه‌تڵوعامی دانیشتووانی ئهشرِهف و ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وووپا له ئاست رووداوێكی له‌مجۆره به‌رپرسن.
ئاماده‌بووانی ئه‌مریكایی و ئه‌وروپایی له پشتگیریكردن له رێگه‌چاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بۆ ئهشرِهف هاورِا بوون و ته‌ئكیدیان كرده سه‌ر پێویستیی كۆتاییهێنان به سه‌ركوتكردنی دانیشتوووانی ئهشرِهف و له‌وانه: ده‌رچوونی هێزه‌كانی عێراق له ناو ئهشرِهف، هه‌ڵۆه‌شاندنه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌دان و ده‌ستپێكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی كوشتاری ١٩ى خاكه‌لێوه. ئه‌وان گوتیشیان گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانی ئهشرِهف بۆ شوێنێكی دی له عێراق، نه ده‌كرێت و نه لۆژیكیانه‌یه و نه یاساییه. ته‌نها رێخۆشكه‌ره بۆ تاوانێكی گه‌وره‌تر دژ به ئهشرِهف. ئاماده‌بووان داوایان له حكومه‌تی ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزگاریكردن له ئهشرِهف و دانیشتووانی ئهشرِهف و له‌وانه جێگیركردنی تیمێكی چاودێریكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئهشرِهف و رێگریكردن له روودانی كوشتارێكی دی و جێگۆرِكێ پێكردنیان به زۆره‌ملی.