دادگای ئینقلابی ئیسلامی سنه ده‌رچووه، ئه‌و ههڵسووراوهی پێشووی خوێندكارییهی به دوو ساڵ زیندان حوكم داوه كه بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراو ده‌بێت. دلێر ئیسكه‌نده‌ری ساڵی رابردوو له جه‌ریانی ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووراوانی مه‌ده‌نی له ماڵی حه‌بیبولا له‌تیفی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو كه ماوه‌یه‌كی له گرتووخانه‌ی كاتی به‌سه‌ر بردبوو و به دانانی بارمته‌ی هه‌شتا ملیۆنی به شێوه‌ى كاتى ئازاد كرا.
گرتنی هاولاتییه‌كی بانه‌یی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی له كوردستان
هاولاتییه‌كی

بانه‌یی به‌ناوی عه‌لی كازمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ركرا. به‌پێی راپۆرِتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان، ئه‌و هاولاتییه كه خه‌ڵكی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شاری بانه‌یه رۆژی یه‌ك شه‌ممه دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز گوازرایه‌وه. هه‌تا ئێستا هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و هاولاتییه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی داد له شاری بانه رانه‌گه‌یه‌ندراوه به‌لام ده‌وترێت به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پارته شۆرِشگێرِهكانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
سه‌رژمێرییه‌كان ده‌ریانخستووه كه تووشبووان به نه‌خۆشی ئیدز گه‌یشتۆته ٢٢ هه‌زار و ٧٢٧ كه‌س
ئه‌و راپۆرِته باس له‌وه‌ده‌كات كه تا ئێ

ستا نزیك به ٤١٨٧ كه‌س تووش بوو به نه‌خۆشی ئیدز له ئێران ناسراون و مردوون و ٤٦/٥ له سه‌دی ئه‌و تووشبووانه له ته‌مه‌نی ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵ بوون. وه‌زاره‌تی بێهداشتی رژێمی ئێران له دوایین سه‌رژمێرییه‌كانی تووشبووان به نه‌خۆشی ئیدز له وولات، ٢٢ هه‌زار و ٧٢٧ كه‌سى راگه‌یاندوه.
سایتی سه‌ر به حكومه‌تى ((فارس)) رایگه‌یاند: ئیداره‌ی به‌رگری له نه‌خۆشی ئیدزی وه‌زاره‌تی بێهداشت رایگه‌یاندووه كه به‌پێی سه‌رژمێرییه كۆكراوه‌كان له زانكۆكانی زانستی پزیشكی و خزمه‌تگوزاری بێهداشتی ده‌رمانی، هه‌تا رێكه‌وتی یه‌كه‌می خاكه‌لێوه‌ى ١٣٩٠ به گشتی ٢٢ و ٧٢٧ كه‌س تووش بوو به ڤایرۆسی HIV له وولاتدا ناسراون. به‌پێی ئه‌و راپۆرِتی ٩١/٧ له سه‌دی ئه‌و كه‌سانه پیاو و ٨/٣ ژنان پێك ده‌هێنن. به‌پێی ئه‌و راپۆرِته گرنگترین هۆكاری تووش بوون به ڤایرۆسی ئیدز كه له ساڵی ١٣٦٥ به‌م لاوه تۆمار كراوه كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌لوپه‌لی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ٦٩/٧ له سه‌دی، په‌یوه‌ندی سێكسی ٩/٨ له‌سه‌دی، وه‌رگرتنی خوێن و به‌رهه‌مه‌كانی خوێنی ١/١ له سه‌د و گواستنه‌وه له دایك بۆ منداڵ ٠/٨ بووه. رێگای گواستنه‌وه‌ی ١٨/٦ له‌سه‌دی له‌و هۆكاره هه‌تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و راپۆرته هاتووه كه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و سه‌رژمێرییه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تووش بوونیان به ئیدز له ساڵی ١٣٨٩ راپۆرِت دراوه، موعتادی له‌رێگه‌ى ده‌رزی كوتان ٦٦/٢ له سه‌دی، په‌یوه‌ندی سێكسی ٢٠/٨ له‌سه‌دی و گواستنه‌وه‌ی دایك تووش بوو به ڤایرۆسی ئیدز بۆ منداڵ ٢/٧ له‌سه‌دی ئه‌و سه‌رژمێرییه پێك ده‌هێنن.
گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د سه‌یف زاده، لهبندیخانهی ورمێ بۆ به‌ندی ٢٠٩ى گرتووخانه‌ی ئێوین
محه‌ممه‌د سه‌یف زاده پارێزه‌ری دادگا و له دامه‌زرێنه‌رانى كانونی پشتیوانانی مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌ى ورمێ بۆ به‌ندی ٢٠٩ گ

رتووخانهی ئێوین گواسترایه‌وه. محه‌ممه‌د سه‌یف زاده كه ماوه‌ی دوو مانگ به‌رله ئێستا له ورمێ به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له رێگای چوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ماوه‌ی یه‌ك مانگ له به‌ندی ٢٠٩ی به‌ندیخانه‌ی ئێوین به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی زیندانى ببوو، ئێستا له ژووره‌كانی چه‌ند كه‌سی له‌و به‌نده‌دا له گرتنى كاتی به‌سه‌ر ده‌با. په‌روه‌نده‌ی سه‌یف زاده له لقی چواره‌می لێكۆله‌ری دادگای ئێوین له تاوتوێ كردن دایه. ده‌وترێت كه ئه‌و پارێزه‌ره له بارودۆخێكی ناله‌باری جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌سه‌ر ده‌با و له‌و ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌نیا دووجار توانیویانه چاویان پێی بكه‌وێ.
بارودۆخی ناله‌باری چوار به‌ندكراوی سیاسی له ده‌یه‌مین رۆژی مانگرتنیان له خواردن
ره‌سوڵ بوداغی به‌ندكراوی سیاسی هاورِێ له‌گه‌ڵ سێ به‌ندكراوی تر له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له ده‌یه‌مین رۆژی مانگرتن له‌خواردن تووشی خراپی بارودۆخی جه‌سته‌یی بوون.
ره‌سووڵ بوداغی ئه‌ندامی كانونی پی

شهیی مامۆستایانی ئێران كه له حاڵی تێپه‌راندنی زیندانیهكهى له به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج دایه له پێنجه‌مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌ی له خواردن به‌هۆی نووسینی نامه‌یه‌ك له ناو به‌ندیخانه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گۆاستراوه‌ته‌وه. به‌پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری هێرانا، ناوبراو كه ئێستا له ده‌یه‌مین رۆژی مانگرتنی خۆی به‌سه‌ر ده‌با به هۆی لاوازی جه‌سته‌یی ده‌بێ له ژێر چاودێری پزیشكدا بێ، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پزیشك قه‌ده‌غه كراون.
عیسا سه‌حه‌ر خیز، كه‌یوان سه‌میمی، مه‌هدی مه‌حمودیان سێ به‌ندكراوی تر له به‌ندی ٤ ى ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له ماوه‌ی ١٠ رۆژی رابردوو مانیان له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه.
ئه‌و به‌ندكراوانه له رۆژی جیهانی كرێكار له ١١ گولان به‌شێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و چه‌ند جار ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و له یه‌كه‌می جۆزه‌ردان هه‌تا ئێستا ٤ به‌ندكراوی ئاماژه پێكراو هه‌روا له مانگرتن له خواردن دان.
به‌ندكراوانی سیاسی پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكارییه‌كانیان كه به گشتی داواى سیاسی له خۆ گرتبوو له به‌ره‌به‌ره‌ی دووهه‌مین ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فۆرمالیته‌ی سه‌رۆك كۆماری كه بۆته هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان گه‌لاڵه كردبوو.
حه‌ڤده‌یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژێنۆ ده‌ستى به‌كار كرد
له‌ده‌سپێكى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی

ه، ناوى پیلاى كومیسهرى به‌رزى مافى مرۆڤ راپه‌رینه‌كانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و ئه‌فریقاى باكوورى به گۆرانێكى مێژووى و گه‌وره ناو برد و پێى داگرت كه ئه‌و راپه‌رینانه وهبیرهێنهرهوهى ته‌زاهورات و راپه‌رینه‌كانى خه‌ڵكى ئێران له ساڵى ١٣٨٨ه. به پێى راپۆرتى سایتى شوراى مافى مرۆڤ، خاتوو پیلاى ووتى: كۆبوونه‌وه‌ى ئێمه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مێكى مێژوویی، كاتێك كه خه‌ڵكى سه‌رانسه‌رى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و باكوورى ئه‌فریقا راپه‌ریون و بۆ وهدى هاتنى مافه‌كانیان له مه‌یدانه‌كانى سیاسی و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و مه‌ده‌نى گیانى خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه. قۆناغێكه كه موژده‌ى سه‌رده‌مى نوێى ئازادى و هیوا ده‌دات به خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت لاوان. ئه‌وان به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به كهرِامهت، به‌رانبه‌رى و عه‌داڵه‌ت راپه‌ریون. ناوبراو سه‌باره‌ت به سه‌ركووتى خه‌ڵك له لایه‌ن وه‌لاتانى جیاجیا و سه‌ركووتى راپه‌رینى خه‌ڵكى ئێران له لایه‌ن رژیمى دیكتاتۆرى اخوندى ووتى: وێنه‌ى ته‌زاهورات له رۆژههلاـى ناوه‌راست و ئه‌فریقاى باكوور بیرهێنهرهوهى راپه‌رینى خه‌ڵكى ئێران له ساڵى ١٣٨٨ ه. شوێنێك كه بزووتنهوهێكى به‌رینى ئۆپۆزسیۆن به دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، به توندى سه‌ركووت كرا. له‌ساڵى رابردوو سه‌ركووتى پارێزه‌ره سه‌ربه‌خۆكان، چالاكانى مافى مرۆڤ، رۆژنامه‌وانان و هونه‌رمه‌ندان به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵكشا.
٣٠٠ حوكمى ئیعدام و ناردنى ٢٥٠ په‌روه‌نده‌ى زیندانیان بۆ به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدام
حهعفهرى ده‌وڵه‌ت ئابادى، دادستانى جینایهتكارى رژیمى ئاخوندى له تاران، رۆژى یه‌كشه‌ممه ٨ى جۆزه‌ردان رایگه‌یاند: ٣٠٠ زیندانى به ئیعدام مه

حكووم كراون و بهروهندهى ٢٥٠ زیندانى به حوكمى ئیعدام و زیندانى هه‌تاهه‌تایی نێردراوه بۆ ده‌زگاى قه‌زایی. به‌مشێوه‌یه رژیمى ئاخوندى كه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى زایینى تا ئێستا دانى به به‌رێوه‌چونى حوكمى ئیعدام ٢٠٠ زیندانى ناوه، به‌لێنى ئیعدام و سه‌ركووتى زیاتر ده‌دا. ناوبراو له‌چوارچێوه‌ى به‌رینتر كردنه‌وه‌ى حوكمى ئیعدام سه‌ره‌راى راگه‌یاندنى ٣٠٠ ئیعدام له‌ژێرناوى قاچاخچى ماده‌ى هۆشبه‌ر ووتى:، هێشتا حوكمى جیددى سه‌باره‌ت به مه‌واده هۆشبه‌ره‌كان ده‌رنه‌چووه. له‌ماوه‌ى ٢ مانگى رابردوو پهروهندهگهلێكى قورسمان له‌وباره‌وه پێك هێناوه.