كاوه به‌هرامی، جه‌ماڵ گۆیلی، واحید خانی، فایق سوبحانی، كیهوان سوبحانی، زه‌هیر ره‌زه‌وی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌بێ رۆژی ٢١ جۆزه‌ردان له لقی یه‌كه‌می دادگای شۆرِشی شاری سنه ئاماده ببن.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كه‌سانی ناوبراو، ساڵی رابردووش دوای بهرِێوهچوونی رێورِهسمی پشتیوانیكردن له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، هه‌ر كامه‌یان دوای تێپهرِاندنی چه‌ند رۆژ له گرتووخانه‌ی كاتی، به دانانی بارمته به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
مردنی كرێكارێك به‌هۆی دارِمانی تونێل
كرێكارێكی

شیركه‌تی چیمه‌ن تۆی ئابتین له شاری ماكۆ به‌هۆی رووداوی دارِمانی تونێل گیانیدا. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵنێرانی هێرانا، به‌همه‌ن پیر عه‌زیمی خه‌ڵكی تازائاوا له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به‌هۆی دارِمانی تونێل له به‌ندئاوی ماكۆ دوای چه‌ند سه‌عات هه‌وڵی رزگار كردنی له‌لایه‌ن گروپی فریاكه‌وتن پێكهاتوو له كرێكارانی به‌ندئاوی ماكۆ به مردوویی له ژێر ئاواره‌كه هاته ده‌رێ. جێگه‌ی ووتنه كه ئه‌و رووداوه به‌پێی بێ ئێحتیاتی و نه‌بوونی موههندسێكی كارامه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خاكی تونێل هاتۆته پێش.
موحاكهممهى عهبودلجهببار كه‌ره‌مى نوێنه‌رى سنه
عه‌بدوڵجه‌بار

ى كه‌ره‌مى، نوێنه‌رى شاره‌كانى سانه و كامیاران و دیوانده‌ره موحاكهممه كرا. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان، ئه‌و نوێنه‌ره به هۆى سكالاى ده‌وڵه‌ت جارێكى دیكه له‌دادگا ئاماده‌كرا و له لقى سێزده‌ى دادسه‌راى تایبه‌ت موحاكهممه كرا. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سكالاێك له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى دژى عه‌بدولجه‌ببار كهرمى هاته ئارا كه به‌دواى دا نوێنه‌رى سنه بۆ دادگا بانگ كرا وبه ته‌وهین به ده‌وڵه‌ت و پێكدادن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارێزگا تۆمه‌تبار كرا. جێگه‌ى باسه عه‌بدولجه‌ببار كه‌ره‌مى یه‌كه‌مین نوێنه‌ره كه ره‌خنه‌ى لهسهفهرهكانى شارستانى سه‌رۆك كۆمارى گرتووه و ئێستا به دانانى بارمته له‌لاى دادستانى تایبه‌ت تا موحاكهممهى دوایی ئازاد كراوه.
ته‌مه‌نی تووشبووان به مادده هۆشبه‌ره‌كان گه‌یشته پۆلی ناوه‌ندی قوتابخانه‌كان
ئه‌ندامی كومیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی شۆرِای رژیم ووتى: به‌داخه‌وه نه‌بوونى بناغه‌یه‌كی باش بۆ پێش‌گرتن له تووش بوون به مادده ه

ۆشبهرهكان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌ڵك له مادده‌ی هۆشبه‌ر وه‌رده‌گرن بگاته ته‌مه‌نێكی خواره‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ پوولی ناوه‌ندی قوتابخانه‌كانی ئێران گه‌یشتووه.
محه‌ممه‌د جه‌واد نه‌زه‌ری مێهر له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ماڵی نه‌ته‌وه (خانهملت) له بواری بارودۆخی ناله‌باری كه‌مپه‌كانی ته‌رك كردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ووتی: به‌داخه‌وه له‌باره‌ی بارودۆخی خراپی ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌بێ بلێم دروشم زۆره و كرده‌وه زۆر كه‌مه. ناوبراو ووتی: سه‌باره‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان و پێشگیری كردن له گه‌شه‌سه‌ندنی ئیعتیاد یاساگه‌لی زۆر هه‌یه، به‌لام بهرِێوهبردنی ئه‌و یاسایانه زۆر كه‌مه.
ئه‌ندامی كومیسۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی شۆرِای رژیمى ئێران، ناوه‌ندی بێهزیستی به به‌رپرسی چاودێری كردن كه‌مپه‌كانی ته‌ركی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زانی و ووتی: بنه‌ماڵه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بتوانن ئه‌ندامانی بنهماڵهیكهیان كه گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون له‌و داوه رزگار بكه‌ن ده‌بێ به كه‌مپی ته‌ركی ئێعتیاد بیانناسێنن و ئه‌گه‌ریش ئه‌و كه‌مپانه ئیستاندارده‌كانی پێویستیان نه‌بوو نه‌ته‌نیا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵكو بارودۆخی نه‌خۆشه‌كانی ماددههۆشهبهركان خراپتر ده‌بێت.
مه‌نسوور ئۆسانلو به زه‌مانه‌ت ئازاد كرا
كومیته‌ی پشتیوانیكردن له به‌ندكراوانی سیاسی رایگه‌یاند، مه‌نسور ئۆسانلو سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی تاران

رۆژی پێنج شه‌ممه دوای لانیكه‌م ٤ ساڵ به‌هۆی فشاره‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو له حاڵێكدا كه وه‌ك به‌ندكراوانی تری سیاسی زیندان كرا‌و له به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شار مانی له خواردن گرتبوو به برِیاری ده‌زگای داد به دانانی بارمته ئازاد كرا. ئازادكردنی ئه‌و ههڵسووراوهی كرێكاری هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی جیهانی كار بووه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا دوو حه‌وتووی دیكه‌ش ده‌خایه‌نێت. رێكخراوی جیهانی كار هه‌مووكات خوازیاری ئازادكردنی مه‌نسور ئۆسانلو بووه. مه‌نسور ئۆسانلو سه‌رۆكی لێژنه‌ی بهرِێوهبهری سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتوبووسی تاران و ده‌ورووبه‌ر و هه‌ڵسووراوی كرێكاری بووه كه زۆرجار به‌هۆی خه‌باتی كرێكاری و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی تاران ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و حوكم دراوه. ناوبراو له مانگی پووشپهرِی ساڵی ١٣٨٦ به تۆمه‌تی ئاسایشی به پێنج ساڵ زیندان له گرتووخانه حوكم درابوو.
دژكرده‌وه‌ى توندى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كوشتنى هاڵهى سه‌حابی
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له دژكرده‌وه‌ى توندى كوژرانى هاڵه سه‌حابی به توندى مه‌حكووم كرد. ویلایه‌ت یه‌كگرتووه‌كان به به‌ڵگه‌ى با

وهرپێكراو و شاهیدان ئه‌و كرده‌وه‌ى به كارى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیمى ئاخوندى زانى و خوازیارى به‌دواداچوون بۆ كوشتنى هاڵهى سه‌حابی بوو. مارك تونێر جێگرى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، رۆژى پێنج شه‌ممه ١٢ى جۆزه‌ردان به توندترین شێوه سه‌باره‌ت به مردنى هاڵهى سه‌حابی، چالاكى مافى مرۆڤ و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دایكانى ئاشتى ناره‌زایه‌تى ده‌ربرى و هێزه‌كانى رژیمى به به‌رپرسی ئه‌و جیناته ناساند. یه‌كه‌مین راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاڵهى سه‌حابی له كاتى رێوره‌سمى به‌خاك سپاردنى عیزتوڵلاى سه‌حابی باوكى، له‌گه‌ڵ توندوتیژى مه‌ئمورانى ئه‌منیه‌تى به‌ره‌وروو بوو. هاڵهى سه‌حابی كه به‌هۆى ناره‌زایه‌تى و ره‌خنه له لێپرسراوانى رژیمى ئاخوندى كه‌وتبووه زیندان، بۆ به‌خاك سپاردنى باوكى به شێوه‌ى كاتى له زیندان ئازاد كرابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئیدعاى ئه‌وه ده‌كرێ هاڵه به هۆى راوه‌ستانى دڵ كۆچى دوایی كردوه، نه‌وه‌ى ئایه‌توڵلا مونته‌زه‌رى كه له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شدارى كردبوو، ده‌ڵێ شاهیدى ئه‌وه‌ى بووه كه هاڵه له لایه‌ن هێزێكى رژیم هێرشی كراوته‌سه‌ر و لێیدراوه. ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ووتى: ئه‌وه جێگه‌ى سه‌رسوورمانه كه رژیمى ئێران تا ئه‌و ئاسته له هاوهلاتیانى خۆى ده‌ترسێ كه كچێك له مه‌راسیمى ناشتنى باوكى دا به‌شدارى كردووه، ده‌كوژێ.