به رێوه ئه‌چوو. كه مقه‌ری سه‌ركردایه‌تی له نزیك گوندی كانی مامر له بناری سووركێو دامه‌زرا ، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ش له له قۆخی هه‌رمێ گه‌وره شوێن و جێگا بۆ مامۆستا‌و ماڵ و منداڵی دابین كرا. ئێره یه‌كه‌م مه‌نزڵگه‌ی مامۆستا بو. چه‌ند سالێك له‌م ناوچه‌یه ماینهوهكه زیاتر له ده بنكه و پرسگه و مزگه‌وت و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌مان لێ ساز كردبوو . له‌م شوێنه له ،،قه‌لای خه‌بات،، ئه‌وه‌ڵین كۆنگره‌ی سازمانی خه‌بات گیراو له‌م كۆنگره‌یه‌دا شه‌خسی مامۆستا به سكرتێری سازمان هه‌لبژێردرا. دوابه‌دوای دامه‌زراندنی سازمان هه‌موو ئورگانه‌كانی سازمان كه‌وتنه چالاكی و ههڵسوورِان، له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا بنكه‌و باره‌گا كرایه‌وه . پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ردا زۆر قاره‌مانانه به گژ هێرشی دوژمنی داگیركاردا دهچونهوهو كوردستانیان كردبوه گۆرستان بو داگیركه‌ران. له یه‌كه‌م ساڵی دامه‌زراندنی سازمان له زستانی ١٣٥٩ دا پێشمه‌رگه‌ی سازمان گه‌وره‌تین عه‌مه‌لیاتی ئه‌نجامدا له سه‌ر جاده‌ی بانه ــ سه‌قز له سه‌ر پردی سیاده‌ری خوارو له په‌نا گوندی مێرهدی كه زیاتر له حه‌فتا كه‌س له پاسدار‌و به‌سیج و به‌كرێگیراوی رژێم له‌و شه‌ره‌دا كوژران‌و برێندار بون و چه‌ند ماشێنیشیان لێ له كارخراو سوتێندران، له‌و شه‌ره قاره‌مانانه‌یه‌دا به داخه‌وه سێ پێشـمه‌رگه بریندار بون و پێشمهرگهێكی قاره‌مان به ناوی كاك محمد قادرجهمال كه ناسراو بوو به محمد توركه شه‌هێد بوو، هه‌زاران درودو سڵاو بۆ گیانی پاكی كاك محمد و هه‌موو شه‌هێدانی سوورخهلاتی گه‌له‌كه‌مان. هه‌ر له‌م كاته‌دا كه ئێمه برینداره‌كانمان بۆ شاری بۆكان راگواست ، به گه‌یشتنمان بۆ ناو شاری بۆكان له بلنیدگۆی مزگه‌وته‌وه گوێمان له ده‌نگی به‌رێز مامۆستا شێخ جه‌لال بوو كه بۆ خه‌ڵكی قاره‌مانی بۆكان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌م شاره ووتاری ده‌دا. زۆری پێ نه‌چو كه ئێمه‌ش خۆمان گه‌یانده مزگه‌وته‌كه‌و له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌وه به گه‌رمی پێشوازیمان لێكراو هه‌موو به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه كه‌وتنه خۆشی و شادی و به‌رێز مامۆستا به ده‌نگی زوڵاڵی خۆی باسی شه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه كرد. بۆ مانه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی سازمانی خه‌بات هه‌وڵ وتێكۆشانی بێ وچان دراوه‌و زه‌حمه‌تی زۆر كێشراوه، زۆر پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م رێبازه شه‌هێد بوون و ، زۆر كادری لێهاتوو و رێبه‌ری چالاكمان له‌م پێناوه‌دا له ده‌ست داوه. ماوه‌ی سێ چوار ساڵ مه‌قه‌ری سه‌ركردایه‌تیمان له ناوچه‌ی بله‌كێ بوو، دوایه به هۆی هێرشی رژێمی داگیركه‌ری ئیرانه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ، بنكه‌و باره‌گاكانمان جێ هێشت و كه‌لوپه‌لمان گواسته‌وه بۆ شوێنی ئه‌منتر . به‌هاری ساڵی ١٣٦٢ ماڵ و منداڵی مامۆستاش گوازرانه‌وه بۆ گوندی كانی برایم كه ئه‌ویش هه‌ر به بناری سووركێوهوهیه له نزیك گوندی موچه. به‌ڵام لێره ژیان بۆ مامۆستا سه‌ختتر بوو . خه‌مه‌كان زیاتر‌و زیاتر بون. كوره‌كانی مامۆستا له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شهردابون دژ به به‌كرێگیراوانی رژیمى ئیران، له به‌ر وه‌زعی ئه‌منیه‌تی هێندێك له مهقهراتمان گواستبۆوه بۆ باشوری كوردستان بۆ گوندی موسه‌ك و تێمار كه ئه‌و كاته به هۆی په‌یمانی شومی نێوان ئیران و عیراق ئه‌و ناوه به پانی بیست كیلومه‌تر و درێژایی سه‌دان كیلومه‌تر چۆڵ كرابو و ئه‌و گوندانه راگویزرابون بۆ ئۆردووگای زۆره‌ملی كه‌ناروێ. خێزانی مامۆستا‌و چه‌ند منداڵیان هه‌ر له كانی برایم بون، جه‌نابی مامۆستا خۆی له موسه‌ك بوو ، دوو سێ منداڵیشی بو خوێندن ناردرابوونه سوله‌یمانی . له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خت و دژواره‌دا بوین كه پهێتا پهێتا له لایه‌ن رژێمه‌وه كه‌سێك كه پیش‌تر به ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له شهرِدا به دیل گیرابوو به ناوی محه‌مه‌دی چه‌مه‌نی ، دوای تێپه‌راندنی سزاكه‌ی ئازاد ده‌كرێ، ئه‌م كه‌سه كاربه‌ده‌ستێكی به‌رزی رژێم بوو، له لایه‌ن رژێمه‌وه به‌م شه‌خسه دا خه‌به‌ریان ئه‌نارد بۆ جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال كه با بێته‌وه‌و بۆ شار‌و له لایه‌ن رژێمه‌وه چ پله‌و پایه‌یه‌كی بووێ بیده‌نێ ، به‌ڵام مامۆستا گالته‌ی به‌و قسه‌و باسانه ئه‌هات. داوای مامۆستا له رژێم، قه‌بوڵكردنی داواكانی گه‌لی كوردبو له لایه‌ن رژێمه‌وه. له ساڵه‌كانی ١٣٥٨و١٣٥٩ شدا له‌م جۆره خه‌به‌رانه له لایه‌ن خه‌ڵخاڵی جهنایهتكاریشهوه ئهناردرا بۆ جه‌نابی مامۆستا. به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه هه‌وڵدانی رژێم بۆ فریودان بوو نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بۆ گه‌لی كورد قایل بن. چی یان به سه‌ر به‌رێز موفتیزاده هێنا، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌نوسی به‌رێز مامۆستا شیخ جه‌لال ئه‌بوو . هه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ده‌یان رۆله‌ی كوردیان بێ تاوان له شاره‌كانی سنه، سه‌قز،مه‌ریوان ، بانه‌و مه‌هاباد و باقی شاره‌كانی تری كوردستان له دادگای سه‌حرایی دا زۆر بێ ره‌حمانه تیرباران كرد. قه‌تلی عامكردنیخهڵكی بێ تاوانی قارنێ و قه‌ڵاتان. گرتن و زیندانی كردنی به سه‌دان گه‌نج و لاوی كورد. ئه‌مانه هه‌موی نمونه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیرانن كه به ده‌ستوری شه‌خسی خومه‌ینی، خه‌ڵخاڵی جه‌نایه‌تكار بۆ ئیعدامه‌كان و حه‌سه‌نی تاوانبار بۆ كۆمه‌لكوژی ناردرابون. ئه‌و كاره‌ساته‌یان له كوردستاندا خوڵقاند كه هه‌تا هه‌تایه گه‌لی كورد له یادیان ناكاو شێره كورِانی ئه‌م ئاو‌و خاكه دره‌نگ یا زوو تۆڵه‌یان لێ ئه‌كه‌نه‌وه.
كه ئاخونده مێشك وشكه‌كان زانیان مامۆستایان پێ فریو نادرێ ، زۆر درِندانه هێرشیان هینایه سه‌ر باره‌گاكانی سازمانی خه‌بات ، رۆژ نه‌بوو كاتیوشابارانی بنكه‌كانمان نه‌كرێ ، به ناچار زۆربه‌ی مهقهراتمان گواسته‌وه بۆ شیوی سیری و چه‌ند بنكه‌ی گهرِۆكیشمان هه‌ر له ناوچه‌ی سووركێو له موچه‌و كانی برایم وموسهك مابوو . پێشمه‌رگه‌كان له ناوچه‌ی سه‌قز، بۆكان و سه‌رده‌شت له جه‌وله‌و گه‌راندا بون. ناوچه‌ی بانه‌ش ببوه گۆره‌پانی شهر، به تایبه‌ت پاییزی ساڵی ١٣٦٢ كه چه‌ندین جار رژێم بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه نیروی نیزامی له هه‌مو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌هێنا، به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ، سنهوكرماشانهوه . پێشمه‌رگه شهرِی مان و نه‌مانی ئه‌كرد بۆ پارێزگاری له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و راوه‌نانی هێزی داگیركه‌ر له‌و شوێنانه . هه‌ر له‌و هێرشانهدابوو كه فه‌رمانده‌ی لێهاتوو كاك سه‌یید عبدلكه‌ریم كورِه گه‌وره‌ی مامۆستا شێخ جه‌لال و چه‌ند هاوریی پێشمه‌رگه‌ی زۆر به سه‌ختی بریندار بون ، به‌ڵام خه‌ساره‌تی دوژمن ئه‌وه‌نده زۆر بوو له ئه‌ژمار نه‌ئه‌هات، له سه‌ر هه‌ر تهپۆڵك و گردێك له ناو هه‌ر دۆڵ و لاشیوێك به ده‌یان كه‌لاكی به‌سیج و پاسداری تێدا بوو كه بۆ رزگاری كه‌ربه‌لایان ناردبوون!. ئاخونده‌كان ئه‌و خه‌ڵكه ئاقڵ و زانا‌و به تهمهدونهی ئیرانیان وا سهرلیێشێواو كردبو كه وایان ئه‌زانی رێگای كه‌ربه‌لا به كوردستاندا تی ئهپهرِێ! . به هه‌موو لایه‌نه‌كان نزیك به سه‌د ئه‌سیرمان هه‌بوو ، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه شاهیدی قارهمانهتیپێشمهرگه بوون . رژێم وازی نه‌هێناو له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو، چون هێزێكی یه‌كگرت و پته‌وو تۆكمهله مه‌یداندا نه‌بوو ناوچه‌كه له لایه‌ن رژێمه‌وه گیرایه‌وه‌و له زۆر شوین پایه‌گای دانا‌و مانه‌وه. تا ساڵی ١٣٦٢ شهرِی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ر به زۆری جبهه‌یی بوو . به‌ڵام له ١٣٦٢ به‌ولاوه سه‌ره‌تای شهرِی پارتیزانی ده‌ستی پێكرد كه به راستی هێزی داگیركه‌ر له هیچ جێگایه‌ك له ئه‌ماندا نه‌بوو، له سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسان، چون پێشمه‌رگه له ناو شار له گونده‌كان له سه‌ر جاده له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا حزووریان هه‌بو . زۆر زه‌ربه‌ی قورس له به‌كرێگیراوانی رژێم ئه‌درا و پێشمه‌رگه‌ش بی زیان بوون. رژێم بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شهرِی پارتیزانی سیخرِرو به‌كرێگیراوی راهێناو به‌كار هێنا كه له هێندێك خه‌ڵكی نفس نزم و نۆكه‌ر سفه‌ت پێك هاتبون كه كاریان گهرِان بوو به شوێن جێگا‌و رێگای مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و باره‌گاكانیان و جێگای چهكو چۆڵیان كه ته‌نانه‌ت نفوزیان كردبوه ناو ریزه‌كانی پیشمه‌رگه ،كه چه‌ندین كه‌س ئاشكرا بوون و گیران . ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵات فرۆشانه نه بونایه هێزی داگیركه‌ر وه‌ك هه‌میشه وه‌ك مریشكه مه‌سله‌حه ده‌گیران و نه‌یانده‌توانی كوردستان داگیر بكه‌ن .
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی هێرشی تۆپخانه‌ی رژێم نه‌مانتوانی له ناوچه‌كانی خۆماندا بمێنینه‌وه، له به‌هاری ساڵی ١٣٦٣ دا مه‌قه‌ری سه‌ركردایه‌تی سازمان چووه سهراومیراوا له‌بناری گمۆی سه‌ربه‌رز به دیوی كورِاداویی دا له شارباژێری سه‌خت،له باشووری كوردستان. كه ئه‌و كاته به هۆی سیاسه‌تی گڵاوی ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری به‌عسی عیراقه‌وه ئه‌و گوندانه‌ش چۆڵ كرابون . لێره‌ش به ده‌یان شوێن و جێگا بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی ته‌شكیلات و هێزی نیزامی دروست كرا‌و مهقهرێكیشمان له گوندی ئامادین دانا‌و چه‌ند بنكه‌یه‌كیش له ده‌وروبه‌ری میراوا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو له شوێنێك كونهبینهوه. لێره بوو كه سازمان توانی ئینتیشاراتێكی تارادهێك مونه‌زه‌م دامه‌زرێنێ و نوسراو و بڵاو كراوه‌كانی چاپ بكا‌و بیان گهیهنێنێته ده‌ستی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌ی، ئه‌م ئینتیشاراته به زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی به‌رێز مه‌مۆستا شێخ جه‌لال و به‌رێز مامۆستا مه‌لاخدری عه‌بباسی و چه‌ند كادری كارامه و ده‌ست و قه‌ڵه‌م ره‌نگینی سازمانی خه‌بات كه شه‌وو رِۆژیان خستبوه سه‌ر یه‌ك و كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاره‌كان به شێوه‌ی شیاو راپه‌رێنن، بهرِێوهدهچوو.
به‌رێز مامۆستا شێخ جه‌لال زۆربه‌ی كاته‌كانی به نوسینی وتار‌و په‌خشان، بۆ بڵاو كراوه‌ی تێكۆشان، ئۆرگانی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ته‌رخان كردبوو ، شوێنی مانه‌وه‌ی جه‌نابیشیان هه‌ر له بنكه‌ی میراوا له ناو پێشمه‌رگه‌كاندا وله گه‌ڵ برایانی ده‌فته‌ری سیاسی وكومیتهی ناوه‌ندی به كاری سازمانه‌وه خه‌ریك وبو، مه‌گه‌ر جار جار بۆ سه‌ردانی ماڵ‌و مندڵلهكهی سه‌ردانێكی سلیمانی بكردایه. لێره‌دا باسه‌كه‌مان له سه‌ر به‌رێز مامۆستا شێخ جه‌لاله و ناچمه ناو باس كردن له سه‌ر زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی ئه‌و كادر‌و ئه‌ندامانه‌ی كه بێ وچان له خزمه‌ت كردن به خه‌بات شۆرِشهرهواكهماندا بون. سازمانی خه‌بات رۆژ به رۆژ له پێشكه‌وتندا بو، هه‌ر له میراوا به هه‌وڵ و تێكۆشانی دلسۆزانی خه‌بات له به‌هاری ١٣٦٤ دا، رادیۆ خه‌بات دامه‌زراو ده‌نگی رادیۆی خه‌باتی كوردستان به گویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان گه‌یی ، كه ئه‌مه شانازییه بۆ گه‌لی كورد‌و خهباتیهكان كه تا ئیستاش ئه‌و ده‌نگه به گویی هه‌موو لایه‌ك ده‌گات كه ئینشائه‌ڵا له داهاتودا ببێته دهنگو ره‌نگ، كانالێكی ئاسمانی هه‌بێ كه خه‌ڵكی كورد له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه چاوی لێ بكه‌ن.
دیاره سازمانی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زراو تهشكیلاتیكه سه‌ر به رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌ڵام له هه‌مانكاتدا سازمانی خه‌بات بانگه‌وازی ئه‌كرد بۆ هه‌موو كوردێك له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه بێن و به‌شدار بن له شۆرشدا، به ده‌یان رۆڵه‌ی كورد له باشووری كوردستانیش به هۆی زولم وزۆری له راده به‌ده‌ری رژێمی ئه‌وكاتی عیراقه‌وه ده‌بونه پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات ، هه‌ر له میراوا له سه‌ركردایه‌تی سازمان ده‌وره‌ی زانكۆ هه‌بوو بۆ راهێنان و بارهێنانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه تازه ده‌هاتنه ناو ریزه‌كانی سازمانه‌وه. له ساله‌كانی ٦٣ و ٦٤ دا چه‌ندین ده‌سته‌ی بیست كه‌سی و سی كه‌سی پێشمه‌رگه تێكه‌ڵاو له رۆله‌كانی باشوور و رۆژهه‌لات له زانكۆی سازماندا راهێندران و زۆر سه‌ربه‌رزانه له كڵ ده‌رچون و ناردرانه به‌ره‌كانی شهرِ دژ به داگیركه‌رانی كوردستان.
باره‌گاكانمان تا به‌هاری ساڵی ١٣٦٥ له ناوچه‌ی میراوا مایه‌وه. دوایه به هۆی هێرشی ئه‌رته‌شی ئێران بۆ سه‌ر خاكی عیراق، ناچاربوین ئه‌و شوینه‌ش چۆڵ كه‌ین و بگوێزینه‌وه بۆ ناوچه‌ی ماوه‌ت و كێلێی ی لای سوره‌قه‌ڵات. چه‌ند بنكهشمان بچێته ده‌وری گاپیڵۆن و كونه‌ماسی، جه‌نابی مامۆستاش له گه‌ڵ برایانی ده‌فته‌ری سیاسی، به‌شی رادێ و ئینتیشارات وبیمارستانهكه گوازرابونه‌وه بۆ ماوه‌ت . دیاره بۆ هه‌مو لایه‌ك ئه‌و گواستنه‌وه‌و ههڵسورو داسوره گران بوو ، به‌ڵام بۆ شه‌خسی مامۆستا و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له هه‌موان گرانترو قورسایی زۆری له سه‌ر شانی ئه‌وان بوو. له به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی رادوێ و ئه‌ركه‌كه‌ی له سه‌ر شانی مامۆستا بوو، ئه‌بوایه رادیو له هه‌ر كوێ بێ جه‌نابی مامۆستاش له‌و نزیكانه بوایه . ئیمكانات كه‌م بو بۆ هاتوو چۆ كه بتوانن ئه‌و مهتڵهبانهی مامۆستا ئه‌ینوسی ئه‌و رِۆژه بڵاوبكرێته‌وه . بۆ ماوه‌یه‌كیش به‌شی رادیو چوبوه سیره‌مێرگ له بناری ئهزمهردوایه به هۆی هێرشی جمهوری ئیسلامی ئیران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه خه‌ڵكی هه‌موو گوند‌و شارۆچكه‌كان ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كرد‌و به‌ره‌و شوێنی ئه‌منتر رۆیشتن . ئێمه‌ش هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی سازمان ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه بووین وه‌ك: ماوه‌ت، كێلێ، كونه‌ماسی و گاپیلۆن له به‌هاری ١٣٦٦ دا به‌ره‌و ناوچه‌ی رانییه ده‌روازه‌ی راپه‌رین گوێزراینه‌وه ، هێزی پێشمه‌رگه‌ش له ناوچه‌كانی بانه، سه‌رده‌شت و سه‌قز له جه‌وله‌و گه‌راندا بوون.
له رانیه له سێی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٦ دا به هۆی هێندیك ناكۆكی ناوخۆیی یه‌وه كۆمه‌لێك كادر‌و پێشمه‌رگه ریزه‌كانی سازمانیان به جێ هێشت و جیا بوونه‌وه. دوای ئه‌م جیابونهوهكارو ئه‌ركی مامۆستا زۆر زیاتر‌و گرانتر بوو، زۆربه‌ی شه‌وان تا یه‌كی دوای نیوه‌شه‌و بگره دره‌نگتریش به كاری نوسین و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و كۆبونه‌وه له گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت خه‌ریك بوو. ئه‌و جیابونه‌وه زیانی به هه‌ردولا گه‌یاند و بووه هوی زۆر روداوی دلته‌زێن وهۆی دڵساردی به‌شێكی زۆر له دۆستان ونزیكانی سازمان.
سازمانی خه‌بات و شه‌خسی مامۆستا شێخ جه‌لال زۆر جاران له ژێر فشاری توندی رژێمی به‌عسی گۆر بهگۆردا بون ، بۆ ئه‌وه‌ی به لارِێماندا به‌رن و به قازانجی خۆیان كارێكی نه‌شیاوو ناجهوانمهردانهمان دژ به برایانی شۆرشگێر له باشووری كوردستان پێبكه‌ن، شوكر بۆ خوا بۆ جارێكیش نه‌یانتوانی له‌م پلانه‌یاندا سه‌ركه‌وتو بن و نه‌شیانتوانی دژ به رژێمی ئێران به قازانجی خۆیان كه‌ڵكمان لێ وه‌رگرن. فكر‌و ئاكاری مامۆستا‌و ئیدئولۆژی سازمانی خه‌بات له‌وه پیرۆزتر قووڵتر بوو كه ئه‌وان بتوانن بمانكه‌نه دارده‌ستی خۆیان و له قازانجی خۆیان به‌كارمان بهێنن. ماوه‌ی سێ چوار ساڵ بنكه‌كانی سازمان له ناوچه‌ی رانیه ، له ناو رانیه ، له ریشوان نزیك ژاراوه، و مه‌قه‌ری سه‌ركردایه‌تیش له شه‌یبانی پشتی سه‌ركه‌پكان بوو . له راپه‌رینه پیرۆزه‌كه‌ی سالی ١٩٩١ ی باشووری كوردستاندا، پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات،ی كوردستانی ئێران وێكرای خه‌ڵكی ناوچه‌كه له رِاپهریندا به‌شدار بون و ده‌وری باشیان بو له هه‌ڵمه‌ت بردن بۆ سه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان به تایبه‌ت فرقه‌ی چووارقورنه. دیاره ئه‌مانه به ده‌ستوری سه‌ركردایه‌تی سازمان كراوه به‌ڵام ئه‌بی ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چی سازمانی خه‌بات كه‌سایه‌تى چاونه‌ترس و سه‌ركرده‌ی وه‌ك مامۆستای بووه بۆیه توانیویه‌تی له‌و شه‌رایه‌ته‌دا له و رِاپهرینهدا به‌شدار بێ. دوای رِاپهرین له پوشپه‌ری ١٣٧١ دا سه‌ركردایه‌تی سازمان گوازرایه‌وه بۆ چوارتا له ناوچه‌ی سلیمانی، له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆیان به ویستی خۆیان نه‌یان ئه‌توانی جێگا‌و شوێن دیاری كه‌ن به ناچارسالی ١٣٧٣ (١٩٩٤) مهقهراتیان گواسته‌وه بۆ ده‌وری عه‌واڵ له خوار سلیمانی له سه‌ر رێگای تاڵلوجه. له‌وێش له به‌ر ئه‌وه‌ی جێگا‌و رێگا باش نه‌بوو، گوێزرایه‌وه بۆ به‌كره‌جۆ . كه مه‌قه‌رات له به‌كره‌جۆ بوو ژیان وگوزه‌رانی پێشمه‌رگه زۆر له پێشتر دژوارتر بوو دایم مه‌ترسی ئه‌وه‌یان ئه‌كرد له لایه‌ن رژێمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیرانه‌وه هێرشیان بكرێته سه‌ر، له سالی ١٩٩١ تا سالی١٩٩٧ سه‌دان پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگری سازمانی خه‌بات، كۆمه‌له. حیزبی دیموكرات و خه‌ڵكی بێ لایه‌نی دانیشت و له ناو شاره‌كانی باشووری كوردستان به تایبه‌ت له رانیه‌و سلیمانی به‌به‌ر چاوی لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان كه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه بوون، به ده‌ستی به‌كرێگیراوانی خۆفرۆشى رژیمى ئیران تیرۆر كراون، كه هه‌ر كه‌سه‌و به شێوه‌یه‌ك داویان بۆ ناوه‌ته‌وه‌و به نامه‌ردانه شههێدیان كردون كه بۆ خۆم لیستی ناوه‌كانی زیاتر له ٢٢٠ كه‌سیانم لایه كه له رێكه‌وتی ٥/٦/١٩٩١ به ناوی مام حبیب پ م كۆمه‌له له رانیه تیرۆر كرا ده‌ست پی ئه‌كات ئاخردانهشیان به ناوی فه‌رهادی بابایی كه له‌٢٥/٦.١٩٩٧ تیرۆر كرا. لیستی ناوه‌كانی دوای ١٩٩٧ تا٢٠١١ كه به ده‌ستی تیرۆریستانی ده‌سه‌لاتى ئاخوندانى ئیران شه‌هێد بون نازانم چه‌نده. بی هێننه به‌ر چاوتان ئه‌و كات و زه‌مانه ئه‌بێ بو مامۆستا ژیان كردن له‌و شه‌رایه‌ته‌دا چه‌ند دژوار‌و چۆن بوبێ كه رۆژ نه‌بوو سیخورێك نه‌نێرن بۆ تیرۆر كردنی . پێشمه‌رگه له گه‌ڵ ژیانی سه‌خت راهاتووه له گه‌ڵ زۆر شه‌رایه‌تی له‌وه دژوارتر به‌ره‌ورو بووه‌و نه‌به‌زیوه. به‌ڵام مخابن له كوردستانێكی ئازاد‌دا بۆ ده‌بێ رێگا بدرێ ئاوابه ئاشكرا‌و نامه‌ردانه خوێنی رۆله‌ی كورد به ده‌ستی خۆفرۆشانی جه‌نایه‌تكار، دارده‌ستی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئیران برژێ؟ . جوابی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا كه باشووری كوردستان سه‌قامگیر نه‌بوو رژێمی دیكتاتۆری ئێران به فورسه‌تی زانی و كۆمه‌لێكی باشی له شۆرشگێرانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ده‌ستی زۆله كوردی خۆفرۆشانی كه راهێنراوو عاملی خۆیان بوون تیرۆر كرد. من لێره‌دا نامه‌وێ باس له شێواوی ئه‌وكاتی باشووری كوردستان بكه‌م ، كه چۆن رژێمی نگریسی جمهوری ئیسلامی ئێران له ئاوی لێڵ ماسی ئه‌گرت . به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به خۆشته‌وه باشووری كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دامه‌زراوی به خۆیه‌وه ئه‌بینی،ئه‌گه‌رچی جمهوری ئیسلامی ویستویه‌تی و ده‌یه‌وه‌ێ ده‌ست له كاروباری ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ردا و هه‌میشه بۆ له بار بردنی ئه‌زمونی كوردستان هه‌وڵی زۆر ئه‌دا چونكا ئیستاش ئاڵقه له گوێی زۆری هه‌ن كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ لای خۆیان ده‌رسیان داداون و په‌روه‌رده‌یان كردون ، به‌ڵام به خۆشییه‌وه به هۆی ئه‌و جه‌وه ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ی له باشووری كوردستاندا هاتۆته ئاراوه جه‌ماوه‌ر رێگا به‌وه نادات كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی تر ده‌ستی گڵاوی به خوێنی رۆله‌ی كورد سوور بكات. تا سالی ٢٠٠١ مه‌قه‌راتی سازمان له ناوچه‌ی سلیمانی مایه‌وه ، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بوو كه رژێمی ئیران به هاوكاری كۆمه‌لێك به‌كرێگیراوی چلكاوخۆر پلانی ئه‌وه‌یان دارشتبوو كه هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاكانی سازمانی خه‌بات و چیان به سه‌ر یه‌كیه‌تی شۆرشگێران هێنا له ساڵی١٩٩٧ دا ، چۆن ئه‌وانیان قه‌ڵی عام كرد ئه‌مانیش به‌و ده‌رده به‌رن. به‌ڵام به خۆشییه‌وه سازمان به هۆی دۆستانی دلسۆزه‌وه ئاگادار دهكرێنهوهولهو پلانه شومه. به فه‌وری ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی زه‌روور بووه ئهیپێچنهوهو له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كاندا بار ئه‌كه‌ن به‌ره‌و ناوچه‌ی هه‌ولێر، بو تۆپزئاوا ناحییه‌ی رزگاری . ئه‌مانه‌ی لێره‌دا باس ده‌كرێ هه‌ر گێرانه‌وه‌كه‌ی ئاسانه‌و پێاو پێوه‌ی ماندو نابێ. ئه‌م خه‌یانه‌ت و جه‌نایه‌ته، داستانی زۆری له پشته و دڵنیام كه رۆژی خۆی هه‌موی ئه‌نوسرێ و بۆ مێژوو ئه‌مێنێته‌وه. داخم له‌وه‌ی مامۆستا كۆچی نابه‌وه‌ختی كرد‌و زۆر شتی له دڵدا بو نهیدركاندو پێ رِانهگهی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی لی ئاگادار كاتهوهو تێگهیهنیی . دیاره من خۆم ماوه‌ی چه‌ند سالێك له سازمانی خه‌بات دابرام ، دوایه‌ش كه تێكه‌ڵ بومه‌وه زۆری نه‌برد رێگای هه‌نده‌رانم گرته به‌رو به جه‌سته زۆر دوور كه‌وتمه‌وه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه كه ته‌مه‌نی لاویه‌تیم هه‌موی بۆ خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌م له رێبازی سازمانی خه‌باتدا بردۆته سه‌ر، برایه‌ك و ئامۆزایه‌كم له گه‌ڵ ده‌یان رفیقی خۆشه‌ویستم له‌م رێبازه پیرۆزه‌دا شه‌هێد بوون و زۆرم دۆستی خۆشه‌ویست له ناو سازماندا مابوو به حه‌ق دایم دڵم له لایان بووه‌و بۆیه‌ش له نزێكهوه له وه‌زعیان ئاگادار بوم. به‌م شێوه‌یه مامۆستا ژیانی كردوه‌و له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا له هه‌موی ئه‌م ناخۆشیانه‌ی باسم كردون مامۆستا بێ به‌ش نه‌بوه‌و سه‌رباری ئه‌مانه‌ش له ژیانی شه‌خسی دا به دایم له ره‌نج و عه‌زابدا بوه‌و زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانی له ناو مهقهرهكاندا، دوور له ماڵ و خێزانی به سه‌ربردوه به تایبه‌ت دوای شه‌هێد بونی كاك عبدولكه‌ریم كوره گه‌وره‌ی مامۆستا و مردنی مامۆستا ژن ، هاوسه‌ره‌كه‌ی مامۆستا كۆستێكی گه‌وره بو كه له مامۆستا كه‌وت . دوركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی بۆ هه‌نده‌ران، ئه‌م لێك دوركهوتنهوهو دابرانانه ئاسان نین. ئه‌م ناخۆشیانه كار ده‌كاته سه‌ر ئینسان ، به‌ڵام من له پێشدا باسم كرد، مامۆستا هه‌موو ژیانی نه‌ك هه‌ر هی شه‌خسی خۆی بگره ماڵ و منداڵیشی بۆ شۆرش له پێناو ئازادی گه‌ل و رزگاری نیشتمانه‌كه‌یدا ته‌رخان كردبوو، تا ئه‌و كاته‌ی گیانی به گیان ئه‌فه‌رین به‌خشی یه‌ك چركه‌ش له تێكۆشان كۆڵی نه‌داو زۆر جهسورانهو به شه‌هامه‌ته‌وه له ته‌نگانه‌و فه‌رحانیدا قسه‌ی خۆی ئه‌كردو ، بۆ یه‌ك ساتیش مل كه‌ج نه‌بوو له ئاستی نه‌یارانیدا. دیاره هێچ مرۆڤێك نییه كه هه‌ڵه نه‌كات ، ئه‌وه‌ی بێ هه‌له‌و په‌ڵه‌یه هه‌ر خوای بێ هاوتایه. وه‌ك مامۆستا خۆی له دێمانه‌یه‌كدا له ساڵی ٢٠٠٧ له گه‌ڵ رۆژنامه نووس كاك خالیدمحهممهدزادهدا ده‌فه‌رمێ: منیش هه‌ڵه‌م كردووه ره‌خنه‌شم له سه‌ره، به‌ڵام قه‌ت خه‌یانه‌ت و ناپاكیم له میلله‌ته‌كه‌م نه‌كردووه، و ئه‌فه‌رمێ: زۆر شتم كردون كه ده‌بوایه نهمكردبا و زۆر شتیشم نه‌كردوه ده‌بوایه بمكردایه. ئه‌مانه باس له سه‌داقه‌ت و راستی و دروستی مامۆستا ده‌كه‌ن. گه‌لی كورد زۆر كه‌ڵه‌پیاوی ئازا‌و لیهاتوی تیدا هه‌ڵكه‌وتووه ، مامۆستای رێبهریشمان یه‌ك له‌و كه‌ڵه‌پیاو و زانان ناودار و نه‌مرانه‌یه كه هه‌تا هه‌تایه ناوی ئازایه‌تی و شۆرشگێری له مێژووی گه‌لی كورددا تۆمار ده‌كرێ و پشتاو پشت تا ئه‌و رِۆژهی گه‌لی كورد ئازاد ده‌بێ له ژێر ده‌ستی دێته‌ده‌ر، شانازی به خۆی و رێبازه پیرۆزه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی لێره‌دا به كورتی خراێه به چاوی ئیوه‌ی خۆشه‌ویست وه‌ك له پێشدا باسمكردوه قه‌تره‌یه‌كه له ده‌ریای ره‌نج و كوێره‌وه‌ری و تێكۆشانی مامۆستا‌و رێبه‌رمان جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لالی حسینی یه . زۆر روداوی گرینگ بوه‌و روی داوه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه كه نهم نوسیون و یاداشتم نه‌كردون له بیر نه‌ماون ئه‌وه‌ی هاتۆته‌وه بیرم و له یادم ماوه نوسیومه و ئه‌گه‌ر كه‌م و كوریه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هه‌بێ، ئه‌بێ به گه‌وره‌یی خۆتان بم به‌خشن. ئه‌وه بزانن هیچی پێداههلكوتن وتهعریف له مامۆستا نییه، به‌ڵكوو هه‌موی راست و دروست روداوێكی مێژوییه‌و چیم دیوه‌و بیستومه بو ئێوه‌ی به‌رێزم گێراوه‌ته‌وه. زۆر شتی ده‌رون سازمانیش هه‌ن كه ناكرێ لێره‌دا بنوسرێن ، ئه‌وانه‌ش با بمێنی. هه‌زاران درودو سڵاو بۆ رۆحی پاكی رێبهرو پێشه‌وای هه‌میشه زیندومان مامۆستا شێخ جه‌لالی حسینی و هه‌مو شه‌هیدانی رێگای ئازای. هه‌ر شه‌كاوه بی ئاڵای كوردستان. مردن و سه‌رشۆری بۆ به‌كریگیراوانی داگیركه‌ری كوردستان. بروخی رژێمی گه‌نده‌ڵ و خوێنرِێژی كۆماری ئاخودان له‌ئێران، سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌رزی بۆ رۆله قاره‌مانه‌كانی گه‌لێ كورد به گشتی و شۆرِشگێرِانی رێبازی سازمانی خه‌بات،ی كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی.