به تۆمه‌تی ته‌بلیغ به دژی نیزام‌و ناردنی هه‌واڵه‌كانی ناو زیندان بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان، له لایه‌ن دادگای شۆرِشی ورمێ وه به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. جێگه‌ى باسه محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی نزیك به ٣ ساڵ پێش ئێستا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و له دادگای رژیم له‌شارى مه‌هاباد به تۆمه‌تی موحاربه‌و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به ١٨ ساڵ زیندان‌و گوزاتنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری ته‌به‌س مه‌حكووم كرابوو.
گوێ نه‌دان به ئاسه‌واره مێژووییه‌كانى شارى سنه
هه‌ر كه‌س سه‌ردانى پ

ارێزگاى كوردستان بكات، سه‌رێك له مووزه‌خانه‌ى شارى سنه ده‌دات. شوێنى موزهى سنه یه‌كێك له بینا مێژووییه‌كانى پارێزگاى كوردستانه كه له كۆتاییه‌كانى دهورهى ناسره‌دین شاى قاجار له‌لایه‌ن مه‌لا لوتفوڵلاى شێخولئیسلام قازى قازییهكانى ناوچه‌ى كوردستان دروست كراوه. ئه‌و مووزه‌یه كه هه‌ڵگرى چه‌ندین ئاسه‌وارى مێژوویی كۆن و به نرخه، له‌سه‌ره‌تایترین ئیمكاناتى راگرتنى ئاسه‌واره‌كان بێ به‌شه و نه‌ته‌نیا له ئیمكاناتى پێویست بێ به‌شه به‌ڵكوو به هۆى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ڵه زۆربه‌ى ئاسه‌واره‌كان لهدۆخێكى خراپ راگیراون. زۆربه‌ى ئاسه‌واره‌كان له حه‌وشه‌ى مووزه له‌به‌رده‌م با و باران له په‌نا دیوارى نماویی راگیراون و له‌مه‌ترسی له‌ناوچووندان و هه‌روه‌ها شوێنى راگرتنى ئیسك و پرووسكى ئهژدادى (ئیستوودان) كراوته به ستڵى ئه‌شغاڵ و ئه‌و كه‌سانه‌ى دێن بۆ مووزه به هۆى پیس بوون و گوێنه‌دان پێى، پاشماوه‌ى خواردن و شته ناپێویستهكانیان له‌ناو ئه‌و ئاسه‌واره مێژووییه فرێ ده‌ده‌ن و كه‌س نییه ئه‌و ئاسه‌واره بگوازێته‌وه بۆ شوێكى داپۆشراو كه دوور بێ له زیان دیتن. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى پێوه‌ندییدار ئاگادار كراونه‌ته‌وه به‌لام تا ئێستا به كرده‌وه هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه.
ئه‌ندامێكى دیكه‌ى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران به هۆى فشاره‌كانه‌وه شه‌هید بوو
یهكیًَك

ى دیكهله بریندارانى هێرشی جینایهتكارانهى هێزه‌كانى ئه‌رته‌شی عێراق له ١٩ى خاكه‌لێوه‌دا، له‌دواى ٢ مانگ به هۆى پێرانه‌گه‌یشتن و به‌ربه‌ستكردنى چاره‌سه‌رى زهرورى پزیشكى و كارشكێنى هێزه‌كانى سهركووتگهر، سه‌رله‌به‌یانى شه‌ممه ٢١ى جۆزه‌ردان له نه‌خۆشخانه‌ى به‌غدا موجاهیدى خه‌ڵق، مه‌نسوورى حاجیان شه‌هید بوو. به‌مجۆره ژماره‌ى كوژراوانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى ساڵى ئه‌رته‌شى عێراق گه‌یشته ٣٦ كه‌س.
شوراى میللى موقاوه‌مه‌ت وێراى مه‌حكووم كردنى ئه‌و ره‌وته و داواى كۆتایی هێنان به ئابلۆقه‌ى پزیشكى و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م یارمه‌تى پزیشكى و چاره‌سه‌رى باقى برینداره‌كانى كردووه و خوازیارى موحاكهممهى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌له شه‌هید بوونى مه‌نسور حاجیانى ده‌ورییان هه‌بووه و درێژه بهرهوته ده‌ده‌ن.
بارودۆخى مافى مرۆڤ له‌ئێران بێ بهزییانهیه
لهبهرهبهرى ساڵیادى راپه‌رینى سه‌رانسه‌رى خه‌ڵكى ئێران، سازمانى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى به ده‌ركردنى راگه‌یه‌ندراوێك را

یگهیاندووه، به تێپه‌رینى ٢ ساڵ له كاتى هه‌ڵبژاردنه ساختهیهكهى ١٢ى ژوئهنى ٢٠٠٩ بارودۆخى مافى مرۆڤ له ئێران هه‌روا بێ بهزییانهیه. ناره‌زایه‌تیه ئاشتیخوازانهكانى خه‌ڵك به توندترین شێوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه وه‌لام درایه‌وه و ئه‌و ره‌وته هه‌روا به‌رده‌وامه و به هه‌زاران كه‌س گیراون. زۆربه‌ى زیندانیان ده‌كه‌ونه به‌ر ئازار و شكه‌نجه و زۆرێك له تۆمه‌تباران به بێ بوونى دادگایێكى عادیلانه به زیندان مه‌حكووم ده‌كرێن و یان له‌سێداره ده‌درێن.
نرخى نان گه‌یشته ٥٠ به‌رانبه‌رى نرخى پێشووى
به پێى راپ

ۆرتى ههواڵدهرییهكى حكوومه‌تى، نرخى ئارد ٥٠ به‌رانبه‌رى پێشووى و نرخى نانیش ٤ به‌رانبه‌ر زیادى كردووه. به تێپه‌رینى ٦ مانگ له به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجداركردنى یارانه‌كان، هه‌واڵده‌رییه‌كان باس له قه‌یرانى نان له‌شارى تاران ده‌كه‌ن. درۆكردن له قه‌ربووكردنه‌وه‌ى گران بوونى نرخى ئاو و برق بۆته هۆى ئه‌وه‌ى نانیش نرخه‌كه‌ى به‌رز ببێته‌وه.
زیاتر له ٢٠٠ میلیارد دۆلار له حیسابی داهاتى پوولى ده‌ره‌وه دیار نییه
زیاتر له ٢٠٠

میلیارد دۆلار كه خراوته ناو حیسابی داهاتى پوولى ده‌ره‌وه (ئه‌رز) دیار نییه و نازاندرێ چۆن هه‌ڵگیراوه و له كوێ خه‌رج كراوه. هێندێك لهراپۆرتهكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نیا ١٥ میلیۆن دولار پووڵ له حیسابی زه‌خیره‌ى ئه‌رزى رژیم دا ماوه‌ته‌وه.
شه‌رى باڵه‌كانى رژیم و ئه‌گه‌رى گرتنى دهوروبهرییهكانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد
ئاخوند یه‌ز

دى جێگرى سه‌رۆكى خوبره‌گان وریایی دا به باڵه‌كانى رژیم و گووتى: نابێ كردهوهىسهربهخۆیانه بكه‌ین و بۆ هه‌لس و كه‌وت له‌گه‌ڵ ره‌وتى لارێ ده‌بێ گوێرایلى خامنه‌یی بین. روانگه‌ى ریبَهرى ئه‌وه‌یه كه جارێ نابێ ئاڵۆزى له وه‌لاتدا دروست ببێ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌حمه‌دى تهوكوولى سه‌رۆكى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى مه‌جلیس هێرشی كرده سه‌ر ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و ووتى: یاسا پێشێلكهرترین ده‌وڵه‌ت له دواى شۆرشه‌وه ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بووه و خوازیارى موحاكهممهى دهوروبهرییهكانى بوو، هه‌روه‌ها جێگه‌ى باسه كه ره‌حیم مه‌شایی دیار نه‌ماوه و هێندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو خراوته ژێر لێكۆَلینهوه.
تۆمار ك
ردنى ٩ هه‌زار ته‌لاق له‌ماوه‌ى ٧٥ رۆژدا به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكوومه‌تى میهر سه‌رۆكى سازمانى سه‌بت و ئه‌حواڵ ده‌ڵێ، له‌سه‌رتاى ساڵى ٩٠ تا ئێستا ٢٩٣ هه‌زار و ٤٨٦ منداڵ له‌دایك بووه و ٩٦ هه‌زار و ٣٩٥ هاوسه‌رگیرى و ٩ هه‌زار و ١٠٨ ته‌لاق تۆمار كراوه.
وێنه‌ى AFP: به‌ڵگه‌ى جینایه‌تى خامنه‌یی و به‌شار ئه‌سه‌د
به پێى راپۆرتى ئاژانسی فرانس پرێس، رۆژى شه‌ممه ٢١ى جۆزه‌ردان مه‌ئمورانى ئه‌منیه‌تى رژیمى سوریه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و لانى كه‌م ٢٢ كه‌سیان كوشت. ئه‌و وێنه‌یه، وێنه‌ى نارازیێكه كه له‌به‌شى سه‌ر فیشه‌كى به‌ركه‌وتووه.
جێگه‌ى باسه له‌دواى كۆچى نزیك به ٤٥٠٠ هاوهلاتی باكوورى سوریه بۆ خاكى توركیه به هۆى زه‌بر و زه‌نگى هێزه ئهمنیتیهكان، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریای تۆمه‌تباركرد به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وانه و راشیگه‌یاند, ئه‌و كرده‌وانه هۆكارن بۆ دروست بوونی قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی. هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا كۆشكی سپی داوای له سوریا كردووه به زووترین كات ئه‌و كرده‌وه سه‌ربازیانه رابگرێت و رێگه به‌چوونه‌ژوره‌وه‌ی تیمه‌كانی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی بدات.