میر‌حوسێن موسه‌وى. له‌كاتێكدا كه ده‌مێك بوو سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن وه‌لى فه‌قیهه‌وه دیارى كرابوو، پرۆسه‌ى ركابه‌رى و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌نیوان ئه‌و كه‌سانه ده‌ستى پێكرد و لهههنگاوێكى بێ وێنه و چاوبهستانهدا له‌چه‌ندین به‌رنامه‌ى ته‌له‌ویزیۆنى لایه‌نه‌كان به‌ره‌ورووى یه‌كدى بوونه‌وه و به ژیستێكى دیموكراسیانه هه‌ر لایه‌نه ته‌بلیغاتى بۆ خۆى ده‌كرد و هێرشی ده‌كرده سه‌ر لایه‌نى به‌رانبه‌رى و به‌خه‌یاڵ له كه‌شێكى ئازاد و دیموكراتیك ره‌وتى ته‌بلیغاتى هه‌ڵبژاردن به‌رێوه ده‌چێ. به زانینى ئه‌وه‌ى كه رژیمى ئاخوندى له‌ماوه‌ى ٣٢ ساڵى ته‌مه‌نى، داهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رى سیاسه‌تى فریو و چاوبه‌ست و درۆ بووه، خه‌ڵكى وریا وشاره‌زا لهسیاسهتهكانى رژیم ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان بهوهرچهرخان له هه‌لویست و كاركرد و مێتۆدى نیزام نه‌خوێنده‌وه و لێكدانه‌وه‌یان، درێژه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى چاوبه‌ست و فریو بوو. رژیم كه ساڵیانكه كه‌وتوته دۆخێكى ناڵه‌بارى سیاسی و ئابوورى و له‌ناوخۆ و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ قهیرانگهلێكى چاره‌سه‌رنه‌كراو به‌ره‌وروویه و ده‌مێكه له‌لاى زۆرینه‌ى هه‌ر زۆرى پێكهێنه‌رانى وه‌لاتى ئێران مه‌شروعیه‌تى له‌ده‌ست داوه، هه‌مدیسان بۆ دروست كردنى بازار گه‌رمى و كه‌ڵك وه‌رگرتن لهجۆرها فریو و به‌كارهێنانى پوولێكى زۆر هه‌وڵى دا زۆرترین ده‌نگده‌ر بێنێته سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و چاوى دونیاى ده‌ره‌وه‌ى پێ به‌ستى و واپیشان بدا كه رژیمێكى مه‌شروعه و هێشتاش خوازیار و جه‌ماوه‌رى هه‌یه و له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاكانى ئیدارى حكوومه‌ت دیارى ده‌كرێن. به‌زانینى ئه‌و راستیه به‌شێكى زۆرى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى و كوردستانى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ته‌حریم كرد و بانگه‌وازى به‌شدارى نه‌كردن له‌و هه‌ڵبژاردنه ساخته‌یه‌یان به‌رز كرده‌وه. به‌لام به‌و حاڵه‌ش خهڵكانیكى تینووى ئازادى كه به بچووكترین ئاڵوگۆر به لاى موسبه‌ته‌وه رازین و پاڵوێراوانى ئیسلاح تهلهبیان پێ باشتر له پاڵوێراوانى موحافیزه‌كار و باڵ نیزامى بوو، له‌نێو بژارده‌ى خراپ و خراپتر ملیان به بژارده‌ى خراپ دا و به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردن كرد و به‌و ئاواته‌ى كه‌شی تۆقینه‌ر و سه‌ركووتى له‌راده‌به‌ده‌ر ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یى و كاتیش بێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ئێران لابچێ، له‌سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان به ده‌نگى لاگیرى ئیسلاح ته‌له‌بان ئاماده‌بوون. زۆرى نه‌خایاند سه‌رجه‌م پێش بینیه‌كان له‌سه‌ر شانۆیی بوون و ساخته‌كارى و دیكتاتۆریه‌تى نیزام بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه وهرِاستگهرِا و لهههنگاوێكى دهغهڵكارانه ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیان به ده‌نگێكى زۆر لهسندووقهكانى هه‌ڵبژاردن هێنایه ده‌ره‌وه و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار به براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ناساند. به‌لام ئه‌و فریوكارییه وه‌ك جاران بههاتنهوهى سه‌رۆك كۆمارى داندراو بۆ سه‌ر مێزى كارى و هێوربوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه كۆتایی پێنه‌هات، به‌ڵكو ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه كه به كوده‌تا ناسرا گه‌وره‌ترین نارهزایهتیشى به‌دواى خۆیدا هێنا. به جۆرێك كه له‌یه‌ك رۆژدا ٤ میلیۆن كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاوارى ناره‌زایه‌تیان له دژى ده‌سه‌لاتداران به‌رز كرده‌وه. ناره‌زایه‌تیه‌كان به جۆرێك بوو كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارى ههڵبژاردنهكانیشیان نه‌كردبوو، تێكه‌ڵ به ناره‌زایه‌تیه‌كان بوون و راپهرێنێكى پرِشكۆیان دروست كرد.
به‌لام ئه‌و فاكته‌رانه‌ى بوونه هۆى به‌رێوه‌چوونى ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه له‌و قه‌واره بهربرینه لهپێتهخت و دڵى رژیمى ئێران و چه‌ندین شارى گه‌وره‌ى دیكه‌ى ئێران چى بوون و ئایا موسه‌وى و كه‌رووبی ده‌ور و كاریگه‌رییان تێیدا هه‌بوو؟
بێ گومان تێگه‌یشتن لههۆ و هانده‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌كان دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌یه‌مین خوولى سه‌رۆك كۆمارى به بێ خوێندنه‌وه و تاوتوێكردنى مێژووى ٣٢ ساڵى رابردوو هه‌م له‌كارو هه‌لس و كه‌وتى ده‌سه‌لاتى سیاسی ئێران و هه‌م له‌چوارچێوه‌ى خه‌باتى نه‌پساوه‌ى چین و توێژه‌كانى ئێران ناته‌واو و هه‌ڵه ده‌بێ. هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ده‌سه‌لاتى ئاخوندى سالانیكه له لاى زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگاى ئێران مه‌شروعیه‌تى نه‌ماوه و له‌گه‌ڵ قه‌یرانى ره‌وایی دهسهلاتهكهى رووبه‌روویه و ته‌نانه‌ت به‌شێكى زۆرى لایه‌نگران و شوێنكه‌وتووانى نیزام له‌ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى رابردوو له‌ده‌سه‌لات دابرِاون و به‌كرده‌وه خۆیان له‌به‌ره‌ى نه‌یارانى سیسته‌م دا بینیوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه یه‌كێك له گرینگ‌ترین و سه‌ره‌كى ترین فاكته‌ره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تیه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ٢٢ى جۆزه‌ردان كۆبوونه‌وه‌ى ره‌قى چه‌ندین ساڵه‌ى جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێران بوو. خه‌ڵكانێك كه ساڵیانیكه له‌گه‌ڵ زه‌بر و زه‌نگ و سه‌ركووت و شكه‌نجه و ئیعدام و كوشتن و زیندان به‌ره‌وروون و دۆخى ئابوورى به هۆى سیاسه‌تى نه‌زانانه و په‌ره‌دانى شهر و ئاژاوه له‌ناوچه‌كه و ته‌رخان كردنى پوولى خه‌ڵك بۆ پرۆژه زیانباره‌كان و گه‌مارۆ ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له خراپترین هه‌ل و مه‌رجى خۆى دابێ و به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵكشانى خه‌ساره كۆمهلایهتیهكانى وه‌ك ئیعتیاد و فه‌حشا و هه‌ژارى و مندالانى سه‌رشه‌قام و كچانى هه‌لاتوو له ماڵ و ...و ده‌یان كێشه‌ى تر ، بێ گومان له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر رووداو و جریقهێك ده‌ته‌قێته‌وه و خه‌ڵك ده‌رژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان. كه‌وایه ناتوانین بلێین ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه شتێكى كتوپرِ و یان ته‌نیا به هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٢٢ى جۆزه‌ردان بوو، به‌ڵكوو ده‌بێ بزانین خه‌ڵك له‌وماوه دورودرێژه‌ى هاتنه سه‌ركارى ئاخوندان له‌گه‌ڵ ده‌یان چه‌رمه‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى بهرووبووه و رقێكى یه‌كجار زۆرى له لا كۆببۆوه و له‌ئاكامدا به بیانووى ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردن و دروشمى ده‌نگى من كوا له‌سه‌ره‌تاوه، حه‌ماسه‌ى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌ریی پێكهێنا. بۆیه ناره‌زایه‌تى و خۆپیشاندانى خه‌ڵك درێژه‌ى ره‌وتێكى مێژوویی و خه‌باتێكى چه‌ندین ساڵه بوو و لهپێوهندییهكى دانهبراودابوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رووداوه‌كانى ٣٢ ساڵى رابردوو.
له لایێكى دیكه‌وه ده‌ور و نه‌خشى مووسه‌وى و كه‌رووبی له شكڵدانى ئه‌و بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه به‌ربه‌رینه چى بوو؟ هه‌ڵبه‌ت نابێ فه‌رامۆشی بكه‌ین كه ئه‌و كه‌سانه له چه‌ندین قۆناغى حهستهمى رژیم له پۆستى گه‌وره‌ى حكوومه‌ت دا، گه‌وره‌ترین ده‌وریان هه‌بووه بۆ پێش خستن و درێژكردنه‌وه‌ى مه‌وداى ته‌مه‌نى ده‌سه‌لات و به‌رپرسیاره‌تى به‌شێك له جینایه‌ت و سه‌ركووتى خه‌ڵك له لایه‌ن رژیمى ئاخوندان ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى ئه‌و كه‌سانه. به گومانى من ئه‌گه‌ر هه‌ركام له مووسه‌وى و كه‌رووبی ده‌نگیان بهێنایتهوه هه‌رگیز له‌به‌ره‌ى خه‌ڵكدا نه‌ده‌بوون و له‌سه‌ر ره‌وتى كۆنى ده‌سه‌لات به‌رده‌وام ده‌بوون و گوێیان له‌حاست هه‌ر سه‌ركووت و جینایه‌ت و سیاسه‌تێكى هه‌ڵه كه له‌ئاستى جیهاندا مه‌ترسی بۆ سه‌ر خه‌ڵك دروست بكردایه دهئاخنى و ده‌ورى مۆره له‌ده‌ستى ده‌سه‌لاتدارى بی ئه‌م لا و ئه‌و لاى وه‌لى فهقیهیان بۆ ماوه‌ى ٤ ساڵ درێژه پێده‌دا. به‌لام به ده‌ركه‌وتنى ئه‌وه‌ى كه ئیتر باڵى ئیسلاحخوازى ده‌وڵه‌تى له‌نه‌خشه‌ى سیاسی و به‌رێوه‌به‌رى وه‌لات دا جیچگه و پێگه‌یان نهماوهى و ماوه‌یان به‌سه‌رچووه وئیتر خۆشه‌ویستیى وه‌لى فهقیهیان نه‌ماوه و له لایه‌ن دهسهلاتدارنى نیزامه‌وه بوونه‌ته به‌شێك له‌مێژوو به ناچار پشتى جه‌ماوه‌رى ئازادیخوازیان گرت و بوونه هانده‌ر بۆ به‌رده‌وام بوونى ناره‌زایه‌تیه‌كان. خه‌ڵكى بێ باوه‌ر به پێكهاته‌ى نیزام له‌ژێر ناوى شه‌رى باڵه‌كان و لایه‌نگرى له مووسه‌وى و كه‌رووبی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان و تهزاهوراتى میلیۆنیان به دروشمى ده‌نگى من كوا به‌رێوه برد. شه‌رى خه‌ڵك شه‌رى هاتنه سه‌ر كارى موسه‌وى و كه‌رووبی نه‌بوو، به‌ڵكو شه‌رى نه‌مانى ده‌سه‌لاتى وه‌لى فه‌قیهه و گشت ده‌سه‌لات بوو، شه‌رى ئازادى و عه‌داڵه‌ت و دیموكراسی بوو، ئه‌و راستیه‌ش له‌درێژه‌ى رێپێوان و ناره‌زایه‌تیه‌كان لهدروشمى مردن بۆ دیكتاتۆرى جه‌ماوه‌رى نارازی كه به پیچه‌وانه‌ى دروشمه‌كانى موسه‌وى و كهورووبی كه پێداگرییان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى وه‌لى فه‌قیه و گه‌رانه‌وه بۆ بنه‌ماكانى شۆرشى ئیسلامى و خه‌تى ئیمام و به‌رێوه‌بردنى یاساى بنه‌ره‌تى ده‌كرد، به جوانى ده‌ركه‌وت. له‌راستى دا لهئاكامى به‌ریكه‌وتن و هاوته‌ریب بوونى قازانجى جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌هاتوو و باڵى ئیسلاح خوازى ده‌وڵه‌تى بزووتنهوهیێكى جه‌ماوه‌رى كه داواى مافى دیموكراسی و نه‌مانى رژیمى ده‌كرد، دروست بوو. هه‌رچه‌ند به پێى سیاسه‌تى له‌مێژینه‌ى رژیم خۆپیشانده‌ران به خراپترین و سامناكترین شێوه سه‌ركووت ده‌كران و له‌خوێندا ده‌گه‌وزان، به‌لام ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه وه‌رچه‌رخانێكى مێژووى بوو له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه و دیموكراسیخوازانهى خه‌ڵك و سه‌ره‌تاى چوونه ناو قۆناغێكى نوێى خه‌باتى خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر رژیم ده‌ستى پێكرد. بلاوبوونهوهى دیمه‌ن و وێنه‌ى جینایه‌ت و كوشتنه‌كانى جه‌ماوه‌ر به ده‌ستى جه‌لادانى رژیم له رۆژى رووناك پانتایی جینایه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت و رووى راسته‌قینه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى له‌لاى جیهانیان باشتر و راسته‌قینه‌تر له‌جاران پیشان دا. له‌هه‌مان كاتدا قهڵمبازێكى گه‌وره بوو له خه‌باتى ئازادیخوازى خه‌ڵك و بوو به گه‌وره‌ترین ئه‌زموون و ده‌ستمایه‌ى خه‌باتى دیموكراسیخوازى و جه‌ماوه‌ریی و مه‌ده‌نى.
هه‌رچه‌ند ئه‌مرۆ له‌دواى دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و راپه‌رینه شكۆداره، به هۆى سیاسه‌تى له‌راده‌به‌ده‌رى سه‌ركووت و پێشێلكارى مافى مرۆڤى ده‌سه‌لاتداران و هه‌روه‌ها كه‌م و كورییه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه، گه‌رم و گورییهكهى سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانه‌كان كه‌م ره‌نگ تر بۆته‌وه، به‌لام به‌و مانایه نییه كه ئیراده‌ى ئازادیخوازى و زهرفیهتهكانى راپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدان كۆتایی پێهاتووه، باشتر له‌هه‌ر كه‌سێك خودى ده‌سه‌لاتداران ده‌زانن كه ئه‌و شه‌پۆله نارهزایهتیهى له ٢٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ هه‌ڵسا، هێشتا نه‌نیشتۆته‌وه و تا دێ شه‌پۆڵه‌كه به‌رفراونتر و سامناكتر ده‌بێ.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ئاڵوگۆره خێراكانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و ئه‌فریقاى باشوور و راماڵینى ده‌سه‌لاته دیكتاتۆره‌كان یه‌ك له‌دواى یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ى تر ئیراده‌ى گۆران و سه‌رهه‌ڵدانى له‌ناو كۆمه‌ڵگاى ئێران به‌هێزتر كردووه. سه‌ركه‌وتنى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى خه‌ڵكى وه‌لاتانى تونیس و میسر و راپه‌رینه‌كانى خه‌ڵكى لیبى و سوریه و یه‌مه‌ن و باقى وه‌لاتان هانده‌رێكى به‌هێزن بۆ به‌رده‌وام بوون و مكۆر بوون لهسهرداواكردنى مافه‌ره‌واكانى خه‌ڵك له ئێران‌دا و ده‌كرێ گه‌شبین بین به سهرههڵدانیكى جهماهرى كه تاج و ته‌ختى حاكمان تیك رووخێنى.
له‌كۆتایی دا پێویسته بوترێ، كێشه و ناكۆكیه‌كانى ناوخۆى سیسته‌مى ئاخوندى و هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا، به هۆى كه‌وتنه ناو فازى قه‌یرانى ده‌سه‌لاتداریه‌تى به‌رده‌وام روو له زیادبوونه و درزى نێوان باڵ و لێپرسراوانى رژیم فراوانتر ده‌بێ و ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته قۆناغێك كه ئیتر قودسیه‌تى وه‌لى فهقیهش كه‌وتۆته مه‌ترسی، ئه‌و فه‌زا سیاسیه هه‌موو له قازانجى كۆمه‌لانى خه‌ڵكه و هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵك به ووشیارییه‌وه هه‌لى كێشه‌ى باڵه‌كانى رژیمیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنى به‌شی زیاتر، لهجهریانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٢٢ى جۆزه‌ردان قۆسته‌وه و كردیانه ئامرازێك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه لهبهربهرانبهر گشتیهتى نیزام، به دڵنیاییه‌وه هه‌لى نوێش ده‌تواندرێ به هه‌مان شێوه كه‌ڵكى لێوهربگیردرێ و یارمه‌تى قووڵ بوونه‌وه‌ى كێشه و ناكۆكیه‌كان له‌ناو خودى ده‌زگاى داپلۆسینهرى ئاخوندى بدرێ.
پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌ته‌كان و هه‌ل و مه‌رج بكرێ و بچووكترین ناكۆكیه‌كانیش كه‌ڵكى لێوه‌ربگیرێ و به ئیرادهیێكى قایمتر و ورهیێكى به‌رزتر له‌به‌رانبه‌ر زۆردارى ئاخوندان خۆراگرى و خه‌بات بكرێ. خه‌ڵكى كوردستانى ئێرانیش له‌و نه‌خشه‌رێگایه به‌رى نین و پێویسته له ره‌هه‌ندى نه‌مان و رووخان و كورت كردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتداریه‌تى هه‌نگاو بنێن هه‌روه‌ك رابردوو و به‌هه‌ست كردنى به‌رفراونتر بوونى خه‌باتى رزگاریخوازى له باقى شاره‌كانى ئێران ، كوردستانیش به یه‌ك ده‌نگ راپه‌رن و تێكه‌ڵ به شه‌پۆلى خرۆشانى جه‌ماوه‌رى بن.