ئه‌م سه‌ربازگه‌یه.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، شاندێكی باڵای هه‌ر دوو حیزبی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تیی دانا روهراباكهر، سه‌رۆكی «كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان و چاودێریكردن كرداری حكومه‌ت» كه سه‌ردانی عێراقی كردووه، له كۆنفهرِانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، ئاشكرای كرد كه حكومهمتی مالیكی له چوونی شانده‌كه بۆ ئهشرِهف رێگری كردووه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، سه‌رۆكی شاندی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا له‌م كۆنفهرِانسهدا كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی به‌سترا گوتی: ئێمه ده‌رباره‌ی تاوانی ١٩ی خاكهلێۆه (٨ی نیسان) دژ به دانیشتووانی ئهشرِهف و پێویستیی لێكۆڵینه‌وه له‌م بواره‌دا، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد. به‌ڵام رێگریكردنی حكومه‌تی عێراق له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئهشرِهف، ئێمه هان ده‌دات كه له كۆنگره‌ی ئه‌مریكادا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترمان هه‌بێت ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی كوژرانی ٣٥ كه‌س له دانیشتووانی ئهشرِهف.
شاندی كۆنگره‌ى ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ژمارێك له راوێژكارانی كۆنگرهیشی له‌خۆ گرتبوو.
شاندی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا پێ‌داگر بوو له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئهشرِهف و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی په‌لاماردانه‌كه‌ی ١٩ی خاكه‌لێوه و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ برینداره‌كانی ئهشرِهف، به‌ڵام بهرهورِووی رێگریكردنی حكومه‌تی مالیكی بووه‌وه كه پێشتریش رێگری كردبوو له چوونی شاندی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئهشرِهف. شاندی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا له كۆنفهرِانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، ره‌خنه‌ی له‌م رێگریكردنه گرت و نارِهزایهتیی خۆی دهربرِی.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ئهلحورِه له‌مباره‌وه گوتی: حكومه‌تی عێراق رێگریی كرد له چوونی شاندێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌ى ئه‌مریكا بۆ قه‌رارگای ئهشرِهف به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوژرانی ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی ئه‌م قه‌رارگایه و برینداربوونی ژمارێكی دی.
ئێستا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بهرِوونی ده‌ركه‌وت كه حكومه‌تی عێراق له ترسی ئاشكرابوونی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی حكومه‌تی عێراق له ئهشرِهف و تۆماركردنیان له لایه‌ن داووده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له ترسی سزادانی تاوانكاران و به‌كرێگیراوانی رژێمی ئێران له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ئاشكرا رێگری ده‌كات له چوونی هه‌ر شاندێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئهشرِهف. له كاتێكدا هه‌تا دوێنێ به فه‌رمانی وه‌لی فه‌قیهی كونهپهرستی ده‌یگوت موجاهیدین رێگری ده‌كه‌ن له دیدار و چاوپێكه‌وتنی دانیشتووانی ئهشرِهف له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئهشرِهفدا!