بنه‌ماڵه‌ی عینایه‌تی به ناوی سه‌ید ئه‌سعه‌د عینایه‌تی به پێكانی فیشه‌ك كوژرا و یه‌كێكی دیكهبهناوی سه‌ید مینه برینداربوو. شاهیده‌كانی ئه‌و رووداوه هۆی تێكههڵچوونهكهی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یان كێشه له‌سه‌ر شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێڵ راپۆرِت داوه.
راپۆرتدهرى تایبه‌تى مافى مرۆڤى ئێران ناسێندرا
ئه‌حمه‌د شه‌هید وه‌زیر

ی ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ماڵدیۆ وه‌ك نێردراو و راپۆرتدهرى تایبه‌تی مافی مرۆڤ بۆ ئێران دیاریكرا. مانگی خاكه‌لێوه‌ى رابردوو، به‌شداربووان له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ركردنی برِیارنامهیهك ده‌نگیان بۆ ناردنی نێردراوی تایبه‌ت بۆ دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا دا . ئه‌و برِیارنامهیه به ٢٢ ده‌نگی رازی له به‌رامبه‌ر ٧ ده‌نگی نارِازی په‌سند كرا،
ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان كه له ساڵی ٢٠٠٦وه دامه‌زراوه راپۆرتدهرێكى تایبه‌ت بۆ وڵاتێك بنێرێ . ئه‌و برِیارنامهیه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و سویده‌وه پێشكه‌ش كراوه‌بوو. به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و بهرێزیل و وڵاتانی تر پشتیوانیان له‌و بریارنامه‌یه كردوه ، به‌ڵام چین و رووسیا ئه‌و بریارنامهیان ڤیتۆ كردووه. كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆمیسیاری مافی مرۆڤی ئه‌و رێكخراوه و سه‌رۆكی گشتی ئه‌و رێكخراوه له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا نیگه‌رانیان له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته دهبرِیبوو . نێردراوی تایبه‌تی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤه‌وه دیاریكراوه ئه‌ركی پێداچوونه‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداربون له راپۆرته‌كانی له ئه‌ستۆیه و هه‌وڵ ده‌دات كه سه‌ردانی ئێران بكات و پێوه‌ندی رێكخراوه حكوومه‌ییه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان هه‌ڵبسه‌نگێنێ . پێشتر نێردراوی مافی مرۆڤی بۆ ئێران بریتی بوون له، رینالدۆ گالیندوپل (١٩٨٦ _ ١٩٩٣) و موریس كاپیتورن له ساڵی ( ١٩٩٤_ ٢٠٠٠) وه‌ك نێردراوی تایبه‌تی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند جار بۆ ئێران چوون و راپۆرتی جیاوازییان له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته بڵاوكردووه‌ته‌وه . پێوندی حكوومه‌تی ئیران له‌گه‌ڵ نێردراوانی مافی مرۆڤ كێشه‌ی لێ په‌یدا بووه و راپۆرته‌كان باس له گرینگی نه‌دانی به‌رپرسانی ئێرانی بۆ ئه‌و نێردراوانه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها زۆربه‌ى راپۆرته‌كانیان پێناخۆشوو بوونى لێپرسراوانى ئێرانى به‌دواوه بووه.
وریایی دانى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به ئیعدامى ٥ كه‌س
لێبووردنى

نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به ئیعدامى ٥ كه‌س كه ٣ كه‌سیان دایكن له لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه،وریایی دا. لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه له دادگاى لقى ٢ى هه‌مه‌دان مه‌حكووم به ئیعدام كراون، له‌كاتێكدا كه پارێزه‌ریان نه‌بووه. حورییه سه‌باحى ٤ منداڵى هه‌یه، له‌یلا حه‌یاتى كورێكى ١٠ ساڵه‌ى هه‌یه و روقیه خه‌لجى كچ و كورێكى هه‌یه. هاوسه‌ره‌كانیان گیردۆدهبوو به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و یان زیندانى هه‌تا هه‌تاییان. ئه‌وان هه‌روه‌ها بێ سه‌رپه‌نان و ناتوانن پشتیوانى له منداڵه‌كانیان بكه‌ن. راپۆرتى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى باس له‌وه ده‌كا كه ئه‌وان به هۆى هه‌ژارى ده‌ستیان بۆ قاچاخى ماده هۆشبه‌ره‌كان بردووه.
كاریگه‌رى كه‌ڵك وه‌رگرتنى مهشروباتى ئه‌ڵكۆڵى دایكان و باوكان له‌سه‌ر رۆڵَهكانیان
لێكۆڵ

ینهوهیێكى نوێى دامه‌زراوه‌ى جۆزێف راونترى له‌سه‌ر ٥٧٠٠ مێر منداڵى ته‌مه‌ن نێوان ١٣ تا ١٦ ساڵ ده‌رى ده‌خا كه ئه‌و مێرمندالانهى به به‌رده‌وامى شاهیدى مه‌ستى دایك و باوك یانن ٢ به‌رانبه‌رى مندالانى تر ئه‌گه‌رى كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و جۆره مهشروباتهیان بهرێژهیێكى زۆر تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه. لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان نیشانى ده‌ده‌ن كه چاودێرى كه‌مى دایكان و باوكان هۆى سه‌ره‌كى راكێشرانى مێرمندالان بۆ لاى مهشروباتى ئهڵكۆڵیه. ئاكامى لێكۆڵنهوهكه ده‌ڵی، هه‌رچه‌نده‌ى مێرمندالان كاتى زیاتر له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن ئه‌گه‌رى كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماده ئهڵكۆلیهكانیان تێدا زیاتر ده‌بێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌و مێرمندالانهى به به‌رده‌وامى شاهیدى مه‌ستى دایك و باوكیانن ئه‌گه‌رى تووش بوون به ماده ئهڵكۆلیهكانیان هه‌ر له‌ته‌مه‌نى مێرمنداڵى هه‌تا ٢ به‌رانبه‌ر زیاتر ده‌بێ.