بۆ سه‌ر خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى دایك و باوكى مردن. له‌دواى مردنى دایك و باوكى بۆ ماوه‌ێك ئازاد كرا. به‌لام له‌مانگى جۆزهردانهوهى بۆ جارێكى دیكه ده‌گیرێته‌وه و شكه‌نجه و لێدان سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه. بنه‌ماڵه‌كه‌ى چه‌ندین جار هه‌وڵى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌هاب ده‌ده‌ن به‌لام هه‌موو جارێ له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست و گاڵته‌پێكردن به‌ره‌وروو ده‌بن. له‌دواى هه‌ولێكى زۆر ئاگادار ده‌بن كه شه‌هاب پهرزیزى مردووه و ته‌رمه‌كه‌ى له ساردخانه‌یه.
ده‌رچوونی حوكمی به‌ندیخانه بۆ هاولاتییه‌كی خه‌ڵكی روانسه‌ر له پارێزگای كرماشان
هاولاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری روانسه‌ر سه‌ربه پارێزگای كرماشان به‌ناوی ئه‌كبه‌ر فه‌تحی له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی تاران به به‌ندیخانه حوكم درا. به‌پێی راپۆرِتی هه‌واڵده‌ری موكریان، ئه‌كبه‌ر فه‌تحی كه ماوه‌ی ١٥ مانگه له به‌ندیخانه به‌سه‌ر ده‌با له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی تاران به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ره‌وته‌كانی مه‌زهه‌بی به پێنج ساڵ زیندان له به‌ندیخانه حوكم درا.
ده‌وترێت ناوبراو ئێستا له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ماوه‌ى زیندانیهكهى تێ په‌ر ِدهكات.
سنه: پله‌ی گه‌رما به به‌رزترین رێژه‌ی له ٥٠ ساڵی رابردوو گه‌یشت
به‌پێی راپۆرِتهكانی ئیداره‌ی گشتی كه‌شناسی پارێزگای كوردستان پله‌ی گه‌رما له سنه له رۆژه‌كانی كۆتایی مانگی جۆزه‌ردان بۆ یه‌كه‌م جار به به‌رزترین رێژه له‌ماوه‌ى ٥٠ ساڵی رابردووی خۆی گه‌یشت و رۆژی شه‌ممه ٢٨ و یه‌كشه‌ممه ٢٩ى جۆزه‌ردان پله‌ی گه‌رما له‌و پارێزگایه گه‌یشته ٣٩ ده‌ره‌جه كه تۆمار كردنی ئه‌و پله‌یه له‌ماوه‌ى ٥٠ ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵسوورانی وێستگه‌ی كه‌شناسی ئه‌و شاره بێ وێنه بووه. هه‌روه‌ها له راپۆرِتی ئیداره‌ی گشتی كه‌شناسی پارێزگای كوردستان هاتووه كه: پله‌ی گه‌رما له ئاوایی ((سلین)) سه‌ربه شاری سه‌ولاوا رۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه به زیاتر له ٤٢ ده‌ره‌جه سه‌رووی خاڵ گه‌یشتووه كه ئه‌و رێژه‌یه‌ی گه‌رما له وه‌رزی به‌هار له‌و ناوچه‌یه بێ وێنه بووه. زیادبوونی پله‌ی گه‌رما له پارێزگای كوردستان و ئه‌گه‌ری هاتنی ته‌پووتۆز له رۆژه‌كانی داهاتووی كۆتایی ئه‌و حه‌وتوویه له‌و پێشبێنییانهی ئیداره‌ی گشتی كه‌شناسی پارێزگای كوردستانه.
ده‌ركردنی حوكمی به‌ندیخانه بۆ فهرههنگییهك له كوردستان
دادگای شۆرِشى رژیم له‌شاری سه‌قز، مامۆستایه‌كی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ى به ناوی محه‌ممه‌د مه‌نبه‌ری به زیندان مه‌حكووم كرد. پارێزه‌ری ئه‌و هاولاتییه له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان سهرهرِای پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ووتی: لقی یه‌كی دادگای شۆرِشی سه‌قز محه‌ممه‌د مه‌نبه‌ری به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی نه‌یاری رژێم و هه‌ڵسوورانی ته‌بلیغاتى له‌دژی نیزام به ٥ ساڵ به‌ندیخانه مه‌حكووم كرد كه ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان بۆ شه‌ش مانگ كه‌م بووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ووتنه كه ناوبراو رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ تێپهرِاندنی زیندانیهكهى، خۆی به گرتووخانه‌ی سه‌قز ناساندووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ساڵی رابردوو محه‌ممه‌د مه‌نبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دوای ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته له به‌ندیخانه به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ئه‌مریكا: رژێمی ئێران یارمه‌تى نیزامى تاقمه ترۆریستییهكانی شیعه مه‌زهه‌بی عێراق ده‌كات
رابێرت گیتس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ى جۆزه‌ردان رژێمی ئێرانی به یارمه‌تی نیزامی به تاقمه‌كانی توندره‌وی شیعه مه‌زهه‌ب له وولاتی عێراق تاوانبار كرد. ناوبراو له رایڵهی تی ڤی سی ئێن ئێن ووتی: نیگه‌رانی نفوزی ئێران له وولاتی عێراقه و داواكاره كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، ئه‌و بابه‌ته‌یه به جییدى بگرێ و به‌دواداچوونى بۆ بكا. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ووتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تی عێراق له حاڵی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی تاقمه‌كانی توندره‌وی شیعه مه‌زهه‌ب له‌و وولاتهن. رابێرت گیتس هه‌روه‌ها ووتی تووندرهوهكانی شیعه، به‌رپرسی زیاتری ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ن كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌و وولاته له عێراق كراوه‌ن كه خه‌ساره‌تی زۆریان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
كه‌ڵك له فێنك كه‌ره‌وه‌ى ناو ماشین وه‌رمه‌گرن، سه‌ره‌تان هێنه‌ره!!
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سوراى ماشینى په‌نجه‌ره داخراو ده‌بن، ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی هه‌ڵمژینى گازێكى كوشه‌نده و ژه‌هراوى. ئه‌گه‌ر سوارى ماشین بوون، خێرا سیسته‌مى فینككهرهوهى ماشینه‌كه هه‌ڵمه‌كه‌ن. له‌دواى چوونه ناو ماشین په‌نجه‌ره‌ى ماشینهكهتان داده‌نه‌وه و بۆ ماوه‌ێك راوه‌ستن تا هه‌واى ناو ماشینهكهتان دهگوردرێ. له‌دواى چه‌ند خووله‌ك ده‌توانن سیسته‌مى فێنك كه‌ره‌وه‌ى ناو ماشینهكهتان هه‌ڵكه‌ن. به‌لام ئه‌وكاره بۆ چیه؟ به پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان داشبۆرد و سهندهلى و سیسته‌مى فێنككه‌ره‌وه‌ى ماشین گازى "به‌نزن" دروست ده‌كه‌ن كه گازێكى ژه‌هراوى و سه‌رتان هێنه‌ره، (ره‌نگه به‌ده‌یان جار بۆنى پلاستیكى سووتاوتان كردبێ له‌ناو ماشینهكهتان، ئه‌وه گازى بهنزنه) بێجگه له سه‌ره‌تان هێنه‌رى ئه‌و گازه زیان به ئیسقانهكانیش ده‌گه‌ێنێ و ده‌بێته هۆى تووش بوون به ئانۆمیا(جۆرێك له‌سه‌رتان) و كه‌مبوونه‌وه‌ى خرۆكهكانى سپى خوێن. هه‌روه‌ها هه‌ڵمژینى زۆرى ئه‌و گازه ده‌بێته هۆى تووش بوون به لۆكمیا(جۆرێك له سه‌رتان كه پێوه‌ندى به خرۆكهكانى سپى خوێنه‌وه هه‌یه) و له‌هێندێك حاڵه‌تیش ده‌بێته هۆى له‌بارچوونى ئافره‌تانى دوو گیان.