ته‌رخان ئاواى شارى بانه له‌ناو ئاپۆراى حه‌شیمه‌تى خۆشه‌ویست و كوردپه‌روه‌رى بانه و ئاواییه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كرا.
لهپێوهندییهكى ته‌له‌فوونى دا له زمان دهبیرخانهى ناوه‌نديى سازمان، به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات و هاورێى دێرینى شه‌هید تۆفیق كه‌ریمپوور خه‌م و په‌ژاره‌ى خۆى به‌و بۆنه‌وه دهربرِى و پرِ به‌دڵ سه‌ره‌خۆشی به خزم و كه‌س و كارى راگه‌یاند و هاوخه‌مى خۆى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى خۆشه‌ویستى شه‌هید تۆفیق ده‌ربرى.
به‌رێز كاك بابه‌شێخ له‌وه‌سفى دایه به‌هێ دا خۆراگرى و موقاوه‌مه‌تى له‌راده‌به‌ده‌رى ناوبراوى بیرهێنایه‌وه و ووتى: دایه به‌هێ دایكى شه‌هیدى قاره‌مانى گه‌له‌كه‌مان له ریزى ئه‌و دایكانه دابوو كه رۆڵه‌كانیان به كوردایه‌تى و وهلاتپارێزى گۆش ده‌كه‌ن و رۆڵه‌ى وه‌ك شه‌هید تۆفیق كه له‌پێناو نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێكه‌ڵ به‌كاروانى شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى كوردستان بوو په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. دایه به‌هێ سه‌ره‌راى هه‌ستى به‌رزى كوردایه‌تى و دڵسۆزى بۆ خاكه‌كه‌ى به به‌رده‌وامى هانده‌ر و ورهبهخشێكى گه‌وره‌ى كۆرى هاوخهباتیهكانى كورِهكهى بوو و گه‌وره‌ترین شانازى بوونى رۆڵه‌كه‌ى له‌ریزه‌كانى شۆرش و سازمانى خه‌بات بوو. له‌دواى شه‌هیدبوونى شه‌هید تۆفیقیش بهوپهرى خۆراگرى و سێبوورییهوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه به‌ره‌وروو بوو و دڵنه‌وایی هاورێیانى شه‌هیدى سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ى ده‌دایه‌وه.
انا الله و انا الیه را‌جعون