ژماره‌ی ١١٥٤٤ جار پێشێلكردنی مافه‌كان له‌كاتیدا كه بونیان هه‌یه و له به‌ڵێننامه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ژمار ناكرێن، كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و راپۆرته نیشانى ده‌دا كه رێژه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانى مرۆڤ له‌چاو مانگی جۆزه‌ردانی ساڵى رابردوو ١٩ له سه‌د كهمبۆهتهوه و له‌چاو مانگی رابردووش ١٤ له‌سه‌د زیادی كردووه.
سه‌رژمێری گشتی به‌پێی جیاكردنه‌وه‌ى به‌شه‌كان:
كرێكاران
له جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٠، ١١٥٧١ بابه‌تی پێشێلكردنی مافی كرێكاران له ئێران، له‌لایه‌ن ناوندى سه‌رژمێرییه‌وه، تۆماركراوه.
به‌پێی راپۆرِتهكان، هه‌زاران كرێكار وه‌ك مانگی رابردوو حهقدهستهكانی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه و ناره‌زایه‌تی ژماره‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، لانیكه‌م ٩ جار كۆبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تی دهربرِینی كرێكارانى لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سهرهرِای بێكاری لانیكه‌م ١١٠ كرێكار، ١٥٢ كه‌سی دیكه له‌شوێنی كاره‌كانیان ده‌ركراون كه زیاتری ئه‌و دهركرانانه به هۆى داخرانی كارخانه‌كان بووه.
له مانگی جۆزه‌ردان، هه‌ڵسووراوێكی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ١٢ كه‌س بانگ‌كراون و ١٤ كه‌س موحاكه‌مه كراون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه وه‌ك جاران به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تى پێویست له شوێنی كار چه‌ندین رووداوه هاتووه‌ته پێشه‌وه و به‌و هۆیه‌وه لانیكه‌م ٦ كرێكار مردوون و ٢٦ كه‌سی دیكه به‌توندی برینداربوون كه‌له‌و بواره‌وه ده‌تواندرێت به ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه له‌یه‌كێك له به‌شه‌كانى پالاوگه‌ی به‌نزینى ئابادان كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له كرێكاران، له رێكه‌وتی ٣ ى جۆزه‌ردان ئاماژه بكه‌ین.
به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌روه پێشێلكردنى مافى كرێكاران له‌چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ١٣ له‌سه‌د زیادی كردووه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ١٤ له سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه.
كه‌مایه‌تییه‌كانی مه‌زهه‌بی
له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو ژماره‌ی ١٠٧ جار پێشێلكردنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كانی مه‌زهه‌بی له‌ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌ندى سه‌رژمێرییه‌وه، بلاو و تۆمار كراوه.
ئه‌و سه‌رژمێرییانه به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٣١ كه‌س له هاولاتییان و بانگكردنی ٣٧ كه‌س لههاوهلاتیانى به‌هاییه‌وه هه‌یه كه به‌شی زیاتریان به هۆى بوونى زانكۆی مه‌جازی بههاییهكانهوه بووه. هه‌روه‌ها ده‌زگای داد ٥ كه‌س له هاولاتییانی له كۆی گشتی به ٤٠٢ مانگ زیندان مه‌حكوم كردووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییانه پێشێلكردنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كانی مه‌زهه‌بی له‌چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٣٦ له‌سه‌د زیادی كردووه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٩ له‌سه‌د زیادیكردووه.
كه‌مایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی
له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، ٥٨ جار پێشێكردنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌ندى سه‌رژمێری و كۆمه‌ڵی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئێران تۆمار و بلاوكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرِتانه، ٣٧ هاولاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ٣ كه‌س بانگ‌كراون و ٧ كه‌سیش موحاكه‌مه كراون و ده‌وترێت كه ته‌نیا ٣٣ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌و مانگه له‌و به‌شه‌دا هاولاتیانی ئازه‌ری پێكی ده‌هێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاولاتییه‌كی كورد، له‌لایه‌ن دادگای شۆرِش، به ١٤٤ مانگ زیندان مه‌حكوم كراوه و دوو كه‌س له كۆڵبهرانى كورد له سه‌رسنووره‌كان به فیشه‌كی هێزه‌كانی رژیم كوژراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌روه پێشێلكردنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی له‌چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٧ له‌سه‌د كه‌م بۆتتهوه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٥٣ له سه‌د كه‌م بوونه‌وه‌ی به خووه‌وه بینیوه.
پیشه‌یی
له مانگی رابردوو ٧ پێشێلكاری مافی پیشه‌یی له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرییه‌وه تۆماركراوه. زیاتری ئه‌و سه‌رژمێرییانه پێوه‌ندی به ده‌ستبه‌سه‌ركران و بانگكرانی هه‌ڵسووراوانی پیشه‌یی مامۆستایی بووه. هه‌روه‌تر له مانگی جۆزه‌ردان بابه‌تێكی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی دهربرِین له‌لایه‌ن پیشه‌وه‌رانى جوجهخانهكان روویداوه.
به‌پێی ئاماره‌كان پێشێلكردنی مافی پیشه‌یی له‌چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٢٢ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌تر له‌چاو مانگی رابردوو ٥٨ له سه‌د كه‌م بۆته‌وه.
فه‌رهه‌نگی
له‌مانگی جۆزه‌ردان، لانیكه‌م ٥ بابه‌تی پیشێل كردنی مافی فه‌رهه‌نگی تۆمار كراوه. ئه‌و سه‌رژمێرییانه پێوه‌ندیان به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢ كه‌س له هه‌ڵسووراوانی فه‌رهه‌نگی، قه‌ده‌غه كرانی چالاكى هونه‌رمه‌ندێك، بهرِێوهنهچوونی كۆنسێرتێكی گروپێكی موسیقاژه‌ن و حوكم درانى ههڵسووراێك له‌و به‌شه‌دا به ٦ مانگ به‌ندیخانه بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان پێشێلكردنی مافی فه‌رهه‌نگی له چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٢ له‌سه‌د زیادی كردووه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو شه‌ش له‌سه‌د زیادى كردووه.
ژنان
له مانگی جۆزه‌ردان، ٨ بابه‌تی پێشێلكردنی مافی ژنان تۆمار كراوه. به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كان، ٢ كه‌س له هه‌ڵسووراوانی ژنان ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له هه‌ر دوو بابه‌ت به بیانووی بێ حیجابی به هێنانی فشار و به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ژنان بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا سێ حاڵه‌تى كوشتن له ژێر ناوی نامووس روویداوه كه شوێنی روودانهكانیان پارێزگاكانی، هۆرمزگان، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و كوردستان بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان پێشێلكردنی مافی ژنان له چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٢٥ له‌سه‌د زیادی كردووه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٢٥ له سه‌د زیادى كردووه.
مندالان
له مانگی رابردوو ٤ راپۆرِت له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مندالان له‌لایه‌ن واحیدی سهرژمێرییو بلاوكراوهى كۆمه‌ڵی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئێران تۆمار كراوه و ته‌واویان پێوه‌ندیان به ته‌عدا و ئازاری جنسی بۆ سه‌ر مندالان له پارێزگاكانی تاران و فارس هه‌بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان پێشێلكردنی مافی مندالان له‌چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ٢٥ له‌سه‌د زیادی كردووه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو هیچ شێوه گۆرِانكارییهكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
له‌سێداره‌دان
به‌پێی راپۆرِتهكان، له مانگی جۆزه‌ردانی ئهمسالأَ ٥٠ هاولاتی له شوێنه جۆرِاوجۆرهكانی وولات له‌سێداره دراون كه ته‌نیا ١٧ بابه‌ت له‌و حوكمانه له به‌رچاوى خه‌ڵك بووه و تۆمه‌تی ١٥ كه‌سیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی داد (( ته‌عدا به زۆر)) راگه‌یه‌ندراوه.
هه‌روه‌ها ٣٤٧ كه‌سیش به سێداره مه‌حكوم كراون كه تاوانی زیاتریان قاچاخی مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یه‌ندراوه.
به‌پێی ئاماره‌كان ده‌ركردن و بهرِێوهبردنی حوكمى سێداره له چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ٢٥ له‌سه‌د زیادی كردووه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٣١ له سه‌د زیاد بوونی به خۆیه‌وه بینیوه.
خوێندكاران
له مانگی رابردوو ژمارهی٧٣ بابه‌تی پێشێلكردنی مافی خوێندكاران له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێرییه‌وه تۆمار كراوه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییانه لانیكه ٣ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ركراون و كه‌سێكیش له‌لایه‌ن دادگای شۆرِش حوكم دراوه. ٤٢ خوێندكار له كۆی گشتی به ٢٠٤ مانگ زیندان مه‌حكوم كراون كه ته‌نیا ٤٠ كه‌سیان هۆى مهحكووكرانیان پێوه‌ندی به په‌روه‌ندی ((كوی زانكۆی تاران))ه‌وه بووه.
بابه‌تێكی جیاكردنه‌وه‌ی جنسی، دوو بابه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بلاوكراوه‌ی خوێندكاری، ٨ بابه‌ت دوورخستنه‌وه‌ی له خوێندن به‌شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو،١ بابه‌ت بێبه‌شكردن له خوێندن، ١ بابه‌ت بانگكردن بۆ دادگا و ١ بابه‌تیش بانگكردن بۆ كومیته‌كانی چاودێری له بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی پێشێكردنی مافی خوێندكاران له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو دا بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان پێشێلكردنی مافی خوێندكاران له چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٦٥ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٣ له سه‌د زیادی كردووه.
به‌ندكراوان
له مانگی جۆزه‌ردان، ٣٥٤ بابه‌تی پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێریی و بلاوكراوهى كۆمه‌ڵی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئێران بلاو و تۆمار كراوه. ئه‌و ژماره‌یه پێوه‌ندی به ٥٢ بابه‌تی شكهنجهدانی به‌ندكراوانی بێ پشتیوان، ١٢ بابه‌ت پێرِانهگهیشتنی پزیشكی به‌و به‌ندكراوانه‌ی كه له بارودۆخێكی ناله‌بار به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ٤ بابه‌ت نه‌بوونی پارێزه‌ر كه له مافی سه‌ره‌تایی به‌ندكراوان دێته ئه‌ژمار كردن، ١٢ بابه‌ت گواستنه‌وه بۆ ژووره‌كانی تاكه‌كه‌سی، ١٧ بابه‌ت به‌ربه‌ست خستنه سه‌ر، ١٥ بابه‌ت گواستنه‌وه‌ی ئیجباری و یان دوورخستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه یان شارێكی دیكه، ٢٨ بابه‌ت پهروهندسازی بۆ به‌ندكراوانی ناو به‌ندیخانه، ١٣٤ بابه‌ت فشار و ههرِهشه خستنه سه‌ر به‌ندكراوان و ٣٩ بابه‌تیش راگرتنی به‌ندكراوان له شوێنگه‌لی ناله‌بار.
ئه‌وه لهحاڵیكدایه كه هۆدا سابیر له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانى كرا‌و له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین كه به نیشانه‌ى نارهزاتی دهربرِین به مردنی هاڵه سه‌حابی هاورَێ له‌گه‌ڵ چه‌ند بهندكراواێكی دیكه‌وه ده‌ستیان دابووه مانگرتن له خواردن، به هۆی ناره‌حه‌تى دڵه‌وه لهجهریانى مانگرتنه‌كه‌دا گیانی دا.
هه‌روه‌ها له مانگی جۆزه‌ردان ٢٦ به‌ندكراو ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن كه زیاتری ئه‌و مانگرتنانه سیاسی بووه له چوارچێوه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هاڵه سه‌حابی و هۆدا سابیر.
به‌پێی ئاماره‌كان پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان له‌چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٥ له‌سه‌د زیادی كردووه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٢٧ له سه‌د زیادبوونی به خۆوه بینیوه.
بیرورِا و ئازادی رادهربرِین
له مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌ی ١٠٩ بابه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له به‌شی بێرورِا و ئازادی رادهربرِین له‌لایه‌ن هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئێران بلاو و تۆمار كراوه.
به‌وپێیه ١٦ كه‌س له هه‌ڵسووراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ٢ كه‌س موحاكه‌مه كراون، ٢ كه‌س بۆ دادگا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بانگ‌كراون. هه‌روه‌ها شاهیدی ٣٠ بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ری به كۆمه‌ڵ بووین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ١٦ كه‌س له هه‌ڵسووراوان له‌لایه‌ن لقه‌كانی جیاجیای دادگاكانی شۆرِش له وولات، به گشتی ٨٢٨ مانگ زیندان و دانی ٣٠٠٠٠٠٠ قرِان سزای پووڵی مه‌حكوم كراون.
هه‌روه‌ها وه‌ك رابردوو لانیكه‌م شاهیدی ٥ بابه‌تی سه‌پاندنی سانسۆر و ١ بابه‌تی تێكدانی هێڵی ئینته‌رنێت بووین.
٦ بابه‌ت ههرِهشه و تۆقاندنی هاولاتیان، ٨ بابه‌ت درووستكردنی كه‌شی ئاسایشی، ٥ بابه‌ت به‌رگری كردن له كۆبوونه‌وه، بهرِێوهبردن و قسه‌كردن، ٢ بابه‌ت لێدان و كوتان و ١ بابه‌ت كوشتن و تیرۆر له بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی پێشێلكردنی مافی هاولاتییان له به‌شی بیرورِا و ئازادی رادهربرِین بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان پێشێلكردنی مافی بیرورِا و ئازادی رادهبرِین له چاو مانگی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی ٥ له‌سه‌د كه‌م بۆته‌وه و هه‌روه‌ها له‌چاو مانگی رابردوو ٤٧ له سه‌د زیادبوونی به خووه بینیوه.