لاوان و په‌سه‌ند كردنى چه‌ند ئامانجێكى گرینگ و پێویست بده‌ن.
گوومانى تێدا نیه كه لاوانى كورد به درێژایی بزوتنه‌وه‌ى ئازادى خوازى هه‌ر ده‌م سووته‌مه‌نى ئه‌و خه‌باته بوون و به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌ركه‌كانى شۆرشهكهمان له سه‌ر شانى وان بووه به‌لام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست و له حاست ره‌نج و ماندوو بوونى ده‌ور و نه‌قشى نه‌دراوه‌تێ له مه‌سه‌له گرینگه‌كاندا و به زۆرى په‌راوێز خراوه.
هه‌ر ئه‌م بێ لوتفیانهى كه له‌گه‌ڵیان كراوه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و جیله رێگه نه‌ده‌ن مافه‌كانیان له‌وه زیاتر پێخوست بكرێ و له بهرچاونهگیرێن. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له ناوه‌ند و سازمانى جۆراوجۆردا خۆیان رێكخستووه و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیهكانیان و شانبه‌شانى چینه‌كانى دیكه، له هه‌وڵدا بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانیان.
ئه‌و ناوه‌نده‌ى كه له ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران‌دا وه‌ك داشدارى به‌شێك له لاوانى خوێن گه‌رمى كوردستان هاتۆته گۆرِێ چه‌ندین ئامانجى دیارى كردوه كه له‌و پێناوه‌دا هه‌نگاوه‌كانى چر ده‌كاته‌وه، كه من هه‌وڵ ده‌ده‌م له چه‌ند به‌شدا خاڵ به‌خاڵ ئیشاره‌یان پێ بده‌م و شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌م.
بی شك نه‌بوونى هوشیارى له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا ده‌ردێكى كوشنده بووه، كه به درێژایی مێژوو خۆمان ئاكامه خراپه‌كانى ده‌بینین و زهرهرهكانیشیمان به سه‌ردا شكاونهوه. بۆیه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى ئێمه وه‌ك ناوه‌ندى لاوان په‌ره‌پێدانى راده‌ى هوشیارى لاوان له باره‌كانى فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌لایه‌تى و سیاسى و حقوقی له كۆمه‌ڵگاى كوردستاندایه.
له ماوه‌ى ٣٢ ساڵ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له ئێران و رژیمهكانى پێش ئه‌ویش یه‌كێك له هه‌وڵه‌كان پاكتاوى فه‌رهه‌نگى نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه. ئێمه كه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و زمان و كه‌له‌پوورێكى تایبه‌ت به خۆمانین و به‌وانه‌وه ناسراوین، دژمنان هه‌وڵیان داوه له‌و باره‌دا فهرههنگهكهى خۆمان لێ بزركهن و هانمان بده‌ن به‌لاى فه‌رهه‌نگى لاوه‌كیه‌وه. هه‌ر وه‌ك رژیمى ئێران زۆر بهچرِى كارى له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كردوه و به‌رده‌وامه له سه‌رى و تا راده‌یه‌كیش هه‌وڵه‌كانى جێگه‌یان گرتووه. بۆنمونه كاتێ له‌گه‌ڵ لاوێكى كوردستانى ئێران قسه ده‌كه‌ى به‌شى زۆرى قسه‌كانى له وشه‌و پیتى فارسى پێك هاتووه یان پۆشینى جل و به‌رگى كوردى زۆر كاڵ و كه‌م ره‌نگ بۆته‌وه، و له هه‌موو عه‌یبتر و غه‌له‌ت تر ئه‌وه‌یه كه به گوێى خه‌ڵكى ئێمه‌دا كراوه كه به كارهێنانى فه‌رهه‌نگ و كهلهپوورى فارسه‌كان نیشانه‌ى پێشكه‌وتن و تێگه‌یشتنه.
به‌لام له بنه‌ره‌تدا به كارهێنانى فه‌رهه‌نگى بێگانه و لاوه‌كى ده‌رخه‌رى دواكه‌وتووییه و پاراستنى فه‌رهه‌نگى ره‌سه‌نى كورد نیشانه‌ى تێگه‌یشتن و پێشكه‌وتنى تاكى كورده. ئه‌و راستیه‌ى باسم كرد هانمان ده‌دا كه وه‌ك لاوى كورد خه‌باتێكى جیددى بۆ پووچهلكردنهوهى پیلانى دژمنان بنێین و فه‌رهه‌نگى ره‌سه‌نى كوردى په‌ره‌پێ بده‌ین و چیتر رێگه نه‌ده‌ین كه فه‌رهه‌نگه غهڵهتهكان له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ببنه‌وه به‌باو و گه‌له‌كه‌مان فه‌رهه‌نگه ره‌سه‌نه‌كه‌ى خۆیان لێ وون بێ.
له بارى سیاسیه‌وه، لاوانى ئێمه له رابردووش‌دا له هه‌ره سیاسیه‌كانى وه‌لاتى ئێران بوون و هه‌ستى ئازادیخوازى و به‌ره‌نگارى دژمنان و داگیركه‌ران به ئه‌و پهرِى خۆى گه‌یشتبوو، ئینقلابى ساڵی ١٣٥٧ى كۆچى خۆرى ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه كه كاتێ ده‌رگاى به‌ندیخانه‌كانى رژیمى شایان شكاند و بهندیهكانیان ئازاد كرد، به‌شى زۆرى سیاسیه‌كان كورد بوون و له سه‌رخستنى شۆرشى گه‌لانى ئێران، خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى و لاوان به‌تایبه‌ت له رووخانى قه‌لاى زۆردارى له كوردستاندا ده‌ورى سه‌ره‌كیان بینى. هه‌ر به دواى هاتنه سه‌ركارى رژیمى ئاخوندان ئه‌وه لاوانى كوردستان بوون كه كوردستانیان كرده سهرنگهرى دژایه‌تى داگیركه‌ران، وه دیفاع له نه‌ته‌وه و خاك بووه هێمایێك كه كوردستان به سه‌نگه‌رى ئازادگان بناسرێ. به‌لام به داخه‌وه زۆرى نه‌برد كه به‌شێكى زۆر له لاوانى ئێمه كه‌وتنه داوى پیلانه شوومهكانى ئاخوندانى داگیركه‌ره‌وه و تووشى ده‌یان ده‌ردى كوشنده‌ى كردن و ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ى كوردستان به ده‌ست به‌لاى موخه‌دیرات و زۆر دیارده كه داوه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه ته‌نراوه، كاڵ بۆته‌وه. بۆیه یه‌كێك له ئامانجه بنهرِهتیهكانمان له‌قاودانى ئه‌و سیاسه‌ت و پیلانانه‌ى رژیم بۆ لاوانه و هاوكارى كردنیانه بۆ رزگار بوون له ده‌ست به‌لاى ئیعتیاد و به سیاسی كردنه‌وه‌ى كوردستانه. هه‌ر وه‌ك ئه‌ره‌ستوو ده‌ڵێت: هه‌ر كۆمه‌ڵگایێك سیاسى نه‌بێت سه‌ركه‌وتنى مه‌حاڵه.
هه‌روه‌ها له بارى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه كوردستان به هۆى سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و قێزه‌ونه‌كانى رژیمى ئاخوندى ئێرانه‌وه تووشى ده‌یان دیارده‌ى خراپى كۆمه‌لایه‌تی بووه كه سه‌رچاوه‌ى به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و دیاردانه هه‌ژارى له راده‌به‌ده‌ره، رژیمى ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ركاریه‌وه ئابڵووقه‌ى خسته سه‌ر كوردستان و نه‌ته‌وه‌ى كورد له هه‌موو خێر و بێرێكى ئێران بێ به‌ش كرا. هه‌ر بۆیه به‌شێكى به‌رچاو له خه‌ڵك روویان له سنوره‌كانى عێراق كرد بۆ دابین كردنى بژێوى ژیان و به‌شێكى زۆرى دیكه‌ى خه‌ڵك بۆ كار و كه‌سابه‌ت روویان له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانى ئێران كرد. نه‌بوونى كار و كه‌سابه‌ت له ناوچه كوردنشینهكانى ئێران بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى كوردستان له ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه بژین و هه‌ر ئه‌وه بۆته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌دان دیارده‌ى كۆمه‌لایه‌تى وه‌ك بێكارى، ئیعتیاد، دزى، ته‌لاق و...هتد. كه ئه‌و دیاردانه زهربهیێكى گه‌وره و كاریگه‌رى له جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردستان داوه، چاره‌سه‌رى ئه‌و دیاردانه هه‌رچه‌ند پلانى تۆكمه‌ى ده‌وێ و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا حه‌سته‌مه به‌لام ووریاكردنهوهى كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵته‌كاندنى هۆ و سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانیان و روونكردنه‌وه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌توانێ خزمه‌تێك بێت له ئێستادا و هه‌روه‌ها دارشتنى پلانى باش و به‌كه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌رى دیارده كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوه سیاسى و مه‌ده‌نیه‌كان به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانى لاوان بۆ داهاتوو و له دواى رژیمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى، ده‌توانێ ئه‌و دیاردانه له كوورت ماوه‌دا كاڵ یان هه‌ر نه‌هێڵێ.
هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانى كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوه‌ند و رێكخراوى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا یه‌كێك له هه‌نگاوه گرینگ و ئامانجه نهگۆرهكانیان دابین كردنى مافى نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها مافى چینه جۆراوجۆره‌كانى ناو كۆمه‌ڵه، بێ گوومان بوونى ووریایی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ماف بۆ هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگاى ئێمه گرینگه و نه‌بوونى هۆشیاریش كێشهیێكى گه‌وره‌یه كه ئێمه‌ى كورد به‌داخه‌وه تا ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵى دهستهوئێخهین. ئه‌م كێشه‌یه نه‌ك ته‌نها لاوانى ناوخۆى كوردستان گیرۆده‌ین به‌ڵكوو ئه‌وانه‌یشى روو له ریزه‌كانى شۆرش ده‌كه‌ن وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌و مه‌سه‌له گرینگه ناده‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌شى زۆریان له دواى دامركاندنى ئیحساساتێك كه هه‌یانه، له ریزدا نامێنن.
لێره‌دایه كه ئه‌ركى ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانى لاوان به‌تایبه‌ت ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه كه ده‌بێ هه‌وڵى جیددى بده‌ین بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ى هۆشیارى له بارى مافهوانیهوه كه ئێمه‌ى كورد مافه‌كانمان چین و رێگه‌ى به‌ده‌ست هێنانیان كامانه‌ن و ئه‌و تێچوو و باجانه‌ى كه ده‌بێ له‌و پێناوه‌دا بیده‌ین چین.
كوردستانى ئێران خاوه‌ن سروشتێكى جوان و رازاوه‌یه، ئه‌م ژینگه جوانه‌ى ئێمه به‌داخه‌وه به هیچ شێوه‌یێك پارێزگارى لێ ناكرێ. هێزه‌كانى رژیمى داگیركه‌رى كوردستان به به‌رده‌وامى و به بیانووى جۆراوجۆر له هه‌وڵى سووتاندن و برین و ووشكاندنى داروده‌وه‌ن و لێرهوارهكانى وه‌لاتى ئێمه‌ن و بچووكترین گرینگى و بایه‌خێك به ژینگه‌ى ئه‌و وه‌لاته ناده‌ن. به ده‌ر له هه‌ڵسووكه‌وتى خراپى داگیركه‌ران له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى وهلاتهكهماندا، مخابن خه‌ڵكى كوردستانیش تا ئێستا هه‌وڵى پارێزگارى و خاوێن راگرتنى ژینگه‌یان نه‌داوه. هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته نائوسوولى و غهڵهتهكانى رژیمیش دا به زۆرى بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه. بۆیه ژینگه‌ى وه‌لاتى ئێمه به شێوه‌یێكى گشتى له مه‌ترسیدایه و پێویسته هه‌ر تاكێكى كوردستان له‌وه ئاگادار بكرێته‌وه كه له‌ناوچوونى ژینگه به ماناى له ناوچوونى ژیانى مرۆڤایه‌تیه. پێوه‌ندى مرۆڤ به ژینگه پێوه‌ندى پێویستى و دابین كردنه، هه‌رچى پێداویستى مرۆڤه سه‌رچاوه‌كه‌ى ژینگه‌یه، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما پاراستنى ژینگه به‌ماناى پاراستن و سالم ژیان كردنى مرۆڤه‌كانه.
په‌ره‌پێدانى زانیارى له باره‌ى وه‌رزش و باره هونه‌رییه‌كان له ناو لاوان‌دا یه‌كێكى دیكه له ئه‌ركه گرینگه‌كانه بۆوه‌ى لاوان زیاتر هان بدرێن بۆ ئه‌و جۆره چالاكیانه به تایبه‌ت وه‌رزش.
به‌و پێ یه به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه بوونى هۆشیارى و زانیارى له سه‌ر ئه‌و خالانه‌ى باس كران زۆر زه‌رووریه و ناوه‌ندى لاوان ده‌بێ پلانێكى تۆكمه‌ى بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌بێ و به ووردى كاریان له سه‌ر بكات.