رایانگه‌یاند: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى په‌رله‌مانى ئورووپا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌شره‌ف ده‌كا نه‌ك هاریكارى كردنى رژیمى ئێران. كۆمه‌ڵه‌ى نووسه‌رانى كورد له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ده‌ڵێن، له كاتێكدا به‌هۆی پشتگیریكردنی له تیرۆر و ده‌ست وه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتان، حكومه‌تی ئێران هه‌ر دێت و زیاتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سزا ده‌درێت، له كاتێكدا گه‌لی سته‌ملێكراوی ئێران خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ راماڵینی یه‌كجاره‌كیی دیكتاتۆریی مه‌لاكان له ئێران، له‌كاتێكدا سه‌ركوتكردنی په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق له سه‌ر ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و له‌سه‌ر داواكاریی حكومه‌تی داپڵۆسێنه‌ری ئێران به‌رده‌وامه و رۆژ نیه هه‌واڵی دڵته‌زێن و ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی نوێ له‌م كامپه ده‌روونی مرۆڤی خێرخواز لیره‌و و له‌وێ نهههژهنێت،... به لامانه‌وه زۆر سه‌یر بوو كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنفهرِانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران له تاران، پێشنیاریكردووه لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبێت به به‌شداریی نوێنه‌رانی حكومه‌تی ئێران و حكومه‌تی عێراق و نوێنه‌رانی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی. لهوراگهیهندراوهدا هاتووه حكومه‌تی ئێران به‌شێكه له كێشه‌كه نه‌ك چاره‌سه‌ر! هه‌روه‌ها له‌٢ خاڵدا داواده‌كه‌ن:
١. ئه‌و لێژنه و پێشنیاره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هه‌نگاوێكی نه‌شیاو، نایاسایی و نابه‌جێ ده‌زانین و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین. چون ئه‌م په‌نابه‌رانه میوانی گه‌لی عێراقن.
٢. ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كامپی په‌نابه‌رانی ئهشرِهف به باشترین و گونجاوترین رێگاچاره ده‌زانین و هیوامان هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراقه له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا.
هه‌وره‌ها ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستانیش رایانگه‌یاند: وه‌ك ئاشكرایه حكوومه‌تی عیراق به گوشاری حكوومه‌تی ئێران تا ئێستا چه‌ندین جار مافی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ی پێشێل كردووه، به جۆرێك كار گه‌یشتووه‌ته ئاستی هێرشی سه‌ربازی. هه‌ڵبه‌ت دانیشتووانی ئه‌و كه‌مپه له لایه‌ك په‌نابه‌ری سیاسین و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بێ چه‌كن، هێرش كردنه سه‌ریان هیچ بهرِژهوهندییهكی عیراق و عیراقییه‌كانی تێدا نییه، به‌ڵكوو خواستێكی حكوومه‌تی ئێرانه و به ده‌ستی حكوومه‌تی عیراق جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌روه‌ها وه‌ك رووناكبیرانی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی كورد له ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق به‌شدار بێت.