چڵكی گورچیله‌كانی هاتووه و ماوه‌یه‌كه به هۆى ئازاری قاچه‌كانی ده‌ناڵێنێ و له چه‌ند بابه‌تیشدا به بێهداری به‌ندیخانه رایگه‌یاندووه كه ده‌بێت به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بگوازرێته‌وه، ئه‌وه له حاڵێكدایه به‌رپرسان و هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌و به‌ندكراوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى ده‌رمانی نه‌داوه.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی كاتێك كه له ئێتلاعاتی قوروه بوو به‌هۆی شكه‌نجه‌ی توندی جه‌سته‌یی توشی شكانی په‌راسو و چڵكی گورچیله بوو كه به هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانى پَوهندیدار، ئێستا گیانی ئه‌و به‌ندكراوه له مه‌ترسی دایه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش منداڵه‌كانی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی له نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵه خوازیاری ده‌رمانی خێرا و ئازادی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای باوكیان بوون كه ئه‌و بابه‌ته بووه هۆی ئه‌وه‌ی فشارێكی یه‌جگار زۆر بخرێته سه‌ر بنه‌ماڵه و خزمه‌كانی ناوبراو و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بووه هۆی ده‌رمان كردنى له بێهداری ناو به‌ندیخانه، هه‌رچه‌ند پزیشكه‌كان ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ناو بێهداری به كه‌م ده‌زانن و خوازیاری گواستنه‌وه‌ی ئهنوهرن بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی.
كۆمه‌ڵێك له دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ و داكۆكیكارى ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌باره‌ت به سه‌رنج نه‌دان به نه‌خۆشى ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهى و هه‌وڵ نه‌دان بۆ چاره‌سه‌ركردنى نارزایه‌تی دهردهبرِین و سه‌رنجی دامه‌زراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی كاری مافی مرۆڤ بۆ رزگار كردنی گیانی ئه‌و به‌ندكراوه راده‌كێشین.
سێ هاولاتی خه‌ڵكی شاری سنه پانزده مانگه چاره‌نووسیان نادیاره
سێ هاولاتی خه‌ڵكی شاری سنه سهرهرِای تێپهرِبوونی ١٥ مانگ له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هه‌تا ئێستا له به‌ندیخانه

ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج چاره‌نووسیان نادیاره. به‌پێی ئاگاداری ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان، سێ هاولاتی به‌ناوه‌كانی ئارمان به‌همه‌نی، رامین كه‌ره‌می و فهخرئهدین عه‌زیزی كه ماوه‌ی ١٥ مانگ پێش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركران هه‌روا چاره‌نووسیان نادیاره و له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج راگیراون، تاوانی ئه‌و سێ هاولاتییه كه سهرهرِای ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان تا ئێستا هیچ حوكمێك له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رنه‌چووه، هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی مه‌زهه‌بی راگه‌یه‌ندراوه.
ئاگركه‌وتنه‌وه له په‌ترۆشیمی بێستوونی كرماشان
سه‌عات ١ و ٣٠ خوله‌كی سه‌رله به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه یه‌كێك له ژووره‌كانی كۆمپرۆسۆری ناو وێستگه‌ى په‌ترۆشیمی بێستۆنی

كرماشان ئاگری گرت. به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، رِژانی رِۆن له كۆمپرۆسۆر بۆته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه.
له دوای ئه‌و رووداوه و ئاگاداربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌هۆی پێش گرتن له مه‌ترسییه‌كانی ئاگره‌كه و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه، دانیشتووانی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری په‌ترۆشیمی بێستونی كرماشان شه‌وی رابردوویان له ده‌شت و كێوه‌كانی ده‌ورووبه‌ر رۆژ كرده‌وه.
سرینه‌وه‌ى ناوى موجاهیدین له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كانى فدراڵ و ئه‌یاله‌تى له‌ئاڵمان و شكستى سهرمایهدانانى رژیم
به لابردنى ن

ێوى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران و شوراى میللى موقاوه‌مه‌ت له‌سه‌رجه‌م پێرستى ره‌وته توندرهوهكانى فدراڵ و ئه‌یاله‌تى له ئاڵمان، سه‌رمایه‌ى له‌راده‌به‌ده‌ر و هه‌وڵه‌كانى چه‌ندین ساڵه‌ى رژیمى ئاخوندى له پێوه‌ند به دانانى ناوى موجاهیدین له ریزى ئه‌و پێرستانه پووچه‌ڵ كرده‌وه و شكستى پێهێنا. موجاهیدینى خهلقى ئێران و شوراى میللى موقاوه‌مه‌ت كه له ده‌یه‌ى ٩٠ى زایینى له‌سه‌رداواى رژیمى ئاخوندى خرابوونه ناو لیستى ره‌وته توندرهوهكانى ١٦ ئه‌یاله‌تى ئاڵمان ناویان سرایه‌وه. جێگه‌ى باسه ئیداره‌ى حه‌راسه‌تى فدراڵى ئاڵمان له‌راپۆرتى سالانه‌ى خۆیدا سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كانى سیخۆرى رژیمى ئاخوندى دژى نه‌یارانى ئێرانى و هه‌روه‌ها دژى دامه‌زراوه سیاسی و ئابوورى و نیزامیهكانى ئاڵمان وریایی داوه.
ئه‌مریكا سازمانى ئه‌منیه‌تى سوریه و ٢ كه‌س له سه‌ركرده‌كانى هێزى ئینتزامى رژیمى ئاخوندى خسته ناو لیستى ئابلۆقهكانهوه
ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا سازمانى ئه‌منیه‌تى سوریه و ٢ كه‌س له سه‌ركرده‌كانى هێزى ئینتزامى رژیمى ئاخوندى به هۆى به‌شدارى و ده‌وریان له سه‌ركووتى تهزاهوراتهكانى سوریه خسته ناو لیستى ره‌شى ئابلۆقهكانهوه.
وه‌زاره‌ت

ی خه‌زێنه‌دارى ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌مه ٩ى پووشپه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند پۆلیس و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی ئێران به‌هۆی به‌شداری له سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی سوریا، ده‌خاته لیستی سزاوه. ده‌یوید كوهێن رایگه‌یاند ئێمه یارمه‌تیه‌كانى رژیمى ئێران بۆ سه‌ركووتى خه‌ڵكى نارازی و خۆپیشانده‌رانى سوریه ئاشكرا ده‌كه‌ین. ئه‌و ٢ كه‌سه برتین له پاسدار ئیسماعیلى موقه‌دده‌م سه‌ركرده‌ى هێزى ئینتزامى و پاسدار ئه‌حمه‌دره‌زا رادان جێگرى سه‌ركرده‌ى هێزى ئینتزامى كه به پێى راگه‌یندراوى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی سوریا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاتهییان كردووه. وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكا پێشتریش سوپای پاسداران و سوپای قودس و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی ئێرانی به‌هۆی یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی سوریا بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك، خستبووه لیستی سزاكانه‌وه.
تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵكی تاران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئینتزامی و ووتنه‌وه‌ی درووشمی (( نه‌مان بۆ به‌كرێگیراو))
راپۆرِته

كان له تاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، ژماره‌یه‌ك له موسافیرانی شه‌مه‌نه‌فری ناو شار له وێستگه‌ی گۆلبهرگ به‌هۆی زیادبوونی نرخى بڵیتی وێستگه‌ی مێترۆ ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تی دهربرِین. هێزه‌كانی رژێمی هه‌وڵیاندا كه خه‌ڵكه‌كه هێوه‌ر بكه‌نه‌وه و بیانترسێنن، به‌لام خه‌ڵك به هاوار و دروشمی ((نه‌مان بۆ به‌كرێگیراو)) له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێنتزامی تێكهه‌ڵچوون.