ئێستا له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج مهحكومییهتهكهی خۆیان تێپهرِ ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرِتێكی دیكه كه به ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان گه‌یشتوو، به‌ندكراوێكی بۆكانی به ناو ره‌زا شه‌ریف بۆكانی كه له گرتوخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ره تووشی نه‌خۆی كپ بوونی هه‌ناسه و له بێ خه‌وی شه‌وانه ئازار ده‌كێشێ و پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.
٥١ كوژراوه وبریندار به هۆى ته‌سادوفى ئوتۆبوس له كرماشان
به هۆى وهرگهرِا

نى ئوتووبۆسێك له سهرپێڵى زه‌هاو له پارێزگاى كرماشان ٥١ كه‌س كوژراو و بریندار بوونه. سه‌رۆكى ئورژانسی كرماشان باسی به‌ره‌وسه‌ر چوونى ژماره‌ى كوژراوانى كرد و ووتى: ژماره‌ى كوژراوان گه‌یشتۆته ١٩ كه‌س. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئیسنا ١٠ى گه‌لاوێژ، ٣٢ كه‌س بریندارن و ٦ كه‌سیان برینه‌كانیان قورس نییه و باقى له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون و به‌شی زۆرى بریندار و كوژراوان ژنان بوونه.
چاره‌نووسی هاولاتییانی ژینگه پارێزی مه‌ریوانی نادیاره
سه‌باره‌ت

به سێ هه‌ڵسووراوی ژینگه پارێزی خهلًَكی مه‌ریوان كه ١٠ رۆژ له‌مه‌و پێش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون هێشتا هیچ هه‌واڵێكی روون لهمهرِ بارودۆخ و شوێنی راگرتنی ناوبراوان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. ئه‌و سێ هاولاتییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه كه ناوه‌كانیان بریتییه له: شه‌ریف باجوه‌ر، بێهروز داروه‌ند و ئیره‌ج قادری له رۆژی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ركران، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هه‌تا ئێستا ته‌نیا بێهروز داروه‌ند و ئیره‌ج قادری توانیویانه بۆ ماوه‌ی كه‌متر له خوله‌كێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێوه‌ندی بگرن. ئه‌و سێ هاولاتییه ئه‌ندامی بهرِێوهبهری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای شاری مه‌ریوان بوون.
كۆڵبه‌رێكی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمى ئێران كوژرا
سه‌رله ئ

ێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسداران كوڵبهرێكیان كوشت و دوای ئه‌وه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی فرێدراوه‌ته سنووری هه‌رێمى كوردستانه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند كه ئه‌و كۆڵبه‌ره خه‌ریكى كاری رۆژانه خۆی بووه و هێچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێزه‌كانی دژبه‌رى رژیم نه‌بووه. هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ((كونهورچی)) سه‌ربه قه‌زای پێنجوێن فرِێدراوه و هه‌تا ئێستاش ناوی ناوبراو نه‌زاندراوه.
١١ حیزبی كوردی سوریا كار بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی نیشتیمانی ده‌كه‌ن
برِیاره له‌م مانگه‌دا ١١ حزبی كوردی له سوریا كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستن بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سوریا‌و دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی

نیشتیمانی. عه‌بدولباقی یوسف نوێنه‌ری حزبی یه‌كێتی كورد له‌سوریا به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند “١١ حیزب بریارمانداوه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین‌و كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین كه حزب‌و گهنجو كه‌سایه‌تی سیاسی تێدابیت تا ئه‌نجومه‌نێكی نیشتیمانی كوردی دابمه‌زرێنین، بۆئه‌وه‌ی داوابكه‌ین كێشه‌كانی سوریا چاره‌سه‌ربكرێن و چیتر خه‌ڵك نه‌كوژرێت و ده‌ست بكرێت به‌چاكسازی هه‌روه‌ها خه‌ڵك ئازادانه خۆپیشاندان بكات”. هه‌روه‌ها وتی “ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌سوریادا هه‌یه خزمه‌ت به سوریا ناكات بۆیه ئێمه ده‌ستپێشخه‌ریمان كرد شهرِ رابوه‌ستێت”.
دۆسیه‌ی قه
تلوعامی كورده فه‌یلیه‌كان به‌جینۆساید ناسێنرا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژى دووشه‌ممه، په‌روه‌نده‌ى قه‌تلوعامی كورده فه‌یلیه‌كانی به‌جینۆساید ناساند. له دوای په‌سه‌ندكردنی به‌جینۆساید ناساندنی له لایه‌ن دادگای فیدراڵیه‌وه ئه‌و دۆسیه‌یه بۆسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق نێردرا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق په‌سند كرا‌و دۆسیه‌ی قه‌تلو عامی كورده فه‌یلیه‌كان به جینۆساید ناسێنرا. كورده فه‌یلیه‌كان له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێندا دوچاری ده‌ركردن‌و قهتلوعامكردن بونه‌وه‌و ناسنامه‌ی عێراقیان لێ سه‌نرایه‌وه و به‌شێكى زۆریان پهرتهوازى كوردستانى ئێران و وه‌لاتانى ده‌ره‌وه بوون، له‌دوای روخانی رژێمه‌وه ناسنامه‌و به‌شێك له مافهكانیانیشیان بۆ گهرِێنرایهوه یه‌كێكیش له‌داواكاریه‌كانی كورده فه‌یلیه‌كان ناساندنی قه‌تلوعامی كوردهفهیلیهكان بوو وه‌ك جینۆساید.
رژیمى ئێران چه‌كدارانى عێراق به چه‌كى پێش كه‌وتوو ته‌یار ده‌كا
به پێى راپۆرت

ى واشینگتۆن پۆست ئادمیرال مایكل مۆڵن سه‌رۆكى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى هاتنى بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌ر بردنى هه‌وڵه‌كانى رژیمى ئاخوندى بۆ ته‌یار كردنى چه‌كدارانى عێراق دژ به وه‌لاتى عێراق و ئه‌مریكا به چه‌كى پێش كه‌وتوو و مه‌ترسیدار نیگه‌رانى ده‌ربرى و ووتى: ده‌ستێوه‌ردانى رووبهسهرهوهى رژیمى ئێران له‌عێراق و ده‌ست رۆیشتوویی ئه‌و وه‌لاته مه‌ترسی بۆ ناوچه‌كه دروست كردووه.
له هه‌ر یه‌ك سه‌عاتدا ١٥ جیابوونه‌وه له ئێران‌دا تۆمار ده‌كرێ
سه‌رژمێرییه‌كان ده

ریخستووه كه تۆماركردنی هاوسه‌رگیری له‌چاو ساڵی رابردوو له‌سه‌دا یه‌ك كه‌مبووه‌ته‌وه و تۆماركردنی جیابوونه‌وه‌ش له‌چاو ساڵی رابردوو له‌سه‌دا ٩ زیادی كردووه.
رێكخراوی تۆماركردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وولات به راگه‌یاندنی كۆتایی سه‌رژمێرییه‌كان له تۆماركردنی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه له دهفتهرخانهكانی وولات له تۆماركردنی ١٠٤ هاوسه‌رگیری و ١٥ جیابوونه‌وه له هه‌ر سه‌عاتێكدا له وولات هه‌واڵ ده‌دا.
به‌پێی راپۆرِتی هه‌واڵده‌ری سه‌ر به رژێم مێهر، رێكخراوی تۆماركردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وولات، ٢٢٥ هه‌زار و ٤٢٣ هاوسه‌رگیری و ٣٢ هه‌زار و ٧٦٦ فه‌قه‌ره‌ی جیابوونه‌وه‌ى له سێ مانگی ده‌ستپێكی ساڵی ١٣٩٠ له وولات تۆمار كردووه.
ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان دووهه‌مین وه‌لاتى به‌كاربردنى مادههۆشبهركان له‌جیهانه
ئێرانى ژێر ده

سهلاتى ئاخوندان دووهه‌مین كه‌ڵك وه‌رگرى ماده هۆشبه‌ره‌كان له جیهاندایه. ئا‌نتۆنیۆ دێلئۆ به‌رێوه‌به‌رى ده‌فته‌رى بهرهبهرهكانێ له‌گه‌ڵ مادههۆشبهرهكانى سه‌روه سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گووتى: ئێران به ٢٦/٢ پله‌ى دووهه‌مى جیهانى له كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماده هۆشبه‌ره‌كاندا هه‌یه.