شاره كێشه سازده‌كه‌ن و هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كاسبكاران ده‌ده‌ن. له‌دوای ئه‌و كێشانه رۆژی پێنج شه‌ممه ١٣ى گه‌لاوێژ، خه‌ڵك و ده‌ستفرۆشه‌كان له‌به‌رده‌م (( كۆشكی كوردستان)) له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێم تێكهه‌ڵچوون و ئه‌وانیان ناچار كرد كه شوێنه‌كه به‌جێ بهێڵن.
خۆرِاگری كردن له‌به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی رژێم بۆسه‌ر ژنانی شۆفیر له سنه
به‌پێی هه‌و

اڵی بلاوكراوه له شاری سنه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی رژێم بۆسه‌ر ژنان به‌ناوی به‌دحیجابی شۆفیر له‌و شاره ده‌ستیان دایه خۆرِاگری كردن. هێزه‌كانی رژێم رۆژه‌كانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه به درووستكردنی كێشه بۆ ژنانی شۆفیرله سنه، داوایان لێ‌كردبوون به حیجابی ته‌واوه‌وه شۆفیری بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ خۆرِاگری كردنی ژنان و خه‌ڵكی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی شاری سنه رووبه‌روو بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه هێزه‌كانی رژێم ناچار بوون ئیزنی شۆفیرییهتی ژنان كه ده‌ستیان به سه‌ر داگرتبوون بده‌نه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی دهربرِینی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بیناسازی له سنه
كۆمه‌ڵێك له كرێكار

ه‌كانی بیناسازی شاری سنه له‌به‌رده‌م لقی دووی ئیداره‌ی بیمه‌ی رێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌لایه‌تی (تأمین اجتماعی) كۆبوونه‌وه.
به‌پێی راپۆرِتی هه‌واڵده‌ری موكریان و به ووته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار، زیاتر له ٢٠٠ كرێكاری بیناسازی شاری سنه رۆژی سێشه‌ممه له ناره‌زایه‌تی دهربرِین به بهرِێوهنهچوونی گه‌لاڵه‌ی بیمه‌ی كرێكاره‌كانى بیناسازی و ده‌رنه‌چوونی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه، له به‌رده‌م لقی دووی ئیداره‌ی بیمه‌ی رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌لایه‌تی (تأمین اجتماعی) ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه له سه‌عاتی ٨ى به‌یانی ده‌ستیپێكرد و هه‌تا نیمهرِۆ درێژه‌ی خایاند به ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌س له به‌رپرسانی رێكخراوی دابین كردن (تأمین اجتماعی) له ناو كرێكاره‌كانی نارازی و به‌ڵێندان به به‌دواداچوونی كێشه‌كانی ئه‌وان هه‌تا رۆژی شه‌ممه، كۆتایی پێهات.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه رێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌لایه‌تی ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌ی مانگانه پووڵێك له‌ژێر ناوی مافی بیمه له كرێكاره‌كانی بیناسازی وه‌رده‌گرێت به‌لام له به‌رانبه‌ریدا، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌رچوونی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه بۆ ئه‌و كرێكارانه نه‌دراوه.
خۆپیشاندانه‌كان له‌سوریه: (ئه‌سه‌د ده‌بێ ئیعدام بكرێ)
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه مه‌ئمورانى ئه‌منیه‌تى رژیمى سوریه رۆژى هه‌ینى ١٤ى گه‌لاوێژ روو به خۆپیشانده‌را

نى دمشق و شارى حه‌مس ته‌قه‌یان كرد و لانى كه‌م ١٠ كه‌سیان كوشت. خۆپیشاندانه‌كانى دژه حكوومه‌تى له‌سوریه ئه‌م ههینهیش له‌ژێر ناوى (خوا له‌گه‌ڵمانه) به‌رێوه چوو. تهزاخوراتى رۆژى رابردوو له‌كاتێك دا به‌رێوه‌چوو كه شارى حه‌ما لهگهمارۆى هێزه‌كانى ئه‌رته‌شى سوریه دایه و هێزه نیزامیه‌كان به تۆپبارانى ئه‌و شاره ده‌یان كه‌سیان له خاك و خوێن گه‌وزاند. به پێى راپۆرتى ئه‌لعه‌ره‌بیه، ته‌ك تیرهاوزێژهكانى رژیمى به‌عس له‌سه‌ر بانى شاره‌كانى سوریه جێگر ببون و ژماره‌یێك له خوپیشاندهرانیش به‌ده‌ست ئه‌و كه‌سانه كوژراون.
بانگكردنی كاربه‌ده‌ستی رژێمی ئێران له وولاتی ئۆرۆگۆئێ
به‌پێی راپۆ

رتی هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئۆرۆگۆئێ كاربه‌ده‌ستی باڵوێزی ئێران له‌و وولاته بانگ كرد. ئه‌و كرده‌وه‌یه له ناره‌زایه‌تی دهربرِین لهمهرِ ووته‌كانی باڵوێزی رژێمی ئێران بۆ نكۆڵی كردنی هۆلۆكاست بووه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆرۆگۆئێ به كاربه‌ده‌ستی ئێران سه‌باره‌ت به ئاكامه‌كانی ئه‌و شێوه ووتانه‌ی وریایی دایه‌وه. هێندێك له دامه‌زراوه‌كانی مه‌ده‌نی له ئۆرۆگۆئێ خوازیاری ده‌ركردنی باڵوێزی رژێمی ئێران له‌و وولاته بوون.
په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكیه‌كان و درزى نێوان ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى
به پێى راپۆرت

ى رادیۆ ئاڵمان خولێكى نوێ له وریایی دان له پشتیوانانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌ستى پێكردووه. ئه‌ندامێكى شاندى سه‌رۆكایه‌تى مه‌جلیسى خوبره‌گان ده‌لێ، به فه‌رمانى رێبه‌رى نیزام بێده‌نگیمان كردووه، به‌لام ئه‌گه‌ر پێویست بێ ده‌ست ده‌كه‌ین به ئاشكرا كردنى شته‌كان. ماڵپه‌رى ده‌وله‌تیش رسته‌ى (ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد كێشه‌ى له‌گه‌ڵ خامنه‌یی نییه)ى لابردووه. ئه‌حمه‌دى خاته‌مى به‌رنوێژى هه‌ینى تاران و ئه‌ندامى شاندى سه‌رۆكایه‌تى مه‌جلیس وریایی دا به ره‌وتى لارِێى ده‌وڵه‌ت كه هاوكار و نزیكى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادن. له‌هه‌مان كاتدا سكالاى ٣ نوێنه‌رى مه‌جلیس له ئیسفهندیارى ره‌حیم مه‌شایی سه‌رۆكى ده‌فته‌ر و حه‌مید به‌قایی جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد كه ماوه‌ى ١٠ رۆژ به‌ر له‌ئێستا پێرِاگهیشتنهكهى بۆ كاتێكى دیكه هه‌ڵپه‌سێردرابوو، سه‌ر له‌نوێ له كومیسۆنى ئه‌سڵى نه‌ود كه‌وتۆته گهرِ.
هێزه‌ك
انی رژێم ئاو و كاره‌بای گرتووخانه‌ی قزلحه‌ساری برِى راپۆرِتهكانی له تاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، هێزه‌كانی رژێمی ئێران بۆ فشارخستنه سه‌ر به‌ندكراوانی گرتووخانه‌ی قزلحه‌سار ئاو و كاره‌بای ئه‌و گرتووخانه‌یان پچرشاندووه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌ست پێراگهیشن به بارودۆخی بێهداشتی گرتووخانه گه‌یشتووه‌ته قۆناخێكی هه‌ستیار و كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر ناله‌باری پێك هێناوه.