به‌گشتی و له‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان له نێواندا دابه‌شکراوه به‌تایبه‌تی، کاریگه‌ریی به‌رچاویان له‌سه‌ر گۆڕانی ڕه‌وتی بزوته‌وه‌ی کوردی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نها هۆکار نه‌بوون به‌ڕای من، به‌ڵکو گه‌لێک فاکته‌ری سه‌ره‌کی تر هه‌بوون که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ توانیان گاریگه‌ریان له هێنانی ئه‌م ڕه‌وته نوێیه بۆ ناو میلله‌تی کوردا هه‌بێ.
له وانه خودی گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی و ڕه‌وتی گلوبالیزم و لێک نزیکبونه‌وه‌ی گه‌لان له دنیا دا، وه‌ک وه‌ک ته‌شه‌نه‌کردن و جێبه‌جێکردن و ئه‌همیه‌ت دانی زیاتر به پرسی دیموکراسی له سه‌رتاسه‌ری دنیادا و ڕسواکردن و ناوزڕاندن و له‌قاودانی زیاتری دیکتاتۆران، له هه‌مان کاتیش دا به‌ره‌وپێشچوونی دنیایی زانست و ته‌کنۆلۆژیا و گه‌شه‌سه‌ندن و هاکاری ووڵاتان بۆ به هێزکردنی ئابوری جیهانی و......هتد، توانیان کورد به‌ره‌و سه‌رده‌مێکی نوێ به‌رن.
بزوتنه‌وه‌ی کوردی چ له‌ناوخۆی کوردستان دا، چ له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دا، چ وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی و چ وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی، ڕه‌نگ و ده‌نگێکی تری به‌خۆیه‌وه بینی که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوی بزوتنه‌وه‌ی کوردی‌دا ناتوانرێ مقایهسه بکرێ.
یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که به‌زه‌قی له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری دا ئێستا دیاره و بۆته دینامیکێکی گرنگ له هه‌ڵسوڕانی ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه، بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه. بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له هیچ کام له به‌شه‌کانی کوردستان به‌و شێوه‌ی که له ئێستا هه‌یه، نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێ به‌و شێوه‌ی ئێستا نه‌یتوانیوه پێناسه‌ی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بچه‌سپێنێ. ئه‌وه له لایه‌که‌وه له لایه‌کی تریشه‌وه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ئاوڕ له بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌داته‌وه و ئه‌همیه‌تی پێده‌دا، له ڕابردودا ئاوا ئاوڕی لێ نه‌ده‌داوه و ئه‌همیه‌تی پێنه‌ده‌دا. شانبه‌شانی ڕه‌وتی خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ به‌هێزکردن و سه‌لماندنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، بواری جوڵانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکیش گۆڕانی به‌سه‌رداهات. زۆر ڕه‌وت و ڕواڵه‌ت و سهرمۆنی قێزێون هه‌بوون که به پێناسه‌ی کلتوری کوردی و دا چه‌سپابوون و له‌گه‌ڵ خه‌ت و ئامانجی مرۆڤایه‌تی و دیموکراسی و مافی یه‌کسان له نێوان ڕه‌گه‌زه‌کان و چین و...هتد دا نه‌ده‌گونجان، بزربوون و له‌ناوچوون. ڕاده‌ی خوێنده‌واری و تێگه‌یشتنی فکری تاکی کورد گۆڕانی به‌سه‌ر داهات. ئه‌و دیوارانه‌ی که دروسببون وه‌ک ڕێگر له نێوان به‌ره‌و پێشچوونی تاک له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا و خودی چاوه‌ڕوانی و تێڕوانینی کۆمه‌ڵگا له‌ئاست جوڵانه‌وه‌ی به‌مه‌رج و شه‌رتی بۆ تاک، ڕووخاون و به‌ره و ڕووخان ده‌ڕۆن. کورد توانی شاعیران له به‌ندی وه‌زن و قافیه بێنێته ده‌رێ و نوسه‌ری وردبین و خوێنده‌واری ژیر و تێگه‌یشتوو پێبگه‌یه‌نێ. توانی گۆڕان به‌سه‌ر تێڕوانینی تاک دا بکا و په‌رده ئه‌ستور و ناڕه‌واکانی به‌رده‌م ده‌لاقه‌ی مرۆڤایه‌تی و ئینسانی بوون، ته‌نک کاته‌وه و لایان بدا.
نموونه‌یه‌کی تر له گۆڕانی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگا پێناسه‌ی (عه‌یبه)، بوو، تاک نه‌یده‌توانی بجوڵێته‌وه، نه‌یده‌توانی بخوێنێ، نه‌یده‌توانی پێناسه‌ی که‌سایه‌تی خۆی بکات به عه‌یبه‌یان داده‌نا. یانی هه‌ر بوون وه‌ک تاک یان وه‌ک ڕه‌گه‌ز، ئافره‌ت بۆنمونه عهیبهبوو، که به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌ش ئێستا گۆڕانی به‌سه‌رداهاتوه و دادێ...له داهاتودا.
با لهباسهکهم دورنه‌که‌ومه‌وه و بێمه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی باس. گه‌لی کورد به‌تایبه‌تیش بزوتنه‌وه‌ی سیاسی پێویست و گرنگه، گۆڕانی جدی له‌خۆیدا پێک بێنێ، نابێ له‌م ڕه‌وته نوێیه‌ی خه‌بات بترسێ و خۆی لێ دورخاته‌وه و وێڵی بکا، چونکه ئه‌م ڕه‌وته نوێیه به‌ته‌واوی قاڵبۆته‌وه له‌ناو فکری تاکی کوردا. بۆیه خۆ دزینه‌وه و باوه‌ڕنه‌کردن به سه‌رده‌می ئێستا خۆ دزینه‌وه‌یه له واقع و داخوازی جه‌ماوه‌ر. ئێستا بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ده‌بێ زۆر له‌جاران زیاتر ئه‌همیه‌ت به بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بدا و ببێته پاڵپشتێکی به‌هێز و تۆکمه بۆیان. بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ندیکایی جه‌ماوه‌ری، ڕێکخراوی پیشه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری و ڕۆشه‌نبیری و...هتد بونه به‌شێک له واقیعی ئێستامان، بونه به‌شێک له خه‌باتکردن و به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وت و داخوازی نه‌ته‌وایه‌تیمان. هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش پێی وانه‌بێ وانیه، پێم وایه خۆی له گێلی ده‌دا و نایهه‌وێ دان به واقع و
دا بنێ.
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گه‌لی کورد له کوردستانی تورکیا و سوریا و ئێران زیاتر پێویسته له‌گه‌ڵ ره‌وت و سه‌رده‌می نوێی خه‌بات خۆی بگونجێنێ. پێویسته زیاتر هه‌وڵ بدا بۆ به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له ناوخۆی کوردستاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی به‌و شێوه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ستی به ناوخۆ ڕا ده‌گا ئه‌وان ئاوا ده‌ستیان به ناوخۆ ڕاناگا. بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی گه‌ل به‌زیندوی ڕاده‌گرێ، گه‌ل له ناوچون ده‌پارێزێ. پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ناو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌هێز ده‌کا و هه‌وڵ بۆ ئاماده‌کاری گۆمهڵگهدهدا له ئاست هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک که بێته ئاراوه، هه‌ر بۆیه هه‌وڵ دان بۆ لاوازکردن و خۆ دزینه‌وه له بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی زه‌رد له ڕه‌وت و پێناسه‌ی به‌ره‌وپێشچونمان ده‌دا.
بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی پێویسته له ئێستاوه کار له‌سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌و شار و شوێنی کوردستان بکا که وه‌ک که‌رکوک کێشه‌یان له‌سه‌ره، بۆنمونه ورمیه. که ئێستا چه‌ندین سایت و ماڵپه‌ڕ و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی هه‌ن له‌وانه چاپک، جڤاکا ئاشتی و پێشڤهچونێ کوردستانێ. ئه‌وانه به شێوه‌یه‌کی دیار و به‌رچاو خزمه‌ت به کلتورو سیاسه‌ت و زمان و پێناسه‌ی کوردبوون ده‌که‌ن. سازمانی خه‌بات پشتیوانی له هه‌ر کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی ده‌کا، که هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کورد به‌رنه پێشێ.