گرتنى ٨ كه‌س له ئه‌ندامانی پیشه‌یی كوردستان
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری هێرانا، هه‌شت كه‌س له ئه‌ندامانی چالاكی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستان له

دواى بانگكردنیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای شۆرِشی سنه به به‌ده‌ركردنى قه‌رارى گرتنى كاتى ره‌وانه‌ى گرتووخانه كران. كه‌ماڵ فهكوریان، محه‌ممه‌د سه‌دیق سادقی، هیوا ئه‌حمه‌دی، و ره‌زا وه‌كیلی، عه‌لی قوره‌یشی و مسته‌فا سه‌ربازان و په‌رویز ناسحی و عیززه‌ت نوسره‌تی له ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستان، نیمهرِۆی رۆژی دووشه‌ممه له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه بۆ لقی ٤ ى لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای شۆرِشی شاری سنه بانگ‌كران. كه‌سانی ئاماژه پێكراو رۆژی سێ شه‌ممه به چوونیان بۆ دادگا، به دووباره‌كردنه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌كانیان كه بریتى بێ له هه‌وڵ دان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌ی كاتی راپێچی قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه كراوون.
هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى ئانتێنى ماهواره له‌شارى كامیاران
بهكرێگی

راوانى جل و به‌رگ شه‌خسى و هێزه‌كانى ئینتزامى له‌شارى كامیاران له‌ماوه‌ى رۆژانى رابردوو ههڵیانكووتاوه سه‌ر ماڵى خه‌ڵك و ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ى ماهواره. به پێى هه‌واڵه‌كان هێزه‌كانى رژیم له هێرشێكدا بۆ سه‌ر گه‌ره‌كى ده‌وروبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سیناى شارى كامیاران ههڵیانكووتاوه سه‌ر ماڵى خه‌ڵك و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یێك له ده‌زگاى ماهوارهى خه‌ڵكدا گرتووه . جێگه‌ى باسه پێشتریش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له هێندێك له ئاواییه‌كانى شارى كامیاران بهرێوهچبوو.
ئازادی چوار چالاكی كورد و درێژكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كه‌سی دیكه
چوار كه‌س

له چالاكانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی شاری گێلانى رۆژئاوای كرماشان كه زیاتر له یه‌ك مانگ پێش گیرابوون له دوو رۆژی رابردوو به‌دانانی بارمته به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون و ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كه‌سی دیكه‌ش درێژ كرایه‌وه. به‌پێی راپۆرِتی كوردیش پرێس پێكتیڤ، مریه‌م ئه‌مینی، نه‌عیم نه‌جه‌فی، جه‌ماڵ خانی، سینا بیژه‌ن پوور هه‌ریه‌ك به دانانی بارمته‌ی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن ئازاد كران. تاوانی ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵدان له‌دژی نیزام راگه‌یه‌ندراوه، هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سانه له‌و یه‌ك مانگه‌دا له ژووره‌كانی تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی كاتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و له‌ماوه‌ی رۆژه‌كانی دوایی بۆ به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی ((ژمام)) و ((دیزڵ ئاوا))ی ئه‌و شاره گواستراونه‌ته‌وه.
سه‌ججاد جه‌هانفه‌ر، عیزه‌دین حه‌یده‌ری، فه‌رهاد وه‌كیلی نیا و مازیار محه‌ممه‌دی چوار كه‌سی دیكه له قۆڵبهستكراوهكانن كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه ده‌بێت له گرتووخانه‌ی كاتی به‌سه‌ر ببه‌ن. هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه هیوایان خواست كه دوای پشوودانهكانی جێژنی ره‌مه‌زان ئازادی رۆڵه‌كانیان وه‌دی بێت. سه‌ججاد جه‌هانفه‌رد نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی لاوی كورد و خاوه‌نی چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ده‌بی وه‌ك، كۆمه‌ڵی حه‌وت به‌شی ((افسانههای سرزمین میدیا))، ((نام نامه‌ی مانیشت)) و چه‌ند كتێێكی دیكه‌ى مندالان به زمانی كوردی زاراوه‌ی كه‌ڵهووری. ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی دیكه‌ش له ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌ده‌بی ((بانان)) و هاوكارانی سایتی فه‌رهه‌نگی ((تاق وه‌سان)) بوون.
به‌رگری كردن له پشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی به‌ندكراوێك
به‌پێی راپۆرِتی ههواڵده

ری موكریان، له وه‌رگرتنی پشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه له به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شارى مه‌هاباد به‌ناوی هیوا پوورمه‌ند به‌رگری كرا.
به‌رپرسانی دادی شاری مه‌هاباد به‌هۆی دژایه‌تیكردنی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ئاسایشی، هه‌تا ئێستا له پێدانی پشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه بۆ بهندییهكى كورد كه ماوه‌ی ٢ ساڵه له به‌ندیخانه‌یه خۆ ده‌بوێرن. هیوا پوورمه‌ند به تۆمه‌تی هاوكاری و ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له پارته شۆرِشگێرِهكان به ٨ سالأ زیندان له به‌ندیخانه مه‌حكوم بووه. ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بۆ ٥ ساڵ كه‌م كرایه‌وه. هیوا پوورمه‌ند خه‌ڵكی ئاوایی قووم قه‌لای شاری مه‌هاباده و ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی مه‌هاباد به‌سه‌ر ده‌بات.
ورمێ: ده‌ستبه‌سه‌ركرانی زیاتر له ١٠٠ كه‌س، كوژرانی ٣ كه‌س
به‌پێی راپۆرِتهكان له خۆپێشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه له ورمێ لانیكه‌م ٣ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم شه‌هیدكراون و ته‌ر

مه‌كه‌یان رۆژی شه‌ممه رفێندراوه كه رۆژى دووشه‌ممه جل شه‌خسییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری شاری ورمێ بهرهلایان كردوون كه دوو ته‌رم له شه‌قامی مه‌یسه‌م و ته‌رمێكیش له ناوچه‌ی ئه‌لبورزی ورمێ بووه. له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی رۆژی شه‌ممه ژنێكی خه‌ڵكی ورمێ به‌هۆی لێدان و كوتان منداڵه‌كه‌ی له‌بار چووه. ژماره‌ی برینداربووه‌كانی هێزه‌كانی ئینتزامی لانیكه‌م ٦٠ كه‌س بووه كه بارودۆخی ١٢ كه‌سیان ناله‌باره.
ژماره‌ی قۆڵبهستكراوهكان گه‌یشتووه‌ته ٣٠٠ كه‌س كه له‌و نێوانه‌دا ژماره‌یه‌ك ئازاد كراون به‌لام ژماره‌یه‌كى زۆر ئێستا راگیراون كه ناوی ژماره‌یه‌كیان بریتیه له: عه‌بباس خزرلو، ناسر ئالیلو، عه‌سگه‌ر محه‌ممه‌دلو، بێهنام حه‌قی، ئه‌فشین نوری، حسێن نوری، ئه‌رسه‌لان حسێن زاده، فه‌رهه‌نگ خوێندكاری زانكۆی ئازادی ورمێ ....
لهتێكههڵچوونهكانی رۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی دژه مرۆڤى رژیم بۆ سه‌ر جێ خه‌وی عه‌تا له شه‌قامی زه‌نجیر (تاڵه‌قانی) هێرشیان بردووه و زه‌ره‌رێكی زۆریان گه‌یاندووه‌ته جێ خه‌وه‌كه و دارایی خوێندكارانیان تێك داوه.
سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژایه‌تى ده‌ركردنى دانیشتووانى كه‌مپى ئه‌شره‌فى كرد
سازمانى نه

ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژایه‌تى ده‌ركردن و ناردنه‌وه‌ى دانیشتووانى كه‌مپى ئه‌شره‌ف كه ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێرانى تێدایه كرد و رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێ به پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌دۆزینه‌وه‌ى رێگهچارهیێكى ئاشتیانه یارمه‌تیده‌ر بێ. جێگه‌ى باسه ئه‌و لێدوانه له‌دواى ئه‌وه‌وه هات كه ماڵپه‌رى ره‌سمى نوورى مالیكى هه‌واڵێكى له‌ژێر ناوى ره‌زامه‌ندى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ده‌ركردنى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف بلاوكرده‌وه كه له لایه‌ن ئاد میلكێرت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندى به‌رپه‌رچ درایه‌وه و وه‌درۆ خرایه‌وه .
٢٠ هه‌زار كارخانه له ئێران به‌رهه‌مه‌كانیان دابه‌زیوه
دوكتور

حوسێن قاسمى لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى ئابوورى ووتى: سیاسه‌ته ئهرزییهكانى ئێران هه‌ڵه و جێگه‌ى په‌سه‌ند نییه و ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كانى پووڵى دهروهوهمان به هێز بووایه به دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌م هێنهرانمان ئێستا كێشه‌یان نه‌دبوو و نزیك به ٢٠ هه‌زار كارخانهى به‌رهه‌مهێنه‌ر ئێستا گه‌شه‌یان دانهدهبهزى. ئه‌وانه‌ى هه‌مووى ئاكامى هێنانهژورهوهى بێ كۆنترۆڵى كه‌ل و په‌ڵ و خزمه‌تگوازرى ده‌ره‌وه‌ییه. سه‌رژمێرى هێنانهژوورهوه به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵكشاوه و ئێستا مریشك و گوێژ و جۆرها میوه و شووتى و ته‌نانه‌ت به‌رده‌مۆر و چارشێو و قورئانیش لهدهرهوهرا دێ. به‌مجۆره ده‌بێ شاهیدى مردنى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیی بین و بۆ سه‌لماندنى ئه‌و ووته‌یه ده‌توانین راپۆرتى هێنانهژوورهوه چ كه‌سانێكى ماڵ‌وێران كردووه بخوێنینه‌وه.
١٠ میلیارد دۆلار زیانى سالانه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌ئێران
مسته‌فا

محه‌ممه‌د نه‌ججار به‌رێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى به‌ربه‌ره‌كانێى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ووتى: به پێى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان زیانى پێكهاتوو له ئاكامى ماده هۆشبه‌ره‌كان زیاتر له ١٠ هه‌زار میلیارد دۆلار تمه‌ن له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵدایه. ژماره‌یێك به‌رانبه‌ر به ١٠ میلیارد دۆلار له‌ساڵدا. ئه‌و قسه‌یه كاتێك قولایی كاره‌ساته‌كه ده‌رده‌خا كه بزانین داهاتى فرۆشتنى نه‌وت له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو ٧٠ میلیارد دۆلار بووه. به واتایێكى دیكه ده‌بێ یه‌ك له‌سه‌ر حه‌وتى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت ته‌رخان بكرێ بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى ماده هۆشبه‌ره‌كان له وه‌لاتى ئێران. ئه‌ندامى شوراى به‌رزى كار له كۆتاییه‌كانى به‌هارى ساڵى رابردوو رایگه‌یاند، تێچووى دروست كردنى هه‌ر كارێك ٣٥ تا ٦٠ میلیۆن تمه‌نه كه ئه‌گه‌ر حیسابی بكه‌ین سالانه به هۆى زیانه‌كانى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ١٧٠ هه‌زار ده‌رفه‌تى كار به فیرۆ ده‌روا.