به‌ختیار عه‌زیزى
رۆژى پێنجه‌مى مانگى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٥٩ سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران بوونى خۆى به كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان راگه‌یاند. به بانگه‌وازى هاتنه مه‌یدانى سازمانى خه‌بات بۆ گۆره‌پانى خه‌باتى رزگاریخوانهى كورد، تینێكى دا به گیانى خه‌ڵكى تینووى ئازادی و جه‌ماوه‌رى كوردستان به گه‌ش بینیه‌وه ده‌یانروانیه ئه‌و تهشكیلاتهى كه پێى نایه مه‌یدانى خه‌بات و نزیك بوو له باوهرِى تێكرِایی جه‌ماوه‌ره و هیچ نامۆیێكى....
له‌گه‌ڵ بیر و هزرى خه‌ڵكدا نه‌بوو.
له دواى روودانى ئینقلابی خه‌ڵكى ئێران و رووخانى رژیمى ٢٥٠٠ ساڵه‌ى پاشایه‌تى، له كوردستانى ئێران‌دا هه‌ل و مه‌رجێكى وا هاته ئاراوه كه به‌شێكى كه‌وته ژێر كونترۆڵى ئه‌حزابی سیاسى و فهزایێكى نیمچه ئازاد ساز بوو كه هێندێك سازمان و حیزب به شێوه‌یێكى كهجدار و مهریز كاروبارى خه‌ڵكیان ده‌برد به‌رێوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى هاتبووه ئاراوه به پێى ویست و داواى خه‌ڵكى كوردستان نه‌بوو به‌لام به‌وه‌شه‌وه ده‌سه‌لاتدارانى رژیم چاویان پێى هه‌ڵنه‌ده‌هات و په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان بۆ درێژ ده‌كرد و هه‌وڵیان پێ مل كردنى كورد بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ركه‌ز گهراییهى پێشوو بپارێزرێ و هیچ كام له ناوچه و نه‌ته‌وه‌كانى ئێران نه‌كه‌ونه بیرى ئه‌وه‌ى كه به‌رێوه‌به‌رى ناوچه‌كه‌یان بگرنه ده‌ست و له ده‌سه‌لاتى ناوه‌ند كه ئاخوندان سالانێكى زۆر بوو خه‌ویان پێوهدهبینى، كه‌م بكه‌نه‌وه.
له دواى چه‌ندین هه‌نگاوى باش و ئاشتیخوازانه له‌لایه‌ن گه‌لى كورده‌وه به‌لام ده‌سه‌لاتدارانى رژیم سوور بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ى ددان به مافه بنچینه‌ییه‌كانى گه‌لى كورددا نه‌نێن و مه‌به‌ستیان له ووتووێژ و موزاكره ته‌نها كات كرین بوو و له هه‌وڵى خۆ ئاماده‌كردن و سازدانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان بوو بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بووه ده‌سه‌لاتى خۆى بگرێته‌وه به سه‌ر كوردستاندا. هه‌رچى گه‌لى كوردیش بوو ئه‌و ده‌ست كه‌وته كرچ و كاڵهى كه له دواى ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌رخۆدان ده‌ستى كه‌وتبوو، برِیارى دابوو به هه‌ر شێوه‌یێك بووه نه‌هێڵێ له ده‌ستى بچێ و بیپارێزێ.
له دواى چه‌ند رووداوێك له پاوه و سنه و چه‌ند ناوچه‌یێكى دیكه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیم ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و كردیان به بیانوویێك و رێبه‌ره مێشك ووشك و خوێمژهكهیان له هه‌نگاوێكى نامرۆڤانه و به‌دوور له هه‌ر بنه‌مایێكى ئینسانى فه‌رمانى جیهادى دژ به نه‌ته‌وه‌ی كوردى به زۆرینه مسوڵمان ده‌ركرد و ئه‌و نه‌ته‌وه زوڵم لێكراوهى به كافر له قه‌ڵه‌م دا و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كوردى وه‌ك جیهاد پێناسه كرد و هێزێكى یه‌كجار پۆشته و سه‌ركوتگه‌رى نارده كوردستان كه چۆنى پێ یان خۆش بێ ده‌رحه‌ق به گه‌لى كورد جینایه‌ت و سه‌ركوتگه‌رى بنوێنن.
گه‌لى كوردیش له به‌رانبه‌ردا به داخه‌وه یه‌ك ریز و یه‌ك هه‌ڵوێست و ته‌با نه‌بوو له ناوخۆى دا، لایێك ئاگربرِى راده‌گه‌یاند و لایێكیش رێگه‌ى به‌ره‌نگارى و دیفاعى هه‌ڵبژارد و له‌و پێناوه‌شدا توانى زۆر به باشى له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى رژیمدا بوێستێتهوه و له چه‌ندین قۆڵه‌وه تێكیان بشكێنن.
له‌و سهروودهمهى كه ووتووێژهكانى هه‌یئه‌تى نوێنه‌رایه‌تى كورد به سه‌رۆكایه‌تى مامۆستا شێخ عزه‌دین حوسێنى له‌گه‌ڵ سه‌رانى رژیمدا له ئارادا بوو، ژماره‌یێك له لایه‌نگران و نزیكانى مامۆستا شێخ عزه‌دین و له سه‌رووشیانه‌وه جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنى كه یه‌كێك بوو له رێبه‌ران و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى كوردستان و له سه‌رخستنى ئینقلاب‌دا ده‌ورێكى زۆر گرینگ و كاریگه‌رى هه‌بوو، ده‌فته‌رێكیان له ژێر ناوى ده‌فته‌رى مامۆستا شێخ عزه‌دین دامه‌زراند و ده‌ستیان دایه رێكخستن و سازمان دانى لایه‌نگرانى ئه‌و ره‌وته.
له‌گه‌ڵ هێرشى هێزه‌كانى رژیمى ئاخوندى، پێشمه‌رگه‌كانى ده‌فته‌ر توانیان به شێوه‌یێكى باش به‌ره‌نگارى بكه‌ن و چه‌ندین قاره‌مانى گه‌وره تۆمار بكه‌ن و هاوكات له بارى سیاسیشه‌وه مامۆستا شێخ جه‌لال هاورێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تى دیكه ده‌ستى دایه جه‌وله و گهرانێكى سیاسى بۆ ناوچه جیاجیاكانى كوردستان و له‌و هه‌نگاوه‌دا مامۆستا زۆر به جیددى هه‌وڵى دا كه پیلان و سیاسه‌ته شوومهكانى سه‌رانى رژیم بۆ خه‌ڵك روونكاته‌وه.
له دواى رووداوه‌كانى ساڵى ١٣٥٨ و سه‌ر نه‌گرتنى هه‌وڵه‌كان بۆ سازدانى ته‌شكیلات و سازمانێك له‌لایه‌ن مامۆستا شێخ عیزه‌دین و مامۆستا شیخ جه‌لال و مامۆستا عبدولرحمانى زهبێحى، و دواى ئه‌وه‌ى مامۆستا شێخ عزه‌دین له سه‌ره‌تاى ١٣٥٩ رایگه‌یاند كه هێزى چه‌كدارى نیه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌ى له ده‌ورى ده‌فته‌رى مامۆستا شێخ عزه‌دین پرش و بلاونهبنهوه و هه‌روه‌ها هه‌ست كردن به بوشایێكى فكرى له خه‌باتى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كوردستان، مامۆستا سه‌ید جه‌لال و ژماره‌یێك له كه‌سایه‌تیه شۆرشگێرِهكانى دیكه‌ى كوردستان بیریان له دامه‌زرانى سازمانێك كرد كه له سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌یی و بیروبۆچوونى جه‌ماوه‌رى كوردستان بێ، تا واى لێهات پهیرهوپرۆگرامێك دارێژراو له دواى به‌ستنى كونگره له رۆژى ٥ى خه‌رماناندا پێكهاتنى سازمانی خه‌باتیان راگه‌یاند.
له دواى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات هێندێ حیزب و سازمان كه مه‌یدانى چالاكیان كوردستان بوو، چاویان به بوونى كه‌سى دیكه‌دا هه‌ڵنه‌ده‌هات و پێ یان وابوو جوێ له‌وان نابێ كه‌سى دیكه هه‌بێ و ئه‌گه‌ر بیشبێ ده‌بێ به پێى برِیارات و قهرارهكانى ئه‌وان ههڵسوورِێ، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ر زوو تاویاندایه دژایه‌تى سازمانى خه‌بات و هه‌ر جاره و به بیانوو و شێوه‌یێك بۆ له مه‌یدان به ده‌ركردنى پیلانیان بۆ داده‌رشت. هه‌ر له هێرشى چه‌كدارى بۆ سه‌ر بنكه و بارهگاكانیهوه بگره تا پروپاگه‌نده‌ى دژمنانه و به‌دوور له هه‌ر ئه‌خلاقێكى سیاسى و كوردانه له گیروگرفت خستنه ناوكاروبارى سازمان نه‌وێستان، هه‌ر چه‌ند به خۆشحالیه‌وه ئێستا پێوه‌ندییه‌كانى سازمانى خه‌بات له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانى كوردستان تا رادهیێكى زۆر بهرهوباشى و ته‌بایی چووه.
له ماوه‌ى ٣٠ ساڵى رابردوودا، سازمانى خه‌بات به ده‌یان هه‌وراز و نشێوى پێواوه و سه‌ربه‌رزانه هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى سهرهرێى تێپهرِاندوه و بۆ ساتێك مه‌یدانى جێ نه‌هێشت و به خۆشیه رۆژ له دواى رۆژ بهگورِتر ده‌بێ له خه‌بات بۆ هاتنه دیى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى و له دیفاع له گه‌ل و به‌ره‌نگارى داگیركه‌ران.
سازمانى خه‌بات زیاتر له ٦ ساڵه به خه‌ت و رێبازێكى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى له چالاكى خۆى به‌رده‌وامه و بۆ بردنه پێشى دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر هۆیێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساس و بنه‌مایه تا ئێستا زۆر به باشى خۆى له مه‌یدانى سیاسى كوردستاندا ده‌رخستووه و بۆ پێشه‌وه هه‌نگاوى ناوه.
له دواى كونگره‌ى چواره‌مى سازمان زۆربه‌ى ئورگانهكانى سازمان به پێى ئیمكان و پێداویستیه‌كانه‌وه، كاراتر كاریان كردوه و نه‌تیجه‌ى كاره‌كانیش له دواى ٢ ساڵ به‌سه‌ر كونگره‌دا دیاره به‌تایبه‌ت ده‌توانین ئیشاره بكه‌ین به پێكهاتنى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران و هه‌روه‌ها كارى رێكخستن له ناوخۆى وه‌لات و هه‌روه‌ها دامهزراندنهوهى كۆمیته و ناوه‌نده‌كانى دیكه‌ى ئافره‌تان و لاوان له وه‌لاتانى ئوروپایی، كه ئه‌و هه‌نگاوانه هێمایێكن بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوویێكى نزیكدا بتوانین كارى باشتر و به‌رچاوتر بكه‌ین و سازمانى خه‌بات له جاران باشتر و ئه‌كتیڤتر به دیاركهوێ.
هه‌ر چه‌ند پێشكه‌وتنه‌كان بۆ ئێمه مایه‌ى دڵخۆشین و به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو خاڵه باش و به‌هێزه‌كان زیاتر هه‌ستى پێ ده‌كرێ، به‌لام ده‌بێ ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێته‌وه كه كاره‌كانمان وه‌ك پێویست و وه‌ك ئه‌وه‌ى له سازمانى خه‌بات ماوه‌ى ٣١ ساڵه له مه‌یدانى خه‌باتدایه نه‌بووه و ئێمه بۆ سه‌رخستنى ئه‌و رێباز و به‌رنامه ئوسوولى و واقعبینیانهى كه هه‌مانه، پێویستمان به هه‌وڵ و ماندوو بوونى زیاتر هه‌یه. چوونكه بوونى به‌رنامه و خه‌ت و رێبازى سیاسى ئه‌گه‌ر كارى به‌رده‌وامى و لێبرِاوانهى نه‌بێ، به دڵنیاییه‌وه ناتوانى چاوه‌روانى ئه‌وتۆى لێ بكه‌ى، بۆیه پێویسته شه‌و و رۆژمان لێك گرێ بده‌ین بۆ سه‌رخستنى رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات.
وه‌ك باس كرا سازمانى خه‌بات به ده‌یان كۆسپ و ته‌گه‌ره و كه‌م و كورِى و هه‌ژارى و نه‌دارى كێشاوه به‌خۆشیه‌وه له هه‌موویدا سه‌ربه‌رزانه هاتۆته‌ده‌ر و دڵنیام له داهاتوویێكى نزیكدا به سه‌ر كه‌ند و له‌ند به‌رده‌میشدا سه‌رده‌كه‌وێ و ده‌توانێ هه‌موو به‌رنامه و پلانه‌كانى ئیجرایی بكات و دڵى هه‌موو دۆستێك شاد و چۆك به دژمنان و نه‌یارانى چاوچنۆك دابدات. چوونكه ئه‌و سازمانه له‌لایه‌ن رێبه‌رێكى ئه‌ونده به را و ته‌گبیره‌وه دامه‌زراوه كه هه‌ر شیاوى شانازى پێ كردنه و ئێستا خاوه‌ن سهركردهیێكى ئه‌ونده لێزان و خۆیی و راست و فیداكاره، كه ئه‌و دڵنیاییه‌مان پێده‌دات كه سه‌ركه‌وتنمان مسۆگه‌ره.
به‌هیواى ئه‌و رۆژه و سه‌ربه‌رزى بۆ سازمانى خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى كوردستان و ئێران
هه‌ر شه‌كاوه بێ ئالا به‌رز و پیرۆزه‌كه‌ى سازمانى خه‌بات
ڕێکه‌وت: 2011-09-03 09:41:16
به‌شی ( مانگى خه‌رمانان و برِیارێكى مێژوویی )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
مانگى خه‌رمانان مانگى خه‌رمانان و مانگى و خه‌رمانان و مانگى خه‌رمانان و برِیارێكى مانگى برِیارێكى خه‌رمانان برِیارێكى مانگى خه‌رمانان برِیارێكى و برِیارێكى مانگى و برِیارێكى خه‌رمانان و برِیارێكى مانگى خه‌رمانان و برِیارێكى مێژوویی مانگى مێژوویی خه‌رمانان مێژوویی مانگى خه‌رمانان مێژوویی و مێژوویی مانگى و مێژوویی خه‌رمانان و مێژوویی مانگى خه‌رمانان و مێژوویی برِیارێكى مێژوویی مانگى برِیارێكى مێژوویی خه‌رمانان برِیارێكى مێژوویی مانگى خه‌رمانان برِیارێكى مێژوویی و برِیارێكى مێژوویی مانگى و برِیارێكى مێژوویی خه‌رمانان و برِیارێكى مێژوویی مانگى خه‌رمانان و برِیارێكى مێژوویی مانگى خه‌رمانان مانگى خه‌رمانان و مانگى و خه‌رمانان و مانگى خه‌رمانان و برِیارێكى مانگى برِیارێكى خه‌رمانان برِیارێكى مانگى خه‌رمانان برِیارێكى و برِیارێكى مانگى و برِیارێكى خه‌رمانان و برِیارێكى مانگى خه‌رمانان و برِیارێكى مێژوویی مانگى مێژوویی خه‌رمانان مێژوویی مانگى خه‌رمانان مێژوویی و مێژوویی مانگى و مێژوویی خه‌رمانان و مێژوویی مانگى خه‌رمانان و مێژوویی برِیارێكى مێژوویی مانگى برِیارێكى مێژوویی خه‌رمانان برِیارێكى مێژوویی مانگى خه‌رمانان برِیارێكى مێژوویی و برِیارێكى مێژوویی مانگى و برِیارێكى مێژوویی خه‌رمانان و برِیارێكى مێژوویی مانگى خه‌رمانان و برِیارێكى مێژوویی