له دامه‌زراندنی سازمانێك كرده‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بتوانێ ئه‌و بۆشاییه كه له‌ناو گۆرِهپانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دا هاتبووه ئارادا بداته‌وه، هه‌ربۆیه له ٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٩ ى هه‌تاوی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران دامه‌زرا، دوابه‌دوای راگه‌یاندنی مه‌وجوودییه‌تی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان روویان له‌بنكه‌كانی سازمانی خه‌بات كرد و ده‌ستیان دایه خه‌باتی سیاسی و نیزامی دژ به حكومه‌تی داگیركه‌ری تازه به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتووی خومه‌ینی، له‌و پێناوه‌دا سه‌دان داستان و قاره‌مانیه‌تی مێژوویی و بێ وێنه‌یان له مێژووی سازمانی خه‌بات تۆمار كرد، سه‌دان شه‌هیدیان پێش كه‌ش به كورد و كوردستان كرد.
زۆربوون له‌و ناحه‌زان و نه‌یارانه‌ی كه چاویان به بوونی جه‌ریانێك وه‌كوو سازمانی خه‌بات ی كوردستان ئێران ههڵَنهدههات و ده‌یان هه‌ویست به پیلان و بوختان كه‌سایه‌تی سازمان و رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی لاواز و خهدشهدار بكه‌ن، به‌لام به خۆشحاڵییه‌وه له ژێر سێبه‌ری رێبه‌رایه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی لێوه‌شاوه‌ی وه‌ك جه‌ناب مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسێنی و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی ژیرانه و حه‌كیمانه ته‌واوی پیلانه‌كانیان پوچه‌ڵ بووه‌وه، سهرهرِای ئه‌و هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌رانه كه به‌ره‌ورووی سازمان ببوونه‌وه سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران توانی به سه‌ركه‌وتوویی رێگای درووستی خۆی تێپهرِێنێ، هه‌تا ئێستاش درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی بدات.
سیاسه‌تی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له ماوه‌ی ٣ ده‌یه‌ی ته‌مه‌نیدا هه‌موو كات سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه و درووست بووه، سیاسه‌تێكی روون و شه‌فاف و دوور بووه له فێڵ و عه‌وام فه‌ریبی و چه‌واشه كاری و ئه‌خلاقیاتی سیاسی به‌شێك بوون له پرنسیبه بنهرِهتیهكانی سازمانی خه‌بات، باوه‌ری سیاسی وابووه كه ده‌بێ په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رانبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، هه‌میشه خاوه‌نی وه‌عد و په‌یمانی خۆی بووه و په‌یمان شكێنی له قاموسی سازمانی خه‌بات جێگای نه‌بووه و سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به درێژایی ته‌مه‌نی دا خاوه‌نی هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به خۆی بووه و هه‌میشه هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌ی موشه‌خه‌سی هه‌بووه و دوور بووه له سیاسه‌تی هه‌ل په‌ره‌ستی و به نرخی رۆژ نان خواردن، دوور بووه له وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی، سیاسه‌تێكی په‌یره و نه‌كردووه كه به پێچه‌وانه‌ی دیسیپلینی سیاسی و یان به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشووی بێت. له‌و جۆره جه‌ریانانه نه‌بووه كه زوو زوو كورسی به كورسی هه‌ڵوێستی خۆی بگۆرِێ و كه‌س لێی تێنه‌گات و خۆیان به په‌یره‌وی سیاسه‌تی ماكیاڤیلی ده‌زانن و ئاماده‌نه‌بووه ره‌زاڵه‌تی سیاسی قه‌بووڵ بكات و بچێته ژێر ركێفی هیچ هێز و لایه‌نێك وله‌پێناوی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و كه‌رامه‌تی سیاسی خۆی ته‌واوی رێگای دژواره‌كانی ناو شۆرِشی تێپه‌راندووه.
به هیچ نرخێك ئاماده نه‌بووه بۆیه چركه ساتیش سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ست بدات و به كرده‌وه‌ش سه‌لماندوویه‌تی و ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وبه‌رنامه و رێبازه تایبه‌ت و راستگۆیانه‌ى خۆی.
ئێستا كه سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێ ده‌نێته نێو ٣٢ هه‌مین ساڵیادی ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی خۆی و به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌جه‌ماوه‌ریی تر بوون دایه، پێویسته ئه‌ندامان و باوه‌رداران به رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی سازمانی خه‌بات به‌ڵێن دووپات كه‌ینه‌وه كه سوور بین له سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات و درێژه‌دان له‌پێناو رزگاری كوردستان و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێبازی سازمانی خه‌بات هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان كه رزگاری كورد و كوردستانه.