له لایه‌ن خه‌ڵكى ئاساییه‌وه دۆزراوه‌نه‌ته‌وه و له دواى ئاشكرابوونى له لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.
__ كاسبكارێكى خه‌ڵكى بانه كه‌وتۆته به‌ر په‌لامارى هێزه‌كانى رژیم و له جه‌ریانى ته‌قه‌ى مه‌ئموران گیانى لێسه‌ندراوه.
__ به هۆى رێگه‌ى خه‌راپى جاده‌كانى نێوان زه‌رواو و كۆخان له‌ماوه‌ى یه‌ك حه‌وتوو دا ٦ كه‌س به هۆى پێكدادانى ماشین گیانیان داوه.
__ به شه‌و رۆژ مه‌ئمورانى كالاقاچاخى رژیم به جل و به‌رگى كوردییه‌وه به دیهاتهكانى ناوچه‌ى بانه‌دا ده‌سوورێنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و دارایی خه‌ڵك دا ده‌گرن.
__ له‌جاده‌ى بۆیه‌ن و كۆخان و بڵه‌سه‌ن و ده‌وربه‌ر به‌شه‌و و رۆژ پاسدار و خۆفرۆشه‌كان ئیزگه‌ى پشكنین داده‌نین و پرسیارێكى زۆر له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵك تووشی بێزارى بوون.