دڵ تهزێنى بۆ هێناون، ده‌م به خوێن كه چه‌می زاخه بۆته قۆناغی حه‌سانه‌وه‌ی یه‌كجاری، قاره‌مانی به ئیمانی كوردهواری، هه‌واڵی داوه كه رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌گی كوردستان، ته‌رمی پرِ له زامی كۆن و نوێ به پیری ده‌ست به تیرۆكهوانی كه‌وانه دۆڵ سپاردووه و گیانی به‌رزی به‌ره و به‌هه‌شتی شه‌هیدان و جێی ره‌حمه‌تی یه‌زدان له شه‌قه‌ی باڵی داوه، هه‌واڵی داوه كه چه‌می زاخه ره‌نگاوه به خوێنى قاره‌مانانی كورد و هه‌ڤالانی دڵ به ئیمان، سروه‌ی به‌ره‌به‌یانی ٢١ وێنه‌ی ده‌ر و دۆڵی ره‌نگاو به خوێنی چه‌می زاخه نواندووه كه به خوێنی پاكی شۆرِهلاوان، قامیشه‌لانی دیردیر ره‌نگاوه، ئالای ئازادی كوردستانه هه‌ڵكراوه یان دێردێری قاره‌مانیی و شانازی شه‌هیدانه له سه‌ر باڵی قامیشه‌لان نووسراوه. یان كۆته‌ڵی به‌ژن به شێر داخه بۆ شه‌هیدانی چه‌می زاخه، برِوانه! پۆل، پۆل دڵی قاره‌مان په‌روه‌ری كوردستان به‌ره‌و ته‌رمی گه‌رمی شه‌هیدانی ٢١ ى خه‌رمانان دهرِۆن، كه‌ى دوای دیداریان له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ی به وره و گیان له سه‌رده‌ستی كوردستان، خۆشه‌ویستی كورد خۆشه‌ویستان پێك بهێنن، دهرِۆن كه وێنه‌ی ته‌رمی له خوێندا شه‌لاڵی رۆڵه‌ی به ناو بانگی شۆرِشی كوردستان بگرن بیكه‌نه به‌ڵگه‌ی بیره‌وه‌ری له شان هه‌ڤاڵی قارهمانییهكانی كه لاپهرِهكانی توێ توێی دلانیان پرِ كردۆته‌وه، دهرِۆن بگه‌نه ته‌رمی شه‌هید (( سه‌ید عه‌بدول كه‌ریم حسێنی )) كه ئازادی خوازانی كوردستان ده‌یانناسی و كۆرِ دهرهنگان به باسی ئه‌و رۆڵه به نرخه‌ی كوردستان كه تا بڵێی قاره‌مان بوو، تا بڵێی دلێر بوو، وره‌ی دڵی خهباتگێرِان بوو، خۆشه‌ویستی پیاو و ژن، پیر و جه‌وان بوو، پڵینگ و شێر بوو، وریا و بێ ریا و به برِیار و وه‌ده‌ست به كار بوو، وره‌ی دڵی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان بوو ژیانی ژانی نه‌ویستانی كورد و كورد فرۆشان بوو، مه‌رگی جێژن و شاده‌مانی ئه‌وان بوو، زۆریان خه‌ون به نهمانییهوه ده‌دی، درۆ بوو، تا له ٢١ خه‌رمانان خه‌ونیان هاته دی.

به‌ڵێ خه‌رمانان بوو به شادی نه‌ویستانی كورد و كوردستان و خوێنمژ و هه‌ڵ په‌ره‌ستان، به‌لام له راستیدا بوو به خه‌رمانی شانازی كورد و شۆرِش و پێشمه‌رگه و سازمانی خه‌بات، مانگی خه‌رمانان كه سه‌ره‌تاكه‌ی به جێژنی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات، دامه‌زرا، دواییهكانی به شانازی له‌خۆبردوون وگیان به‌خت كردنی ئازیزترین رۆڵه‌كانی سازمانی خه‌بات دوایی هات، جێژنی سازمانی خه‌بات له ٥ی خه‌رمانان گیرا، به‌لام ئه‌ستێره‌ی ٥ پهرِی شانازی له سه‌ره‌تای سێهه‌مین ده‌یه‌ی ٢١ خه‌رماناندا، له چه‌می زاخه سه‌ر هه‌ڵدا و له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه پێی له عه‌رز برِی و بوو به ئه‌ستێره‌ی رۆژی رزگاری كوردهواری و ده‌ره‌وشایه‌وه. سه‌ر كاروانی شه‌هیدانی خه‌رمانانی سازمانی خه‌بات (( سه‌ید عه‌بدول كه‌ریم حسێنی ))یه كه ژیانی شانازی بوو بۆ سازمانی خه‌بات و خهباتگێرِی كوردستان و شه‌هاده‌تی سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه‌ی خه‌بات و ده‌ستمایه‌ی شۆرِشی كوردستانه، شه‌هید سه‌ید عه‌بدول كه‌ریم حسێنی له ٢٦/بانهمهرِی/١٣٣٧ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی رابه‌ری ئایینی و شۆرِشگێرِی كوردپه‌روه‌ر له گهرِهكی خوارووی شاری بانه‌ی قاره‌مان له دایك بوو، له ٨ ساڵیدا نێردرایه قوتابخانه، دوازده كلاسی خوێند كه شۆرِشی دژ به شا له ئێران ده‌ستی پێكرد باوكی یه‌كێك بوو له به‌ر چاوانی ئه‌و راپهرِینه له كوردستاندا، شه‌هید سه‌ید عه‌بدول كه‌ریم له منداڵییه‌وه هه‌ستی به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كرد به پێی ئامۆژگاری و رێ نوێنیهكانی باوكی هه‌ستی شۆرِشی ئازادیخوازی و كوردایه‌تی گه‌شه‌ی كرد و به گه‌رمی وێرِای باوكی و رۆڵه بهشهرهفهكانی شاره‌كه‌ی له شۆرِشی دژی شایه‌تیدا هاوبه‌ش بوو. شه‌هید سه‌ید عه‌بدول كه‌ریم رۆڵه‌یه‌كی چاونه‌ترس و به برِیار و لێ برِاو بوو، رۆژی ١٦/رێبه‌ندان/١٣٥٧ كه دوژمن هێرشی بۆ ناو شاری بانه هێنا به ده‌مانچه‌وه له پارێزگاری شاردا هاوبه‌شیی كرد. شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم له كامیاران و جاده‌ی سه‌قز و سنه و شاری سه‌قز و دۆڵی میره‌دێ و بۆكان و چۆمی مه‌جیدخان و سه‌رده‌شت و هه‌موو جێگه‌یه‌كی ناوچه بانه له شهرِدا بوو و له زۆربه‌ی قاره‌مانه‌تی و گیانبازی هاوبه‌شیی كردوه. شه‌هید عه‌بدولكه‌ریم لاوێكی پاكی دوور له كرده‌وه‌ی خراپ و پرِ له مه‌ردانه‌گی و پاكی بوو. بۆ هه‌موو قه‌ومێك یاریده‌ده‌ر، خۆی بۆ كورد ده‌ویست و توانای بۆ كورد به‌كار ده‌هێنا . شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم حسێنی خه‌ڵكی كوردستانه‌كانی وه‌ك برای خۆی خۆشده‌ویست . شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم به‌راستی ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی كوردهواری بوو چرای تاریكی شه‌وگاری ده‌ربه‌ده‌ری و لێقه‌ماوی بوو، رۆڵه‌ی ته‌نگانه بوو، گرێ پوچكهی ته‌نگانه‌ی به ده‌ست ده‌كرده‌وه، شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم لاپهرِهكانی مێژووی كوردستانی ئێرانی به حه‌ماسه‌ی خۆی پرِ كردون و وێنه‌ی ره‌زا شیرینی خۆی كرده تابڵۆی كوردایه‌تی له دڵی كوردپهروهراندا. شه‌هید عه‌بدولكه‌ریم قاره‌مانییه پرِ له شانازییه‌كانی كرده هیوا وهومێدی دڵی كوردی كورد په‌روه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ری كوردستان و داخ له سه‌ر دڵی دوژمنان و خۆفرۆش و هه‌ل په‌ره‌ستان مایه‌وه. شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم له دڵی شارزایاندا زیاتره له‌وه‌ی كه گوتراوه، گه‌شتره له‌وه‌ى كه نووسراوه، باسی گه‌رمی حه‌ماسه دای ده‌گرێ، شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم دیمه‌نی له دلان دایه ئه‌و له دڵی میلله‌تی كورددایه و ((( نامرن ئه‌وانه‌ى وا له دڵ میلله‌تا ئه‌ژین ))). شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم هه‌زاران داخی له‌سه‌ردڵی دوژمنانی كورد و نۆكه‌ره ئاڵقه له گوێ كانیان داناوه و رێی شه‌هاده‌تی هه‌ر له رۆژانی به‌رێ را بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو و به شانازییه‌وه به‌ره و پیری چوو، كوا توانیان به گۆرِاوگۆرِ كردنی ته‌رمی پیرۆزی قه‌واره‌ی برینی دڵیان سارێژ كه‌ن. شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم خۆشه‌ویستی كورِانی به شهرِهفی كورده‌وارییه.
(( پیرۆز بێ یادی حه‌ماسه‌كان و قارهمانییهكانی شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم چۆڵه‌چرای دڵی رۆڵه‌كانی كوردهواری. به‌رز و به‌رێز بێ ٢٤ همین ساڵیادى شه‌هید بوونى شه‌هید سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم و هه‌ڤالانی. ئاوه‌دان بێ رێی پرِ له شانازی رێی خه‌بات و موبارزه، سه‌ركه‌وتوو بن میرات گران و تۆڵه ئهستێنانى شه‌هیدانی كوردستان. ))