ئیعدامى هاوهلاتیهك به‌تاوانى موحاره‌به له شارى ورمێ
سهرلهبه

یانى رۆژى شه‌ممه ٢٦ى خه‌رمانان هاوه‌لاتیه‌كى خه‌ڵكى ورمێ به فه‌رمانى ده‌زگاى قه‌زایی له حه‌وشه‌ى زیندانى ناوه‌ندى ئه‌و شاره له سێداره درا. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان و له‌زمان سه‌رچاوه باوه‌رپێكراوه‌كان، ئه‌و هاوهلاتیه كه خوداداى ره‌شیدى ناو بوو ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه گیراو و به تۆمه‌تى موحاره‌به له لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانى قه‌زایی به ئیعدام مه‌حكووم كرا و حوكمه‌كه‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه له حه‌وشه‌ى زیندانى ورمێ به‌رێوه چوو.
كوژرانی به‌كرێگیراوێكی رێژیم له كوردستان
به پێى هه‌واڵ

ى هه‌واڵده‌رى سپاى پاسداران(فارس) كۆمه‌لێك كه‌سی نه‌ناسراو له‌جل و به‌رگى مه‌ئمورانى شه‌وانه شه‌وی ٢٥ی خه‌رمانان هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵى تایبه‌تى محه‌ممه‌دى خۆش نمه‌ك خه‌ڵكى دێى وهیسهى سه‌ر به شارى مه‌ریوان و ناوبراویان به زه‌ربى گولله كوشتووه. جێگه‌ى باسه راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه محه‌ممه‌د خۆش نمه‌ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ركارى رژیمى ئاخوندى ره‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژیم كه‌وتووه و تا كاتى كوژرانى تاوانى زۆرى ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكى ناوچه‌كه و هێزه شۆرِشگێرهكانى كوردستان كردووه. سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى ئیدعایان كرد كه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو ٣٠ به‌كرێگیراویان لێ كوژراوه.
هاوه‌لاتیه‌كى سه‌رده‌شتى له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه كوژرا
رۆژى شه‌م

مه ٢٦ى خه‌رمانان كۆڵبه‌رێك له‌ناوچه‌ى سه‌رده‌شت به‌ده‌ست هێزه جینایهتكارهكانى رژیم كوژرا. به پێى راپۆرتى ئاژانسی ئێران پرێس نیوز سه‌عات ٤ى به‌یانى رۆژى شه‌ممه له دێى هورموزاوێ سه‌ر به شارى سه‌رده‌شت هاوه‌لاتیه‌كى كورد به‌ناوى شێرزاد ئه‌مانى ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه به هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌كانى رژیم گیانى دا. جێگه‌ى باسه ناوبراو خاوه‌ن خاو و خێزان بووه و بۆ بژیوى ژیانى سه‌رقاڵى كارى كۆڵبهرى بووه.
تێكهه‌ڵچوون له نێوان كاسبكارانى نهوسوودى و هێزه نیزامییه‌كانی رژیم
له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی نه‌وسوود هێزه نیزامییه‌كان پێشیان به كۆمه‌ڵێك كاسبكار گرتووه كه‌له ئاكامدا تێكهه‌ڵچوون له نێوانیاندا هاتۆته ئاراوه.
به‌پێی

هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، له رۆژانی رابردوودا له شوێنێك به‌ناوی"نه‌ره‌ی كوره میانه" هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی نه‌وسوود، هێزه نیزامییه‌كانی حكومه‌تی ئێران پێشیان به ٨ باری كاسبكار و كۆڵبه‌ران گرتووه و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی باره‌كانیان داوه كه‌له ئاكامدا له نێوان كاسبكاران و خه‌ڵكی نه‌وسووددا و هێزه نیزامییه‌كان گرژی و تێكهه‌ڵچوون ساز بووه و پێشیان به‌و كاره گرتووه. خه‌ڵكی شاره سنوورییه‌كانی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه و ده‌ره‌تانی كار و پیشه‌ی دیكه، به ناچاری روو له سنووره‌كان ده‌كه‌ن و له رێگای پرِ مه‌ترسیی كۆڵبه‌ری و كاری قاچاخه‌وه بژیوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره هه‌تا ئێستا بۆته هۆی گیان له ده‌ست دانی زۆر كۆڵبه‌ری كورد كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی ئێرانه‌وه دهسترِێژیان لێ ده‌كرێ.
٥ كرێكارى نارازى كورد له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران
ناره‌زایه‌تى كرێكارانى شیركه‌تى زهرِین به‌ناى پارسیان به هۆى نه‌دانى حه‌قده‌ستى ٤ مانگیان به ده‌ركردنى ٥ كرێكارى ك

ورد كۆتایی هات. به پێى راپۆرته‌كان شیركه‌تى زه‌رین بیناى پارسیان له جاده‌ى دێگولان و سنه‌یه و به‌رهه‌مهێنه‌رى پرۆفیله. ئه‌و كارخانه‌یه زیاتر له ٦٠ كرێكارى ژن و پیاوى هه‌یه و خاوه‌نكاره‌كه كرێكاران له‌سه‌ره‌تاوه ناچار به ئیمزاكردنى رێكه‌وتننامه‌ى سپى ده‌كا تا هه‌ر كاتێك ویساتى به بێ رێگرى كرێكاران ده‌ربكات. كریكارانى ئه‌و كارخانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن كه ده‌ركردنى ئه‌و كرێكارانه ته‌نیا بۆ ترساندنى باقى كرێكاران له بێكار بوونه. به پێى ووته‌ى كرێكاران به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به جێى دانى حه‌ق ده‌ستى كرێكاران و پێراگه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان خه‌ریكى جیاكردنه‌وه‌ى شوێنى كرێكارۆانى ئافره‌ت و پیاوه.
برێزیل: گومانمان هه‌یه كه به‌رنامه ئهتۆمیهكانى رژیم ئاشتیخوازانه بێ
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، ده‌وڵه‌تى برێزیل بۆ یه‌كه‌مین جار رایگه‌یاند، گومانمان هه‌یه كه به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كانى رژیمى ئێران ئامانجى ئاشتیخوازانه‌ى له پشت بێ. ئانتۆنیو پاتریوتا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى برێزیل ووتى : پێویسته رژیمى ئێران بیسه‌لمێنێ كه به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كانى ئامانجى ئاشتیخوازانه‌ى هه‌یه. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه به‌ناردنى ئه‌و هه‌واڵه زیادى كرد: ئه‌و قسانه ئاماژه به گۆرِانى ئه‌ده‌بیاتى برێزیل له‌راست رژیمى ئێران ده‌كا.
ترسى رژیم لهرهوتى رووخانى دیكتاتۆره‌كانى ناوچه‌كه
خامنه‌یی له دژكردهوهێك سه‌باره‌ت به رووخانى قه‌زافى و كۆتایی هاتنى ته‌مه‌نى رژیمى سوریه هێرشی كرده سه‌ر ئه‌مریك

ا و یه‌كێتى ئورووپا و له‌كاتێكدا كه ترسی خۆى له شۆرشه‌كانى ناوچه‌كه نه‌شارده‌وه ووتى: هێزه‌كانى ناتۆ زه‌ره‌رێكى زۆریان له‌وه‌لاتى لیبى داوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌كردبا ره‌نگ بوو خه‌ڵك تۆزێك دره‌نگتر سهركهوتبان. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دى خاته‌مى به‌رنوێژى هه‌ینى تاران وێراى ئاشكرا كردنى ترس و دڵه‌راوكێى له سه‌رهه‌ڵدان شۆرِشهكانى ناوچه‌كه هێرشی كرده سه‌ر ساركوزى و ده‌یوید كامێرۆن و گووتى: هه‌ر لێره‌وه وریایی ده‌ده‌م به به‌رپرسانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و پێیان ده‌لێم نوسخه‌ى حكوومه‌تى سێكۆلار له‌ناوچه‌كه ئیتر قه‌بووڵ ناكرێ و ده‌بێ سادقانه باس له ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئیسلام بكه‌ن. جێگه‌ى باسه له خۆپیشاندانى سورییهكانى دانیشتووى رۆمانى به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژیتمى ئێران و یارمه‌تى بۆ سه‌ركووتى زیاترى خه‌ڵك ، خۆپیشانده‌ران دروشمیان ده‌دا دوێنێ قه‌زافى و ئه‌مرۆ به‌شار ئه‌سه‌د و سبه‌ى خامنه‌یی.
٤٧ خوپیشاندهرى سوریه كوژران، ژماره‌ى كوژراوه‌كان سه‌رووى ٢٩٠٠ كه‌س
خۆپیشاند

انهكانى رۆژى هه‌ینى ٢٥ى خه‌رمانان له‌ژێر ناوى (بۆ پێشه‌وه تا رووخانى رژیم) له وه‌لاتى سوریه ٤٧ كوژراوى لێكهوتهوه.به پێى راپۆرته‌كان ٩ كه‌س له ئه‌دله‌ب، ٦ كه‌س له حه‌ما، ٣ كه‌س له حوران، ٣ كه‌س له دیمه‌شق، ٤ كه‌س له حه‌مس و باقى كه‌سه‌كان له شاره‌كانى ده‌رعا و ده‌وربه‌رى دیمه‌شق كوژراون. جێگه‌ى باسه تا ئێستا له‌ماوه‌ى ١٨٥ رۆژ خۆپیشاندانى خه‌ڵك و سه‌ركووت و جینایه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د، زیاتر له ٢٩٠٠ كه‌ش له خۆپیشانده‌رانى سورى كوژران و ژماره‌یێكى زۆریش گیراون.