ئه‌ندامێكى دیكه‌ى یه‌كێتى دیموكراتیكى خوێندكارانى كورد گیرا
خه‌باتم

ێدیا: ئه‌ندامێكى دیكه‌ى یه‌كێتى دیموكراتیكى خوێندكارانى كورد به‌ناوى شێرزاد كه‌ریمى كه ماوه‌ى ٢ حه‌وتوو له گرتووخانه‌ى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سنه راگیرابوو ٢ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ گرتووخانه‌ى سنه راگوێزراوه. كه‌ریمى خوێ،دكارى زانستگاى كوردستانه و له ئه‌ندامانى شوراى هاوئاهه‌نگى و به‌رپرسی كومیته‌ى راگه‌یاندنى ئه‌و یه‌كێتیه‌یه. جیگه‌ى وه‌بیر هیًَنانهوهیه كه پێشتر یش مه‌هدى دوعاگوو به‌رێوه‌به‌رى یه‌كێتى و میلاد كه‌ریمى جێگرى به‌رێوه‌به‌ر و سۆران دانیشوه‌ر به‌رپرسی كومیته‌ى هاوئاهه‌نگى یه‌كێتى له گرتووخانه‌ى ئیتلاعات گواسترابوونه‌وه بۆ زیندان و له‌ئێستا دل له ژوورى تاكه‌كه‌سی دان. ئه‌ندامانى گیراوى یه‌كێتى دیموكراتیكى خوێندكاران گه‌یشته چوار كه‌س.
راپۆرتى سه‌رژمێرى پێشێلكردنى مافى مرۆڤ تایبه‌ت به مانگى خه‌رمانان
خه‌باتم

ێدیا: مانگى خه‌رمانانى ١٣٩٠ له‌كاتێكدا كۆتایی پێهات كه هه‌روا پێشیكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له به‌شه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵگا درێژه‌ى هه‌یه و به پیى سه‌رژمێرى ناوه‌ندى سه‌رژمێرى و بلاوكراوهى كۆمه‌له‌ى مافى مرۆڤى ئێران له‌مانگى خه‌رمانان له‌كۆى ٢٧٠ راپۆرتى مافى مرۆڤى له لایه‌ن ٤٤ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى و یاسایی ٤٢٢٧ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤ تۆمار كراوه. له‌و برِه كرێكاران زیاتر له ٢٦٤٩ جار مافه‌كانیان پێخۆست كراوه. كه‌مینه ئایینیه‌كان ١٠٣ جار) كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ٢٢٥ جار) بوارى پیشه‌یی ١٢١ جار) بوارى فه‌رهه‌نگى ١٠ حاڵه‌ت) ژنان ٧ حاڵه‌ت) مندالان ٤٣٢ حاڵه‌ت) ئیعدام ١٠٤ حوكمى ده‌رچوو و به‌رێوه‌چوو) خوێندكاران ٣٦ حاڵه‌ت) زیندانیان ٤٢٨ حاڵه‌تى پێشێلكردنى مافه‌كانیان) بیر ورا ده‌ربرین ١١٢ حاڵه‌ت یان تایبه‌ت كردووه به خۆیان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌شێكى كه‌مى پێشێلكارییه‌كانى رژیمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى له‌راست چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئێرانه.
مردنى رۆژانه‌ى ١٠ تووش بوو به ماده‌ى هۆشبه‌ر
راوێژكارى ك

ومیسیۆنى كۆمه‌لایه‌تى مه‌جلیس هه‌واڵى مردنى رۆژانه ١٠ موعتاد به ماده هۆشبه‌ره‌كانى له ئێران دا. مه‌جیدى ئهبههرى رایگه‌یاند: به سه‌ره‌نج دان به سه‌رژمێرى پزیشكى قانونى ساڵى رابردوو ٣ هه‌زار و ٦٥٠ كه‌س به هۆى تووش بوون به مادههۆشبهرهكانهوه گیانیان داوه. ناوبراو ئاماژه‌ى به گۆرینى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له سووننهتیهوه بۆ سه‌نعه‌تى كرد و ووتى: بوونى ماده‌ى زیانهێنهرى زۆر له‌و ماده هۆشبه‌ره نوێیانه مه‌ترسی مردنى تووشووبووانى زۆر زیاتر كردووه.
ئه‌مریكا هه‌رگیز ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران له‌یاد ناكات كه له عێراق ئه‌نجامی داون
ئه‌میراڵ مایكڵ مۆڵ

ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وستان نابێت له به‌رامبه‌ر ئێران و ئه‌و هێرشانه له‌بیر ناكات كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به پشتیوانی ئێران كراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی. مایكڵ مۆڵن و لیۆن بانیتا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكایان راگه‌یاند كه سهرهرِای بنبرِكردنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ده‌كرانه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشانه له‌یاد ناكات. مۆڵن به لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پیرانی راگه‌یاند كه ئێرانییه‌كان هۆشیار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و هێرشانه دوباره ببنه‌وه ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وستان راناوه‌ستێت. هاوكات بانیتا رایگه‌یاند: پێویسته ئێران له‌وه تێبگات كه ئێمه لێره‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، پێویسته ئه‌وه‌شیان بۆ رون بێته‌وه كه هه‌رگیز ئه‌و كارانه‌ی ئێران له‌یاد ناكه‌ین كه له عێراق ئه‌نجامی داون. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی حوزه‌یرانی رابردو ١٤ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌عێراق له چه‌ند هێرشێكدا كوژران و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكیش پێیان وایه كه زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆی هێرشی موشه‌كیی میلیشیا شیعه مه‌زهه‌به‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
مه‌حموود عه‌بباس داواى وه‌لاته‌كه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
سهرهرِاى بو

ونى هه‌وڵه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى داواى ئه‌ندامه‌تى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كوو وهلاتێكى سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مرۆ هه‌ینى ١ى ره‌زبه‌ر مه‌حموود عه‌بباس داواى وه‌لاته‌كه‌ى بۆ وه‌رگرتنى له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك وهلاتێكى سه‌ربه‌خۆ پێش كه‌ش به بان كى مۆن كرد. ئۆباما سه‌رۆك ۆمارى ئه‌مریكا رۆژى چوارشه‌ممه رایگه‌یاند داواكه‌ى فهلیستین بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌لاته‌كه‌ى ره‌د ده‌كاته‌وه و داواى كرد كه ووتووێژه‌كان سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێبكه‌نه‌وه. له‌خاڵه جێ ناكۆكه‌كانى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به ره‌سمى ناسینى سنووره دیارى كراوه‌كان له ساڵى ١٩٦٧ى زایینى و دانانى ئۆرشه‌لیمى رۆژهه‌لات وه‌كوو پێته‌ختى فه‌له‌ستینه. داواكاریێك كه تا ئێستا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه قه‌بووڵ نه‌كراوه.
سوئیسیش نه‌وتى سوریه‌ى ته‌حریم كرد
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ژێنۆ، ده‌وڵه‌تى سوئیس ئه‌مرۆ هه‌ینى ئابلۆقهكانى خۆى دژى رژیمى سوریه به‌ره‌وسه‌ر ههڵكهشاند و پیشه‌سازى نه‌وتى ئه‌و وهلاتهشى گه‌مارۆ دا. ده‌وڵه‌تى سوئیس له راگه‌یه‌ندراوى خۆى به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به كرده‌وه توندوتیژییه‌كانى رژیمى سوریه دژى خه‌ڵكى ئه‌و وه‌لاته ، هێنانهژوورهوهى نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانى قه‌ده‌غه كرد. یه‌كێتى ئورووپاش كه پێشتر چه‌ندین جۆر ته‌حریمى سه‌پاندبوو به سه‌ر سوریه ئابلۆقه‌ى زیاترى به‌سه‌ر ئه‌و وه‌لاته‌دا سه‌پاند.
ساڵانه سێ ملیۆن منداڵ له برسان ده‌مرن
به‌پێی

راپۆرتی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رێژه‌ی برسییه‌كانی جیهان گه‌یشتۆته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س و ساڵانه به میلیۆنه‌ها كه‌س له برسان ده‌مرن. به‌پێی هه‌واڵیكی رادیۆ "DW"ی ئه‌ڵمانی، له راپۆرته‌كه‌ی خاچی سووردا هاتووه: ساڵانه سێ ملیۆن منداڵی ژێر پێنج ساڵ له‌برسان ده‌مرن. خاچی سوور رایگه‌یاندووه، به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له جیهان، زۆرترین زیان له وڵاتانی هه‌ژار ده‌دات. خاچی سوور، هۆكاری برسیه‌تیی له جیهان بۆ زۆر بوونی ریژه‌ی خه‌ڵك، گۆرِانی كه‌ش و هه‌وا، كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتووانی گونده‌كان و قۆرغ كردنی خۆراك، له‌قه‌ڵه‌م داوه.