داهاتوى كوَمهڵگاكانن، له وولاَتانى پێشكه‌وتوو له ههرِهمى رِێزگرتن و خوَشهویستى دان و حكوومه‌ت و خه‌ڵك زوَرترین رِێزیان لێده‌گرن و پله‌و پێگه‌یان جێگه‌ى تایبه‌تى خوَى هه‌یه. خویندكاران و قوتابیانى فێرخوازیش به شه‌وق و زه‌وقه‌وه بهرِێ ده‌كرێن بوَ قوتابخانه و ده‌بێ زوَرترین پێداویستیان بوَ ته‌رخان بكرێ كه له كاتى چوونه به‌ر خوێندن، هه‌ست به جیاوازى و كهساسى نه‌كه‌ن.
فیر خوازانى كوردستان، وانه بێژانى رِێزدار!
بهتێپهرِینى زه‌مه‌ن و ئاڵوگوَرِه بنهرِهتیهكان، كه سه‌رانسه‌رى جیهانیان گرتوَتهوه، خویندنیش بێ گومان رێكارى دیكه‌ى گرتوَته به‌ر و له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونى زانست و تێكنَولۆژى، ده‌رووى فێر بوونیش به‌رفراونترو چرِتر بوَتهوه. دیارى كردنى به‌رنامه‌ى گونجاو ودانانى به‌ردى بنچینه له‌سه‌ر بنه‌ماى رِێكاره زانستیهكانى خوێندن بوَ پروَسهى چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى ژیانى به‌خته‌وه‌رانه و داخوازى كۆمه‌ڵگا بو چونه‌پێش و كامیل بوون له باره‌كانى كوَمهلاَیهتى، زه‌روره‌تى چونه ده‌رێى له بازنه‌ى به‌رته‌سكى خوێندن، وه‌ك چوَن له نیزامى ئاخوندی‌دا له ئارادایه، هێناوه‌ته پێش و خه‌ڵك به گشتى خوَى بوَ گه‌شتن به‌و زه‌روره‌ته ئاماده ده‌كات. ساختارى سیستمى حوكمرِانى له ئێران، ده‌روى هه‌ر جوَره پێشكه‌وتنێكى له خوێندن گرتووه‌و ساڵ له دواى ساڵ به یاسایى كردنى نیزامى خوێندن له سه‌ر بنه‌ماى بیرى وه‌لى فه‌قیه، چه‌رخى خوێندن به‌ره‌و پاشه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه.كاتێك رِژیمى ئاخوندى، پیوانه نیونهتهوهیهكانى پێشێل كردوه و زانست له‌م وهلاَته، ئیستاندارده جیهانیه‌كانى له ده‌ست داوه، سروشتیه كه پرِوَسهى خوێندن دوایى داوه و له‌گه‌ڵ هیچ كام له وهلاَتانى ته‌نانه‌ت جیهانى سیهه‌میش به‌راورد ناكرێت.نیزامى وه‌لى فه‌قیه ٣٢ساَلهدژى زانستى مروَڤایهتى وه‌ستاوه‌ته‌وه و چه‌ندین ئاڵوگوَرِى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى له سیستمى خویندن دا پێك هێناوه كه ده‌توانین ئاماژه بوَ شوَرِشى فه‌رهه‌نگى له چه‌ندین قوَناغ دا بكه‌ین. هه‌روه‌ها گوَرِینى نیزامى خوێندنى قه‌دیم بوَ ساڵى واحدى. گوَرِینى نیزامى ساڵى واحیدى بوَ تێرمى، ئیسلامى كردنى وانه‌كان، كارپێ نه‌كردنى به‌شێكى زوَر له به‌شه‌كانى خوێندنى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، ههلاَواردنى رِهگهزى له پروَسهى خویندن دا. له‌گه‌ڵ ئه‌م گوَرِانكاریانه له سیستمى خویندن دا، پروَسهى خویندن له ئیران نه‌ك به كرداره‌كى نهچوَته خانه‌ى بیرى وه‌لى فه‌قیه، به‌ڵكوو جۆرێك لادانى خوێندنى به دواى خوَیدا هێناوه كه له‌گه‌ڵ نارِهزایهتى بهرهوروبوَتهوه.خوێندن له ئێران به پرِوَسهێكى لاواز و ناته‌واو تێ پهرِدهكات و ئه‌م سیستمه‌ى ئێستا له حاڵى قه‌یران دایه، كه له‌باره‌ى جێگه‌ى خوێندن و پێداویستیه‌كانى ماموَستایان و چوَنیهتى یارمه‌تى دانى خوێندكاران، وهلاَتهكهمان، به تایبه‌ت كوردستان له قه‌یران دایه. قه‌یرانێك كه سه‌راپا گیره و خۆى له پاكتاوى زمان و كومهڵگهییكى نازانستى ده‌بینێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه مناڵى كورد ده‌بێ به زمانێكى دیكه بخوێنێ و هه‌روه‌ها هێزو بیرى خوَى له‌سه‌ر فێربوون به فارسى ته‌رخان بكات، لهكهلهپوورو ئاداب وزمانى دایك دوور ده‌خرێته‌وه و له‌ده‌سپێكى چركه‌كانى خوێندن، ده‌كه‌وێته بیریكى قووڵه‌وه كه بۆچى ده‌بێ به‌زمانى دایكى نه‌خوێنێ؟ خوێندن به‌زمانى دیكه كار ده‌كاته‌سه‌ر سایكۆلۆژى منداڵى كورد و له جیاتى ئه‌وه‌ى دڵى به خوێندن خوَش بێ و ببێته زمانه‌وان یان كارهیێك بوَ نه‌ته‌وه‌كه‌ى، به فه‌رهه‌نگى نهتهوهیێكى دیكه گوَشى ده‌كه‌ن و وا فێرى ده‌كه‌ن كه ژێرده‌ست بێت. عیزه‌تى منداڵى كورد هه‌ر له یه‌كه‌م رِوَژهكانى خوێندن له ئێران دهشكێندرى چونكه له یه‌كه‌م ساته‌كان دا پێى ده‌گوترێ كه توَ زمانت نیه و پێناسه‌ى نه‌ته‌وه‌یت نارِوونه. له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌سات و تراژیدیایه‌دا كه نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌گه‌ڵى بهرهورِوه، دهبى پێداگرى له سه‌ر خوێندن بكرێ. ئیمه رِیزو حورمه‌تى خوَمان بو ماموَستایانى تێكوَشهر دوپاته ده‌كه‌ینه‌وه‌كه له‌و پهرِى بێ ئیمكاناتیدا مامۆستایه‌تى ده‌كه‌ن وئه‌ركى پیرۆزى مرۆڤایه‌تیان بهرِێوهدهبهن. رِژیمى ئاخوندى هه‌وڵ ده‌دات له كوردستان كه‌مترین منداڵ بچێته به‌ر خوێندن. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و پیلانه، ده‌بێ مامۆستایان ئه‌ركى نه‌ته‌وایه‌تى وئینسانى خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن و هاوكات باوكان ودایكانیش له ناردنى منداڵه‌كانیان بۆ به‌ر خوێندن درێغى نه‌كه‌ن، بێگومان به خوێندنێكى باش له كوردستان پیلانهكانى رِژیم پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه،چونكه نیزامى ئاخوندى كۆمهڵگهییكى نه‌خوێنده‌وارى گه‌ره‌كه،تا بتوانێ ئه‌سپى دهسهلاَتى تاو بدات. بهلاَم رِژیم دوا ساته‌كانى ته‌مه‌نى ده‌ژمێرێ وزۆرى نه‌ماوه خۆرى ئازادى هه‌ڵبێت.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران پیرۆزبایی ده‌لێ به سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایانى زه‌حمه‌تكێشى كوردستان به بۆنه‌ى كرانه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن و هیوادارین به‌نه‌مانى رِژیمى ئاخوندى، ئازادى ودیموكراسى بۆ ئیران و كوردستان ده‌سته‌به‌ر بێت وحاكمیهتى نه‌ته‌ویى بگه‌رێته‌وه و خوێندنیش بچێته سه‌ر پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان .
سه‌ركه‌وێ خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى گه‌له‌كه‌مان له كوردستانى ئێران
بروخى رژیمى دژه زانست و مرۆڤایه‌تى ئاخوندى
كومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران