بانگهێشتى چه‌ند هاوه‌لاتى به‌هایی بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه
له‌ماوه‌ى

حه‌وتووى رابردوو شۆهرهى ره‌ئوفى له‌گه‌ڵ وه‌حید خلوسی بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه بانگ كراون و كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئازار و شكه‌نجه ى رۆحى. به پێى راپۆرتى كومیته‌ى راپۆرتدهرانى مافى مرۆڤ، ئه‌و كه‌سانه ههرِهشهیان لێكراوه كه بلاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى گرتن و لێكۆلینه‌وه‌كان ئاكامى خه‌راپى بۆیان ده‌بێ. ئه‌و هاوهلاتیانه ماوه‌ێكه له ژێر فشارى قورسی ئابوورى دان و دوكانه‌كانیان ئاگرى تێبه‌رده‌درێ و هه‌ره‌شه له كریارهكانیان ده‌كرێ و هه‌رو له‌و چوارچێوه‌یه له‌ماوه‌ى رۆژانى حهوتووهكانى رابردوو ٥ دوكانى به‌هائیه‌كان له سمنان پلۆمپ كران. جيگهى باسه له‌ماوه‌ى ٤ مانگى رابردوو نزیك به ٣٠ هاوهلاتتى به‌هایی بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه بانگ كراون و سووكایه‌تیان پێكراوه.
نه‌دانی ٥ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی چنینی پهررِیسی سنه
كرێكارانی

كۆمپانیای پهرریسی سنه ٥ مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌پێی راپۆرِتی هه‌واڵده‌ری موكریان، هه‌تا ئێستا خاوه‌نكاره‌كه‌یان له دانی مافی بیمه‌ی رێكخراوی دابینی كردنی كۆمه‌لایه‌تی كرێكاران خۆى پاراستووه. جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه وه‌دره‌نگ كه‌وتنی دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران، كرێكارانی كۆمپانیای پهررِیسی لهمهرِ به‌رێوه‌بردنى ژیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان هاویشتووه‌ته ناو كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌وه.
كرێكارانی شیركه‌تی فهلارهكى كامیاران ده‌ستیان دایه مانگرتن
١٠٠ كرێكا

ری شیركه‌تی فهلارهك ((بهرِێوهبهری گه‌لاڵه‌ی لوله دابه‌ستنی دڵۆپه بارانه‌ی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان) هه‌ڵكه‌وتوو له كامیاران، له ناره‌زایه‌تی دهربرِین به وه‌رنه‌گرتنی ٥ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن. كرێكارانی شیركه‌تی فهلارهك هه‌ڵكه‌وتوو له نزیك ئاوایی ئهلهك سه‌ربه شاری كامیاران به‌هۆی نه‌دانی موچه‌كانیان مانیان گرت. له‌و شیركه‌ته‌دا ١٠٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی ٥ مانگ ده‌بێ هیچ موچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتوو، هه‌ربه‌و هۆیه‌وه زیاتر له دوو رۆژه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و له هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و شیركه‌ته به‌رگری ده‌كه‌ن و خوازیاری وه‌رگرتنی موچهكانیانن.
درێژه‌ی مانگرتنی له خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له ورمێ
به‌ندكراوێك

ی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندنی ورمێ به‌ناوی جه‌عفه‌ر ئه‌فشاری ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان ئه‌و به‌ندكراوه كه خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده رۆژی سێ شه‌ممه به هه‌واڵنێری ئه‌و ئاژانسه‌ی ووت له رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ ى خه‌رمانان به‌هۆی نادیار بوونی چاره‌نووسی و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی هه‌ڵبستراو ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن. ده‌وترێت ئه‌و به‌ندكراوه مه‌هابادییه دوای مانگرتنی له‌خواردن بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه گواستراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵ جه‌عفه‌ر ئه‌فشاری كه ماوه‌ی ١٠ مانگه له به‌ندیخانه به‌سه‌ر ده‌بات ئه‌منیه‌تیه.
بهرِێوهبهری ماڵپه‌ری سه‌رده‌شت موحاكه‌مه كرا
دوای تۆم

ار كردنی سكالای یه‌كێك له هێزه‌كانی سوپای پاسداران له‌سه‌ر بهرِێوهبهری ماڵپه‌ری هه‌واڵی و لێكۆڵینه‌وه‌یی سه‌رچاوه‌ی سه‌رده‌شت له دادگایه‌ك له سه‌رده‌شت موحاكه‌مه كرا. به‌پێی راپۆرِتی كوردپا ، سیروان حه‌داد بهرِێوهبهری ماڵپه‌ری سه‌رچاوه‌ی سه‌رده‌شت له لقی یه‌كی دادگای گشتی سه‌رده‌شت موحاكه‌مه كرا. تاوانی ئه‌و هاولاتییه له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی رژێمی پروپاگه‌نده‌ی درۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ری سه‌رچاوه‌ی سه‌رده‌شت و هاندانی بیری گشتی راگه‌یه‌ندراوه.
خوێندكارێكی زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان گیرا
هێزه‌كانی

ئاسایشی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو یه‌كێك له خوێندكارانی زانكۆی په‌یام نوور له شاری مه‌ریوانیان گرتووه . خه‌بات عاره‌فی شێخ، له‌دایك بووی ساڵی ١٣٦٤ و خوێندكاری به‌شی زانستی كۆمه‌لایه‌تی له زانكۆی په‌یام نوور له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش گیراوه. هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌هۆی گرتن و شوێنی راگرتنه‌كه‌ی بلاونهكراوهتهوه.
له‌بواری كه‌ش و هه‌واییه‌وه سنه سێیه‌مین شاری پیسی جیهانه
رێكخراوی

جیهانی ته‌ندروستی، ئه‌هواز و سنه‌ی بهكهمین و سێیه‌مین شار له‌جیهان له بواری پیس بوونی كه‌ش و هه‌وا راگه‌یاند. به‌پێی راپۆرِتی هه‌واڵده‌ری موكریان له زمانی هه‌واڵده‌ری ئاسۆشیتێد پرێس، رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه شاره‌كانی ئێران ، پاكستان و هیندۆستان و مهغولهستان له‌سه‌رووی لیستی پیس ترین شارى وه‌لاتانى جیهان و شاری ئه‌هواز ناوه‌ندی پارێزگای خوزهستان له‌بواری كه‌ش و هه‌واوه پیس ترین شاری جیهان راگه‌یندراوه. هه‌ر به‌و پێیه شاری سنه ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان دوای شاری ((ئولان باتووری)) ناوه‌ندی وولاتی مهغولێستان، سێیه‌می شاری پیسی كه‌ش و هه‌وایی له جیهان راگه‌یه‌ندرا. ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئه‌مریكا و كانادا وه‌ك خاوێنترین شار له جیهاندا ناسراون.
چوار هاووڵاتیی كورد له سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له ئاكامی گه‌مارۆی دێى "قهلهرِهشه"ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامیی رژیمى ئاخوندى ، چوار هاووڵاتیی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا له شاری سه‌رده‌شت، شه‌وى پێنج شه‌ممه هێزه ئینتزامییه‌كانی حكومه‌تی ئێران پێكهاتوو له ٣٠ ماشین هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی قهلهرِشه و

ئه‌و گونده‌یان گه‌مارۆ داوه و له ئاكامدا سێ هاووڵاتی بهناوكانی زانست حه‌سه‌ن زاده كورِی خدر، ئارام شه‌ریف پوور كورِی رۆسته‌م و ره‌سووڵ ره‌سووڵی كورِی محه‌ممه‌د له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌رده‌شت كراون. هه‌ر له جه‌ریانی ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌شت، هاووڵاتییه‌كی تر به‌ناوی ئازاد كورِی عه‌بدوڵڵا خه‌ڵكی گوندی "ژاژۆكه" له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه چوارده كه‌س له هاووڵاتییانی گوندنشینی قهلهرِهشه و چه‌ند گوندێكیتر له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ته‌نیا ناوی ئه‌و چوار كه‌سه ئاشكرا بووه و ناو و شوناسی ئه‌و ده كه‌سه‌كه‌ی دیكه له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. ئه‌و گرتنانه له‌دواى ئه‌وه‌وه دێن كه رێكه‌وتی ٣٠ی خهرمانانی١٣٩٠ی هه‌تاوی له ناوچه‌ی "سووره چووم"ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "ئه‌حمه‌د ستاری" به گومانی هه‌ڵگرتنی كاڵای قاچاخ له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه درایه به‌ر دهسترِێژ و گیانی لێ ئه‌ستێنرا و له‌به‌رانبه‌ریش دا خه‌ڵك ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تى و به‌ره‌ورووى هێ.ه‌كانى رژیم بوونه‌وه.
مه‌هاباد: بریندار بوونی هاووڵاتییه‌ك و سووتانی ماشێنێكی هێزی ئینتزامی
له گهرِهكی "پ

شت ته‌پ"ی شاری مه‌هاباد له نێوان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌و شاره تێكهه‌ڵچوون درووست بووه و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك بریندار كراوه. به پێى راپۆرتى ئاژانسی كوردپا رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٦ی ره‌زبه‌ر هێزه‌كانی ئینتزامی شاری مه‌هاباد به بیانووی شتومه‌كی قاچاغ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵیك له گهرِهكی پشت ته‌پی ئه‌و شاره. ئه‌و هێرشه كه هاوكات ئه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵكیشی له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئیعترازی خه‌ڵكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و تێكهه‌ڵچوون له نێوانیاندا درووست ده‌بێ. جبَگهى باسه یه‌كێك له هاووڵاتیانی شاری مه‌هاباد له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی بریندارده‌بێت و ٤ی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ماشێنێكی هێزه ئینتزامییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی پشت ته‌پی مه‌هاباده‌وه ئاگری تێیبهر دراوه.
گرتنى هاولاتییه‌كی سه‌ڵماسی به‌هۆی چالاكی سیاسی رۆڵه‌كه‌ی
رۆژی پ

ێنج شه‌ممه ٣١ ى خه‌رمانان سادیق یۆسفی خه‌ڵكی ئاوایی ((خورخورا))ی سه‌ربه شاری سه‌ڵماس گیرا و ماڵی ناوبراویان پشكنی. هۆی گرتنى ئه‌و هاولاتییه كورده چالاكی سیاسی رۆڵه‌كه‌ی بووه به‌ناوی سه‌ججاد یۆسفی كه پێشتر و له ده‌ستپێكی خه‌رمانان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگكرابوو. سادق یۆسفی به‌هۆی نه‌چوونی رۆڵه‌كه‌ی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و هه‌ڵهاتنی گیراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای داد هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حێزبه كوردییه‌كان بووه.
رژیمى ئێران یه‌كه‌مین پشتیوانى ترۆریزم نه‌ته‌نیا له ناوچه‌كه به‌ڵكو له جیهاندایه
دانیێل بێ

نجامین هاوكارى وه‌زیرى دره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كاروبارى ترۆریسم گووتى: بێ گومان رژیمى ئێران یه‌كه‌مین پشتیوانى ترۆریزم نه‌ته‌نیا له ناوچه‌كه به‌ڵكو له جیهاندایه. ناوبراو لهووتووێژێك له‌گه‌ڵ ته‌له‌ویزیۆنى ئهلحۆره زیادى كرد: نه‌یاریی ئێمه له‌گه‌ڵ توندوتیژییه‌كانى رژیمى ئێران درێژه‌ى ده‌بێ. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئالقه‌ى گه‌مارۆ مالیه‌كان له‌سه‌ر رژیمى ئێران فراوانتر بكه‌ین.
رژیمى ئاخوندى به‌دنێوترین حكوومه‌تى جیهان ناسێندرا
به پێى

راپۆرتى ئه‌لعه‌ره‌بیه به پێى راوهرگرتنى دامه‌زراوه‌ى "ریپیۆتیشن ئه‌نیستیتۆ" كه ناوهندهكهى له نیۆیۆركه رژیمى ئاخوندى له‌سه‌رووى دزێوترین حكوومه‌ته‌كانى جیهان ناسێندراوه. له‌و راوهرگرتنه ٤٢ هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردووه و به پێى ئاكامه‌كانى كه‌نه‌دا و سوئید شوێنى یه‌كه‌م و دووهه‌مى باشترین حكوومه‌ته‌كانى وه‌لاتانى جیهانیان به خۆیان تایبه‌ت كردووه.